فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مانای ووشەكانی نوێژ مانای ووشەكانی نوێژ بسم الله الرحمن الرحيم الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبهو من تبعهم بإحسان إلى يوم الدين و بعد . (( تهكبيرهى ده‌ست پێكردنى نوێژ )) ماناى (اللهُ أَكْبَرُ) واته: خوا له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره له زات و ناو و سيفاته جوان و به‌رزه‌كانى . (( ماناى دوعاى ده‌ست پێكردنى نوێژ )) ( وَجَّهْتُ وَجْهِىَ لِلَّذِى فَطَرَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا وما أنا من الْمُشْرِكِينَ، إِنَّ صَلَاتِى وَنُسُكِى وَمَحْيَاىَ وَمَمَاتِى لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لَا شَرِيكَ له وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وأنا من الْمُسْلِمِينَ ) . واته: ڕوومكرده ئه‌و خوايهى كه ئاسمانه‌كان و زه‌وى دروست كردووه , پشتم كرد له هه‌موو هاوه‌ڵ بۆ دانانێك بۆ خواى گه‌وره و ڕووم ته‌نها له ته‌وحيد و ته‌نها خوا په‌رستى كرد، من له‌و كه‌سانه نيم كه شه‌ريك بۆ خوا داده‌نێن ، به‌ڕاستى نوێژكردنم و قوربانى كردن و ژيانم و مردنم هه‌مووى بۆ ئه‌و خوايهيه كه په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهانيانه و هيچ هاوه‌ڵێكى نيه، ئا به‌م شێوه‌يه فه‌رمانم پێكراوه خوا بپه‌رستم و من يه‌كێكم له موسوڵمانان . ماناى: (أَعُوذُ بالله من الشيطان الرجيم) . واته: په‌نا ده‌گرم به‌خوا له شه‌يتانى نه‌فره‌ت لێ كرا‌و . ماناى : ( بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ) . واته: به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى ميهره‌بان . (( ماناى ئايهتهكانى سوڕه‌تى (فاتيحه) )) (الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) . واته: هه‌موو سوپاس و ستايش بۆ خواى په‌روه‌ردگارى جيهانيان . (الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) . واته : به‌خشنده‌ى ميهره‌بان . (مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ) . واته : خاوه‌نى ڕۆژى سزا‌و پاداشت دانه‌وه . (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) . واته : خوايه ته‌نها تۆ دهپهرستين و ته‌نها داواى يارمه‌تى له‌تۆ ده‌كه‌ين . (اهدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ) . واته : ڕێنموونيمان بكه بۆ ڕێگاى ڕاست . (صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ) . واته: ڕێگاى ئه‌وانه‌ى كه نازو نيعمهت و به‌خششى خۆتت به‌سه‌ردا ڕشتون – له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆيان و شه‌هيدان و پياوچاكان – نه‌ك ڕێى ئه‌وانه‌ى كه خه‌شم و قينى تۆيان به‌سه‌ر دا ڕژا وه‌ك (يههوديهكان)، وه نه‌ك ڕێى ئه‌وانه‌ى كه گومڕاو سه‌ر لێشێواو بوون وه‌ك (گاوڕه‌كان) . (آمين) . واته : خوايه دوعاكانمان قه‌بوڵ بكه‌و وه‌ڵاممان بده‌وه . (( ماناى زيكرى چهمينهوه (ڕوكوع) )) ( سُبْحَانَ رَبِّىَ الْعَظِيمِ ) واته: پاكى و بێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارى گه‌وره‌و مه‌زنم . (( ماناى زيكرى ڕاست بوونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه له ڕوكوع )) ( سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، قَالَ رَجُلٌ وَرَاءَهُ: رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ ) . واته : خوا نزا‌و ستايشى ئه‌و كه‌سه‌ى بيست و وهريگرت كه سوپاس و ستايشى كرد , په‌روه‌ردگارمان هه‌موو سوپاس و ستايشێك هه‌ر بۆ تۆيه . (( ماناى زيكرى سوجده بردن )) ( سُبْحَانَ رَبِّىَ الأعْلَي ) . واته : پاكى و بێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارى به‌رز و بڵند . (( ماناى دوعاى دانيشتنى نێوان هه‌ردوو سوجده )) ( رَبِّ اغْفِرْ لِى رَبِّ اغْفِرْ لِى ) . واته : په‌روه‌ردگارم لێم خۆش ببه ، په‌روه‌ردگارم لێم خۆش ببه . (( ماناى – تهحيات -)) ( التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَى النَّبِيّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ) . واته: سه‌لام و گه‌وره‌يى و پاك و بێ گه‌ردى و داواكردن و كرده‌وه‌ى پاك و چاك هه‌ر بۆ خوايه، سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تى خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا بێت (صلى الله عليه وسلم)، وه سڵاو له‌سه‌ر ئێمه و به‌نده چاكه‌كانى خوا بێت، شايهتى ده‌ده‌م كه هيچ په‌رستراوێك شايسته‌ى په‌رستن نيه جگه له (الله) شايهتيش ده‌ده‌م كه محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌نده و نێردراوى خوايه . (( ماناى سه‌ڵه‌وات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) )) ( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ) واته: درودو سه‌ڵه‌وات بڕژێنه به‌سه‌ر محمد و خانه‌واده‌ى محمد ، هه‌روه‌كو چۆن درودت ڕژاند به‌سه‌ر ئيبراهيم و خانه‌واده‌ى ئيبراهيمدا ، به‌ڕاستى تۆ سوپاس و ستايش كراويت و خاوه‌ن شكۆيت ، خوايه پيرۆزى بڕژێنه به‌سه‌ر محمد و خانه‌واده‌ى محمد دا هه‌روه‌كو چۆن پيرۆزيت ڕژاند به‌سه‌ر ئيبراهيم و خانه‌واده‌ى ئيبراهيمدا، به‌ڕاستى تۆ سوپاس و ستايش كراويت و خاوه‌ن گه‌وره‌يى و شكۆيت . (( ماناى دوعاى دواى تهحيات )) ( اللَّهُمَّ إِنِّى أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ ) . واته: خوايه په‌نات پێ ده‌گرم له سزاى دۆزه‌خ و سزاى ناو گۆڕ و ئاشوبهى ژيان و ئاشوبهى مردن و خراپه‌ى ئاشوبهى مه‌سيحى ده‌ججال . (( ماناى سه‌لامدانه‌وه‌ى نوێژ )) له سه‌لام دانه‌وه‌ى لاى ڕاستدا ده‌ڵێى : ( السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ ) . واته : سه‌لام و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تى خواى گه‌وره‌تان له‌سه‌ر بێت، وه ده‌توانى له سه‌لام دانه‌وه‌ى لاى ڕاست و چه‌پدا بڵێى : ( السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ ) . واتة : سەلام و ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌تان له‌سه‌ر بێت . وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم نوسين و ئاماده‌كردنى : مامۆستا : هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌يى |