حوكمى ده‌نگى كچ بۆ ڕۆڵى زنجيره‌ دۆبلاژكراوه‌كان چى يه‌؟ ,ئايا ده‌نگى كچ حه‌رامه‌ ؟ گوناهى ئه‌و كچه‌ چى يه‌؟ ئامۆژگارى جه‌نابتان بۆئه‌و كچه‌ چييه‌؟

ده قی پرسیار: حوكمى ده نگى كچ بۆ ڕۆڵى زنجيره دۆبلاژكراوه كان چى يه ؟ ,ئايا ده نگى كچ حه رامه ؟ گوناهى ئه و كچه چى يه ؟ ئامۆژگارى جه نابتان بۆئه و كچه چييه ؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار:
سه باره ت به ده نگى ئافره ت به گشتى به عه وره ت دانانرێت و بيستنى ده نگى دروسته به مه رجێك ده نگى خۆى ناسك نه كاته وه خواى گه وره ده فه رمووێت : ({فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ } (32) سورة الأحزاب).. واته :ئه ى ئافره تان له كاتى قسه كردنتان ده نگتان ناسك مه كه نه وه نه وه كو پياوانێكى دڵ نه خۆش سه رنج ڕاكێشن و توشى فيتنه يان بكه ن .هه روه ها ده فه رمووێت{وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ } (53) سورة الأحزاب. واته :ئه گه ر پرسيارتان له خێزانه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)كرد ئه وا له پشتى په رده وه پرسياريان لێبكه ن .وه چه نده ها به ڵگه ى تر كه پياوان ده نگى خێزانه كانى پێغه مبه ريان (صلی الله علیه وسلم) بيستووه ,وه ئافره تانيش پرسياريان له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كردووه ,كه ئه مانه هه مووى به ڵگه يه له سه ر ئه وه ى ده نگى ئافره ت عه وره ت نييه و دروسته ببيسترێت به ڵام به و مه رجه ى ده نگ ناسك نه كاته وه . وه گومانى تێدا نيه كه ئه و ئافره تانه ى به شدارى ده كه ن له زنجيره دۆبلاژكراوه كان نه ك هه ر ده نگى خۆيان ناسك ده كه نه وه ,به ڵكو زۆر ده سته واژه به كارده هێنن كه ناشه رعى و نادروسته ,بۆ نموونه كه ڕۆڵى كچێك ده بينێت كه دڵدارى ده كات و به كوڕه كه ى به رامبه رى ده ڵێت : (خۆشه ويسته كه م ,گوڵى من ,دڵى من ,..................)
كه ئه گه ربه ده قى ئايه ت خواى گه وره بفه رمووێت دروست نييه ئافره ت ده نگى ناسك بكاته وه نه وه كو سه ره نجى پياو ڕابكێشێت ,ئايا ده بێت ئه و هه موو قسه يه ى به كوڕه كه ى به رامبه رى ده ڵێت دروست بێت ؟! خواى گه وره ده فه رمووێت : ({قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ}،{وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ} (30)(31) سورة النــور)..

واته :ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) به پياوانى باوه ڕدار بڵێ باچاوى خۆيان بپۆشن له ئافره تان و ته ماشايان نه كه ن ,هه روه ها به ئافره تانى باوه ڕداريش بڵێ باچاوى خۆيان بپۆشن له پياوان و ته ماشايان نه كه ن . ئه مه فه رمانى خواى گه وره يه بۆ پياوان و ئافره تان ,ئايا پياوان و ئافره تان له كاتى نواندن ياخود دۆبلاژكردن چاويان ده نوقێنن ياخود ته ماشاى يه كترى ده كه ن ؟! چه نده ها به ڵگه ى تر هه يه له سه ر ئه م بابه ته كه بوارى باسكردنيان نييه لێره دا . وه ئامۆژگاريمان بۆ ئه و كچانه ئه وه يه كه له خوا بترسن و خۆيان بپارێزن له هه ر شتێك كه به ره و حه رام ده يانبات وه با لاسايى كوێرانه ى بێباوه ڕان نه كه نه وه به ڵكو په يوه ست بن به فه رمايشته كانى خواو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) چونكه به خته وه رى ڕاسته قينه ى دونيا و قيامه ت له مه دايه ,با شه يتان فريومان نه دات و حه رام و قه ده غه كراوه كانمان لا نه ڕازێنێته وه و جوان نه كات چونكه سه ره نجام هه ر خۆمان زه ره ر ده كه ين و په شيمان ده بينه وه له كاتێكدا كه په شيمانى دادمان نادات ,خواى گه وره هه موولايه ك پارێزراو و سه ركه وتوو بكات . والله اعلم .

وه ڵام دانه وه ی پرسیار مامۆستا .صلاح الدين عبدالكريم . ژماره ی موبایل(07701207979)
~~~~~~~~~~~~~~~~~