زۆر جار که که سێك له سه ر رێگایه کی خراپ ده مرێت واته (سو‌والخاتیمە ) له زۆر که س بیستومه که ده لێن خودا وای بو ویستوه واته خودا ئه مه ی بۆ نوسیوه پسیاره که م لێره ئه وه یه... ئایا ئه مه تا چه ند راسته ؟وه ئایا خودای گه وره ویستووه یان بۆی نوسیوه که ئه و

ده قی پرسیار: السلام علیکم..

خوشك و برایان زۆر جار که که سێك له سه ر رێگایه کی خراپ ده مرێت واته (سو والخاتیمە ) له زۆر که س بیستومه که ده لێن خودا وای بو ویستوه واته خودا ئه مه ی بۆ نوسیوه پسیاره که م لێره ئه وه یه... ئایا ئه مه تا چه ند راسته ؟وه ئایا خودای گه وره ویستووه یان بۆی نوسیوه که ئه و که سه له سه ر ئه م رێگایه خراپه بمرێت ؟؟سوپاستان ئه که م بۆوه ڵامێکی به قه ناعه ت


~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار:وعلیکم السلام ورحمة الله وبه رکاته
ئەو بابەتە پەیوەندی مەسائیلی قەدەرەوە هەیە بەو پرسیارە كۆتایی نایێت، ئێمەی موسڵمان دەربارەی
قەزاو قەدەر باوەڕمان وایە خوای گەورە پێش ئەوەی هەموو بونەوەر دروست بكات زانستی پێی هەیە كە چۆنەو چی دەكات واتە پێش ئەوەی ئینسان دروست بكات دەزانێت چی دەكات. دەزانێت كە ئێمە كامە ڕێگا هەڵدەبژێرین باش یان خراپ ئینجا بەپێی ئەو زانستەی كە خوای باڵا دەست هەیەتی نووسیویەتی كە ئەو كەسە باشەكە هەڵدەبژێرێت یان خراپەكە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە خوای گەورە بەزۆر شتەكانت پی ئەنجام بدات،ئینجا خوای گەورە كە تۆی هێناوەتە بوون ڕێگای چاك و خراپی بۆ بەندەكانی دیاری كردووە، رێگا چاكەكەی ئەوەیە كە ڕێگای ئیمان هەڵبژێری و دووركەویەوە لە ڕێگای كوفر، بەڵام كە تۆ هەر ڕێگایەك هەڵبژێری خوای گەورە ئیزنی داوی، كەواتە ئینسان هەر ڕێگایەك هەڵبژێرێت خوای گەورە ڕێگای لێ ناگرێت، دروستكراوەكانی خوای گەورە كە هەر كارێك بكەن لە چاكە یان خراپە ئەوە ڕێگای پێداون. بەڵام لە ڕێگا شەرعییەكەی ڕێگای ئەوەی لێ گرتوون كە كاری خراپە نەكەن ئەمە خاڵی جیاوازییەكەیە لێرە، جا خوای گەروە كە ڕێگای داوی كاری خراپە بكەی ئەوە ناگەیینێ كە ئینسان كاری خراپە بكات بەڵكو ئەوە دەگەیێنێت كە شتەكەی داوەتە دەست كەسەكە خۆی بۆ ئەوەی یەكێكیان هەڵبژێرێت، جا ئەگەر كەسێك بیەوێت لەو بابەتە بە جوانی تێی بگات ئەوە دەبێت زۆر خۆی شارەزا بكات لە قەزاو قەدەر بۆ ئەوەی هیچ گومانێكی بۆ دروست نەبێت.

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: به ڕێزدکتۆر کاوه ژماره ی موبایل:(07702174773).


~~~~~~~~~~~~~