زه حمه ت نه بێ ئه گه ر داری سیواك فرێ بده ی بۆنموونه له ناو ته نه كه یان هه ر جێگایه کی تر ئایه گوناهه؟

ده قی پرسیار: زه حمه ت نه بێ ئه گه ر داری سیواك فرێ بده ی بۆنموونه له ناو ته نه كه یان هه ر جێگایه کی تر ئایه گوناهه؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: سیواك دارێكە لە پێی ئەوترێ ئیراك بەكاردێت بۆ پاكردنوەی دەم و ددان لە چەند كاتێك كە حەدیسیان لەسەر هاتووە ، سیواك کردن لەو كاتانەدا سوننەتە و خێرە ، كاتێك كە مرۆڤ سیواكی لایەو بەكاری دێنێت تاوەكو كەڵكی بەكارهێنانی مابێت ، ئەو كاتەی كە كەلکی چی نەما فڕێی دەدەی وەكو هەر دارێكی تر، بەڵام ئەگەر كەسێك گاڵتەی پێ بكات بە ئیستیهزا فڕێی بداتە ناو زبڵدان یان شوێنی پیس ئەوە گوناهبار دەبێت ، چونكە هەر شتێك لە دینی خوای گەورەوە هاتبێت گاڵتەی پێ بكرێت ئەوە گوناهێكی زۆر گەورەی كردووە، ( ابن كثیر )(ڕەحمەتی خوای لێبێت) لە (بداية ونهاية) باس لەوە دەكات كە كەسێك گاڵتە بە سیواك دەكات دەڵێت من تارەتی پێ دەگرم و پشتەوەی خۆمی پێ پاك دەكەمەوە ،دەڵێ لە دوای نۆ مانگ ئەم پیاوە گیانەوەرێكی بوو وەك چۆن ئافرەتان مناڵیان دەبێت ، گیانەوەرەكە زۆر سەیربوو سەری وەك كەروێشك وابوو، ( ابن كثیر ) (ڕەحمەتی خوای لێبێت) وەسفی دەكات دەڵێت : خەڵكی هەندێكیان بە زیندوویی گیانەوەرەكەیان بینی هەندێكیان بە مردوویی، كابراش كچێكی هەبوو كە ئەو ڕووداوەی بینی یەكسەر مرد، دەفەرمووێت ئەو پیاوە دەیگوت نۆ مانگە ئەم گیانەوەرە زگم ئەدڕێنێ بە نینۆكەكانی دەڵێت لە دوای دوو ڕۆژ پیاوەكە خۆشی مرد. ئەمە
سزایەكە بۆ ئەونەنی كەوا گاڵتە به شتێكی دینی پیرۆزی ئیسلام دەكەن.

وه ڵام دانه وه ی پرسیار:
مامۆستا ئیدریس ڕوستایی ژماره یی موبایل (07504914450)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~