ده‌قی پرسیار:هل يجوز سُب أو لعن الشيطان؟ مع دليل ؟؟ ئایا جویندان دروسته‌

ده قی پرسیار:هل يجوز سُب أو لعن الشيطان؟ مع دليل ؟؟ ئایا جویندان دروسته


~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: نابێت مرۆڤی موسڵمان زمانی ڕابێنێت لەسەر جنێو و نەفرەت كردن چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت [ ليس المؤمن بالطعان ولا اللعان ولا الفاحش ولا الندى ] رواة الترمذى و صحيحة الالباني
واتە /مرۆڤی باوەڕدار تانە و تەشەردەر و نەفرینكا و جنێو فرۆش و دەمپیس نییە وە ئەگەر مرۆڤی موسڵمان توشی وەسوەسەو شتی خراپ بووەوە لەشەیتانەوە ئەوا دەبێت پەنابگرێت بەخوای گەورە لە شەیتانی دەركراو لە ڕەحمەتی خوای گەورە .
خوای گەورە دەفەرمووێت [ واما ينزغنك من الشيطان نزغ فاستعذ بالله ] فصلت /36واتە /ئەگەر شەیتان توشی وەسوەسەی كردیت ئەوا پەنا بە خوای گەورە بگرە خوای گەورە پەنات دەدات .نافەرمووێت /جنێو بەشەیتان بدە یاخود لەعنەتی لێبكە . پیاوێك دەفەرمووێت /لەسەر ئاژەڵێك لە پشت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) سوارببووم ئاژەڵێك پێی هەڵكەوت ,منیش ووتم :شەیتان تیاچێت و لەناوچێت . پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی : [ لاتقل تعس الشيطان فانك اذا قلت ذلك تعاظم حتى يكون مثل البيت ويقول بقوي ولكن قل بسم الله فانك اذا قلت ذلك تصاغر حتى يكون مثل الذباب ] رواة احمد وابو داود و صحيحه الالباني
واتە /مەڵێ شەیتان تیاچێت چونكە ئەگەر وابڵێیت ئەوا گەورە دەبێتەوە تا بە ئەندازەی خانوویەكی لێ دێت و دەڵێت ئەمە بەهۆی هێزی منەوە بوو بەڵام بڵێ ( بسم الله ) ئەگەر وابڵێیت ئەوا بچووك دەبێتەوە تا بەئەندازەی مێشێكی لێدێت .

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا صلاح الدین
.ژماره ی موبایل. 07701207979


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~