ئایا دروسته‌ له‌کاتی باران بارین له‌مزگه‌وت نوێژی مه‌غریب و عیشابه‌ یه‌که‌وه‌ بکه‌یت .

ده قی پرسیار: ئایا دروسته له کاتی باران بارین له مزگه وت نوێژی مه غریب و عیشابه یه که وه بکه یت .


~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: بەڵێ دروستە دەتوانیت نوێژی مەغریب و عیشا بەیەكەوە بكەیت چونكە پێغەمبەری خوا
(صلی
الله علیه وسلم) نوێژەكانی جمع كردووە، وە هۆكاری نوێژ جمع كردن چەند هۆكارێكن لەوانە نیوەڕۆ ببیەتەلای عەسر یان بە پێچەوانەوە وە دەتوانیت مەغریب بینیتە لای عیشا وە بە پێچەوانەشەوە، ئەوەی زیاتر لەناو ئوممەتی ئیسلامیدا هەیە نوێژی عیشا دێننە لای مەغریب،وە كۆمەڵێك هۆكار هەیە بۆ ئەوەی نوێژ جمع بكرێت لەوانە یەكەمیان سەفەركردنە كە ئینسان نەتوانێت نوێژەكانی لەكاتی خۆی بكات ئەوە دەتوانێت جمعیان بكات، وە هۆكارێكی تر ئەوەیە كە كەسێك نەخۆش بێت نەتوانێت لەبەر نەخۆشی نوێژەكانی لەكاتی خۆی بكات ئەو كاتەش دروستە ئینسان جمعی نوێژەكانی بكات، هۆكاری سێیەم ئەوەی بەهۆی باران بارینەوە بێت كە لەو كاتەدا باران ببارێت دروستە نوێژی عیشا بهێندرێتە لای نوێژی مەغریب و بەجەماعەت بكرێت .

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: به ڕێزدکتۆر کاوه ژماره ی موبایل:(07702174773).


~~~~~~~~~~~~~~~~~~