ئایاكه سێك بۆجوانی حه وزی ماسی دابنێت له ماڵەوه ماسی زۆری تیا بێت تاوان بار دەبێت.

ده قی پرسیار: ئایاكه سێك بۆجوانی حه وزی ماسی دابنێت له ماڵەوه ماسی زۆری تیا بێت تاوان بار دەبێت.


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: هەر گیان له به رێك دابنێیت لە ماڵەوە دە بێت حەقی تەواوی بدەیت ، ئەگەر حەقی نەدەیت ئەوە گوناهباردەبیت برسی بكەیت یان ئیستا بە تایبەتی ئیستا
وەرزی زستانە دەبێت هیتەری ئاوی بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی ئاوەكەی بۆ گەرم بكەیت. یان لە حەوزێكی بچووك و تەنگی بكەیت نەتوانێت بجولێتەوە، چونكە ئێمە فەرمانمان پێ كراوە كە چاكە كاربین لەگەڵ گیانەوەرانیش. پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دەفەرمووێت ئافرەتێك چووە جەهنەمەوە لەبەر ئازاردانی پشیلەیەك كە سجنی كردبوو نە خواردن و خواردنەوەی پێ ئەدا نە بەرەڵاشی دەكرد كە بۆ خۆی شتێك بخوات،كەواتە ئەگەر هەر گیانلەبەرێك ڕابگریت كە راگرتنی شەرعی بێت ئەوە دەبێت مافی تەواوی بدەیت . والله اعلم.

وه ڵام دانه وه ی پرسیار:
مامۆستا ئیدریس ڕوستایی ژماره یی موبایل (07504914450)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~