فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
الإختلاس ( ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى ماڵى خه‌ڵك ) الإختلاس ( ده‌ست
به‌سه‌ر داگرتنى ماڵى خه‌ڵك ) إختلاس : بريتى
يه له‌ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن و بردنى ماڵى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ژێر ده‌ستى دايه له‌كرێكار
و فه‌رمانبه‌ران و پڕۆژه و كارگه‌كان . وه‌له زمانه‌وانى
پێى ده‌وترێت : بردنى شتێك به‌نهێنى و به‌خێرايى . لهئايينى پيرۆزى
ئيسلام‌دا درووست نييه و حه‌ڕامه موسڵمانان به‌ناحه‌ق ماڵى يه‌كتر بخۆن و ده‌ستى به‌سه‌ردا
بگرن ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ
) سورة البقرة : 188 . واته : نه‌كه‌ن ماڵ
و دارايى يه‌كتر له‌نێوانتاندا به‌ناحه‌ق بخۆن وه‌ك : (به‌رتيل ، سو‌و ، داگيركردن ،
فڕوفێڵ كردن ) . وه پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموويه‌تى : (كُلُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ حَرَامٌ
دَمُهُ وَمَالُهُ وَعِرْضُهُ) رواة مسلم 6706 . واته : هه‌موو
موسڵمانێك له‌سه‌ر موسڵمان حه‌ڕامه خوێنه‌كه‌ى ، وه ماڵه‌كه‌ى ، وه ناموسى) . ده‌ست به‌سه‌ر
داگرتن و بردنى ماڵى حه‌ڵك زوڵمه و له گوناهه گه‌وره‌كانه زوڵم كردن تاريكاييهكانى
رۆژى دواييه , پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمويه‌تى : ( الظلم ظلماتٌ
يوم القيامة ) . صحيح . واته سته‌م چه‌ند
تاريكاييهكه له رۆژى دواييدا . وه دوعای سته‌م
لێكراو قه‌بوڵه : پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌وسلم فه‌رمويه‌تى : (واتقِ دعوةَ المظلومِ
فإنه ليس بينه وبين الله حجاب). صحيح . واته : خۆت بپارێزه له دوعای سته‌م لێكراو ، چونكه هیچ په‌رده‌یه‌ك نیه
له‌نێوان دوعای ئه‌و و په‌روه‌ردگاردا . وه فه‌رمويه‌تى
: (ثلاث دعوات مستجابات: دعوة المظلوم، ودعوة
المسافر، ودعوة الوالد على ولده) صحيح . واته: سێ دوعا گیرایه : دوعای سته‌م لێكراو،
وهدوعای گه‌شتیار، وهدوعای باوك ودایك . وصلى الله وسلم
على نبينا محمد وعلى الة وصحبة وسلم نوسين و ئاماده‌كردنى
: مامۆستا . هه‌ڵگورد مستەفا گه‌ڵاڵه‌يى . |