من که‌سێکم زۆرگوناحم ئه نجام داوه‌ هه‌تا زیاناشم کردووه‌ وه‌ نێربازیشم ئه‌نجام داوه‌ به‌ڵام ئێستا حه‌زده‌که‌م بگه‌ڕێمه‌وه‌لای خوا به‌ڵام یارمه‌تیم بده‌ن گه‌ر تۆبه‌ بکه‌م خوا له‌گوناحه‌کانم خۆش ده‌بێت زۆر سوپاس گه‌ر زووه‌ڵام بده‌نه‌وه‌

ده قی پرسیار: من که سێکم زۆرگوناحم ئه نجام داوه هه تا زیاناشم کردووه وه نێربازیشم ئه نجام داوه به ڵام ئێستا حه زده که م بگه ڕێمه وه لای خوا به ڵام یارمه تیم بده ن گه ر تۆبه بکه م خوا له گوناحه کانم خۆش ده بێت زۆر سوپاس گه ر زووه ڵام بده نه وه


~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: منداڵ پێش بالغ بوون قەڵەمی لەسەر هەڵگیراوە وتاوانی لەسەر نانوسرێت پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت :( رفع القلم عن ثلاثة ....... وعن صبي حتى يبلغ) مشكاة المصباح 3287.بەڵام لەپاش بالغ بوون مرۆڤ چ كردەوەیەك ئەنجام بدات لەسەری دەنوسرێت بەڵام هەركاتێك تەوبە بكات وبەڕاستی بۆلای خوای گەورە بگەڕێتەوە ئەوە خوای گەورەلێی خۆش دەبێت ئەگەر چەندێك تاوانی زۆرو گەورە وجۆراوجۆری ئەنجام دابێت ، هەروەكو چۆن خوای گەورە لەوكەسە خۆش بوو كە سەد كەسی بەناحەق كوشتبوو بەڵام كە تەوبەی كرد خوای گەورە لێی خۆش بوو وە كردییە بەهەشتەوە بەڵكو ئەگەر تاوانەكانت لەزۆریدا بگاتە بەرزایی ئاسمان بەڵام تەوبە بكەیت وداوای لێ خۆش بوون بكەیت ئەوا خوای گەورە بەڵێنی داوە كە لێت خۆش بێت وەكو لەم فەرموودە قودسییەدا هاتووە(يا ابن ادم لو بلغت ذنوبك عنان السماء ثم استغفرتنى غفرت لك ولا ابابي) صحيح الجامع 4338،واتا ( ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر تاوانەكانت لە زۆریدا بگاتە بەرزایی ئاسمان پاشان داوای لێ خۆش بوونم لێ بكەیت ئەوا لێت خۆش دەبم بەلامەوە ئاساییە).بەڵكو هەركەسێك بەڕاستگۆیی وتەوبەبكات ئەوا خوای گەورە خراپەكان وتاوانەكانی بۆدەگۆڕێت بەچاكە وەكو لەكۆتایی سورەتی (الفرقان) دەفەرمووێت. ( إلا من تاب وأمن وعمل صالحاً فألئك يبدل الله سيأتهم حسنات).واتا (كەسانێك بەڕاستی تەوبە بكەن وباوەڕبهێنن وكردەوەی چاك بكەن ئەوانە خوای گەورە كردەوە خراپەكانیان بۆدەگۆڕێت بەچاكە) جا تەوبە بكەن وبەڕاستگۆیی وە مەگەڕێنەوە سەر تاوان ان شا ءالله خوای گەورە لێتان خۆش دەبێت وپلە پایەتان بەرزدەكات).

وه ڵام دانه وه ی پرسیار مامۆستا صلاح الدین ژماره ی موبایل (07701207979).


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~