حوكمى له‌پێكردنى پانتۆڵ چى يه‌ بۆ پیاوان و ئافره‌تان ؟

ده قی پرسیار: حوكمى له پێكردنى پانتۆڵ چى يه بۆ پیاوان و ئافره تان ؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحيم.

الحمدالله الصلاة والسلام على رسول الله وبعد.

وه ڵامی پرسیار: برايانى موسڵمان ،خوشكانى ئيماندار:پۆشينى جل وبه رگى بێ باوه ران گومان له وه دانى يه كه ياساغه ،وه زانايانى ئيسلام له كۆن ونوێ دا له م باسه دوانن ، وه يه كێك كه ئه مرۆ ده پۆشرێت ،جل وبه رگى پانتۆڵه ،شێخى ئه لبانى – ره حمه تى خواى لێ بێت - له م باره يه وه ده فه رموێت :[ دروست نى يه بۆ پياو يان ئافره تى موسڵمان كه جل وبه رگێك بپۆشێت عه وره تى به ده ربخات وه ئه م بابه ته م باس كردووه له كتێبى ( حجاب المرأة المسلمة ) ]. وه ده فه رموێت – ره حمه تى خواى لێ بێت - :[ پانتۆڵ جل وبه رگى بێ باوه ره كانه ، رۆژێك له رۆژان له و سه دانه ى كه رۆيشتن پانتۆڵ جل وبه رگى موسڵمانان نه بووه . وه ده فه رموێت – ره حمه تى خواى لێ بێت - :[ ثبت عن النبى – صلى الله عليه وعلى أله وسلم – كما فى صحيح مسلم ( أن النبى جاء رجل فسلم عليه فقال له هذه من ثياب الكفار] پياوێك هاته لاى پێغه مبه رى خوا –
صلى الله عليه وعلى أله وسلم – كه عبدالله ى كوڕى عه مرى كورى عاس – ره زاى خواى لێ بێت - بوو ، جل وبه رگێكى (معصفر )ى له به ردابوو ئه ويش فه رمووى ئه وه جل وبه رگى بێ باوه ڕه له به رى مه كه . وه شيخ ابن العثيمين – ره حمه تى خواى لێ بێت – له الشرح الممتع (2/321) دا ده فه رموێت :[ ناتوانين بڵێين ئه و جل وبه رگه مكروهه چونكه چونكه جل وبه رگێك كه پێغه مبه رى خوا –
صلى الله عليه وعلى أله وسلم – بڵێ ئه وه جل وبه رگى بێ باوه رانه كه واته حه رامه ]

وه شێخ ئه لبانى ده فه رموێت
– ره حمه تى خواى لێ بێت -:[ ئێمه زۆر قسه مان له سه ر پانتۆل كردووه ئه وه جل وبه رگى موسڵمانان نى يه ] وه ده فه رموێت – ره حمه تى خواى لێ بێت - :[ زۆر خه م ده خۆم كاتێك ده بينم گه نجانێك نوێژ ده كه ن وه هه ندێكيان بانگه شه ى بانگه وازى قورئان و سونه تيش ده كه ن له پێش من به و شێوه يه نوێژ ده كه ن من سه رم سور ده مێنێت ئايا ئه وه موسڵمانه يان مونافقه كه به وشێوه يه نوێژ ده كات له به رئه وه سه رم سورماوه كه ئه م جل وبه رگه جل وبه رگى بێ باوه ڕانه وه ناوى پانتۆڵه ،كه هه موو لاشه ى ده رخستووه و هه موو لاشه وعه وره تى گوشيوه ،له وانه يه ئه وه ى له پشته وه ته ماشاى بكات عه وره تى پێشه وه و پشته وه ى ببينێت وه ئه وه ى له نێوانيشياندايه به ديارده كه وێت ،ئايا خه ڵكينه ئه وه جل وبه رگى موسڵمانانه ( حاشا لله عزوجل ) ئه وه لاسايى كردنه وه يه ،پێشتر لاسايى كردنه وه يه ك هه بوو كه ئێمه سكاڵامان لێ ى ده كرد هه رده مان گووت وده مانگوته وه ،به ڵام ئێستا لاسايى كردنه وه يه كى زۆر خراپتر هاتووه ،پێشتر خه ڵكى لاسايى پێشه واى موسڵمانانيان ده كرده وه ،به ڵام ئێستا خه ڵك لاسايى بێ باوه ره كان ده كاته وه ] وه كاتێك پرسيارى لێ ده كرێت ده رباره ى پانتۆڵ ده فه رموێت : پانتۆڵ دوو موصيبه تى تێدايه : موصيبه تى يه كه م ئه وه يه ئه و كه سه ى كه له به رى ده كات ئه وه خۆى شوبهاندووه به بێ باوه ران ،موسڵمانان له سه رده مى پێشوودا شه رواڵى پان و پۆريان له به رده كرد هه روه كو ئێستاش خه ڵكێكى زۆر له سوريا ولوبنان له به رى ده كه ن ،موسڵمانان نه يانده زانى پانتۆڵ چى يه ئيلا ئه وكاته نه بێت كه ووڵاتانيان داگير كرا ،پاشان كه داگير كه ران له ووڵاتانى موسڵمانان ده رچوون شوێنه وارى خراپى خۆيان به جێهێشت وه موسڵمانانيش به ونه زانى خۆيان لاسايى يان كردنه وه . موصيبه تى دووه م :ئه وه يه كه پانتۆڵ عه وره ت به ده رده خات ،عه وره تى پياويش له چۆكه وه يه تاوه كو ناوكه ،موسڵمان كاتێك كه نوێژ ده كات ده بێت له هه موو كاتێك زياتر ئه وكاته دووربكه وێته وه له گوناه وتاوان كردن و دووربكه وێته وه له وشتانه ى كه خواى گه وره پێ ى توره ده بێت ،به ڵام كاتێك ده بينيت ئه وكه سه ى پانتۆڵى له پێ يه عه وره تى پشته وه وپێشه وه ى به ده ر كه وتوه ،ئايا ئه وكه سه چۆن نوێژ ده كات وله به رامبه ر خواى گه وره راده وه ستێ ،له وه ش سه ر سورهێنه رتر ئه وه يه كه زۆرێك له گه نجه كانمان ئينكار له وه ده كات كه خوشكى ودايكى وخێزانى جل وبه رگى ته سك له به ر بكات ،چونكه لاشه يان به ديار ده خات ،به ڵام ئه م گه نجه خۆى له بيرچووه كه پانتۆڵى له پێ دايه خۆى كه وتۆته ناوشتێكه وه كه ئينكارى لێ ده كات ، وه هيچ جياوازى يه ك نى يه له نێوان ئافره تێك كه جل وبه رگى ته سك له به ربكات له گه ڵ گه نجێك كه جل وبه رگى ته سك له به ربكات كه هه ردووكيان عه وره تيان به ديار ده كه وێت ،عه وره تى پياو وئافره ت هه ردووكيان حه رامه به ده ركه وێت ، واجبيشه له سه ر گه نجان كه ئاگايان له م موصيبه ته بێت كه هه موو گه نجان كه وتونه ته ناوى يه وه ،جگه له وگه نجانه نه بێت كه خواى گه وره ره حمى پێ كردوون و ئه وانيش زۆر كه من . وه شێخ محمد بن إبراهيم ال الشيخ
– ره حمه تى خواى لێ بێت - ده فه رموێت :[ ئه گه ر پانتۆڵ جل وبه رگى بێ باوه ران بێت و تايبه ت بێت به وانه وه ئه وه دروست نى يه له به رى بكه يت وبه عيلله تى ئه وه ى كه خۆشوبهاندنه به بێ باوه ران ]مجموع الفتاوى ورسائل الشيخ محمد بن إبراهيم ال الشيخ (4/68) وه ئه م پرسياره كراوه له شێخ يحيى الحجورى ( خوابيپارێزێت )كه پرسياره كه ده ڵێت :[ يه كێك له زانايان له به رنامه ى ( نور على الدرب ) فه رموويه تى :( فه رموويه تى بۆ پياوان پانتۆل دروسته به ڵام بۆ ئافره تان دروست نى يه ،حوكمى ئه م فه توايه چى يه ؟ شێخ يه حيا ( خوا بيپارێزێت )ده فه رموێت :( پانتۆڵ له پێ كردن بۆ پياوان وئافره تان دروست نى يه ،ئه وه خۆچواندنه به بێ باوه ران پێغه مبه رى خوا پانتۆڵى له پێ نه كردووه ،كێ ده ڵێت دروسته ،دروست ئه وه يه كه موافقه ى شه رع بێت ئه وه شيان موافق نى يه له گه ڵ شه رع ،له سه ر ئه وه هه ركه سێك بڵێت دروسته ئه وه راست نى يه ] شيخ الاسلام ابن تيميه – ره حمه تى خواى لێ بێت – ده رباره ى فه رمووده ى ( من تشبهه بقومٍ فهو منهم )ده فه رموێت :[ كه مترين شتێك بڵێين كه ئه وه حه رامه وه له (ظاهر)ى فه رمووده كه وا تێده گه ين كه كوفره به ڵام حه رامه ]الشرح الممتع (2/196)الشيخ ابن العثيمين . وه له كۆتاييدا ئامۆژگاريمان بۆ هه موو برايه كمان ئه وه يه كه دوور بكه ونه وه له م جۆره جل وبه رگه ، وه ئامۆژگاريشمان بۆ دايكان وباوكان ئه وه يه كه منداڵه كانيان به دوور بگرن له م جۆره جل وبه رگه سوپاس بۆخوا ميلله تى كورد خاوه نى شه رعى ترين و جوانترين جل وبه رگه وه سه باره ت به و برايانه ى كه قوتابين يان فه رمانبه رن ده بێت پانتۆڵه كانيان ته سك نه بێت وفراوان بێت به ئه ندازه يه ك له نزيكه وه بزانرێت ئه وه پانتۆڵه وه نابێت ته نكيش بێت وه هه ركاتێك كه له ده واميان هاتنه وه به هيچ شێوه يه ك ئه و جل وبه رگه له به رنه كه ن.

وصلى الله على نبينامحمد وعلى أله وصحبه وسلم.

وه ڵام دانه وه ی پرسیار:
مامۆستا مولود حه وێز بيرۆكه يى.


~~~~~~~~~~~~~~~~