من له‌گه‌ڵ كچ پلكم دووجار شيرم خواردوو ئايه‌ ده‌ست نوێژم لێ ده‌شكێ؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ته‌نها دوو جار شيرت له‌گه‌ڵى خواردبێت ئه‌وا نابێت به‌ خوشكت و لێت حه‌رام نابێت و به‌ڵكو دروسته‌ بيخوازيت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت (لاتحرم المصة والمصتان) صحيح سنن ابي داود رقم (2063) واته‌ :مژو دوومژ ياخود جارو دوو جار شيرخواردن حه‌رامى ناكات به‌ڵكو كاتێك حه‌رام ده‌بێت كه‌ته‌مه‌نى دوو ساڵ كه‌متر بێت وه‌ پێنج جار شيرى خواردبێت . له‌پرسياره‌كانى پێشتردا وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ سه‌رى . والله اعلم . وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیار: مامۆستا صلاح الدين عبدالکریم