ئایا دروسته‌ منداڵ یاری بکات به‌ بوکه‌ڵه‌ یاخوت فرۆشتنی جائیزه‌؟

ده قی پرسیار: ئایا دروسته منداڵ یاری بکات به بوکه ڵه یاخوت فرۆشتنی جائیزه ؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: دروستە بۆ منداڵ یاری بە بوكوڵە بكات چونكە عائیشە (خوای لێ ڕازی بێت) هەیبووەو یاری پێكردووە و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لێی بێدەنگ بووە . عائیشە (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە غەزای تەبوك یاخود خەیبەر گەڕایەوە ماڵەوە بایەك هەڵی كردوو پەردەیەكی هەڵدایەوە كە بوكی لێبوو عائیشە یاری پێ دەكرد . پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی :ئەمە چییە ئەی عائیشە ؟ ئەویش فەرمووی كچەكانمن ,وە لەنێوانیاندا ئەسپێكی بینی دوو باڵی هەبوو فەرمووی :ئەمەچییە ؟ فەرمووی ئەسپە . فەرمووی ئەمەچییە پێوەی ؟ فەرمووی : دوو باڵە . فەرمووی ئەسپ و دوو باڵی هەیە ؟فەرمووی : نەتبیستووە كە سلێمان (صلی الله علیه وسلم) ماینی هەبووە باڵیان هەبووە ؟فەرمووی : پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێكەنی تا ددانەكانیم بینی .
رواە ابو داود والنسائی صحیح وصحیحە الشیخ الالبانی فی اداب الزفاف ص( 203) .وە ابن حجر لە (فتح الباری) دەفەرمووێت : دروستە یاری كردنی منداڵ بە بوكەڵە و ئەمە جیاكراوەتەوە لەو فەرموودانەی كە قەدەغەی وێنە دەكەن .وە قازی عیاضیش
وا دەفەرمووێت و لە جمهورەوە دەیگێڕێتەوە كە ڕێگایان داوە بە فرۆشتنی بوكەڵە بۆ كچان بۆ یاری پێكردنی تا لە منداڵییەوە ڕابێن لەسەر ئیش و كاری ماڵ و منداڵیان . والله اعلم .

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا صلاح الدین ژماره ی موبایل:( 07701207979)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~