ئایاهه‌لواسینی چاو ‌زاروهه‌لواسینی ئایه‌ت یان هه‌رشتێكی دیكه‌ به‌روكاری سه‌یاره‌وخانودا له‌ روی دینی ئیسلامه‌وه ‌دروسته‌؟

ده قی پرسیار: ئایاهه لواسینی چاو زاروهه لواسینی ئایه ت یان هه رشتێكی دیكه به روكاری سه یاره وخانودا له روی دینی ئیسلامه وه دروسته ؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم

وه ڵامی پرسیار: بێ گومان هەڵوا سینی مۆری شین و نالی كەرو ئەو جۆرە شتانە حەرامەو شیركی گەورەیە بۆ خوای تاك و تەنها چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
دەفەرموێت: « إن الرقى والتمائم والتولة شرك » . رواه أحمد وأبو داود وهو صحيح.

جا (روقیە): ئەو دوعاییە كە دەخوێنرێت بەسەر نەخۆشا چی بۆ تاو لەرزبێ یان بۆ ئەو كەسانەبێ كەجنۆكە دەچێتە لەشیانەوە فیی دەیان گرێ، وەئەمەش دوو جۆری هەیە:

یەكەم: ئەوەیە كە خاڵی بێت لەهەمو جۆرە شركێك وەك خویندنی قورئان بەسەر نەخۆشا ئەمە دروستەو حەرام نیە، بە بەلگەی حەدیسی عەوفی كوری مالیك كەدەفەرموێت: « كنا نرقى في الجاهلية فقلنا : يا رسول اللّه كيف ترى في ذلك ؟ . فقال(صلی الله علیه وسلم) : اعرضوا عليَّ رقاكم ، لا بأس بالرقى ما لم تكن شركا » رواه مسلم.

وە ئەم باسە لەسەری برۆین زۆر دەكیشێ.

دووەم: ئەو جۆرەیە كە بریتیە لە شیرك و هاناو هاوار بردن بۆ لای غەیری خوا وەك هاوار كردن بۆلای پێغەمبەران و پیاو چاكان، وە وەك ئەو نوشتانەی كە ناوی جنۆكەو شەیتانەكانی تیایە و هانا بردنی تیایە بۆ ئەوان وە ئەو نوشتانەی كە لە شێوەی چوار گۆشەو پیتی لە ناوا نوسراوە یان بەزوبانێ نوسراوە كە خوێنەواری چاكیش بۆی ناخوێندرێتەوە بێ شك ئەوە شركی گەورەیە و دەرچونە لەدین خوا پەنامان بدا. وە(تەمیمە) بەوە دەوترێ كە هەڵ دەواسرێ بۆ چاوەزار، وە زانایانیش لەم بارەیەوە دەفەرمون دوو جۆرە:

یەكەمیان: ئەو نوشتانەی كە تەنها ئایەتیكی تیا نوسراوە بۆ مەبەستی چاوەزار هەڵ دەواسرێ كە جگە لە قورئان هیچ شتیكی تری تیانیە بۆ دروستی ئەم جۆرەش زانایان و سەلەف دوو رایان هەیە:

1-هەندێك دەڵێن دروستە وەك عبدالله ی كوری عەمری عاص و چەن كەسێكی تر.

2-وەهەندێكی تر دەڵێن جائزنیە لەوانە ئیبن و مەسعود حوزەیفەو عوقبەی كوری عامرو زۆرێك لە تابعین، وە ئەم ڕایەش پەسەنترین ڕایە لەبەر ئەم هۆیانە كە زانایان ئاماژەیان پێ داوە:

3- لەبەر گشتێتی نەهی كردنەكە كە دەفەرموێت: « إن الرقى والتمائم والتولة شرك».

- بۆ رێگە گرتن لە هەڵواسینی ئەوەی كە حەرامە، هەڵواسینی ئەم جۆرە رێگە خۆش دەكات بۆ هەڵواسینی ئەوەی كە حەرامە؟

4- پاشان ئەو ئایەتەی هەڵ دەواسرێت زۆرجار دەكریتە مل ئەوكەسە پیی دەچیتە

سەر ئاوو شوێنە بیسو نەشیاوەكان زۆرجاریش دەیكەنە ملی حەیوان.

وە (التولە) بەوە دەوترێ كە مەبەستی خۆشەویستی دەكرێ.

پوختەی وەڵامەكە حەرامە چاوەزار بەوەی كەهەڵ دەواسرێ جا هەر شتیك بێ،والله أعلم.

(وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا کامه ران خالد ژماره ی موبایل (07701495535)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~