فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ترسناكى هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خوداى په‌روه‌ردگار ترسناكى هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خوداى په‌روه‌ردگار پێشه‌كى إن الحمد لله، نحمده، ونستعينه، ونستغفره،
ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يُضلل
فلا هادى له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله،
صلّى الله عليه وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، وسلم تسليماً كثيراً.
أما بعد: ئه‌م بڵاوكراوه‌يه له ژێر ناونيشانى
(ترسناكى هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خوداى په‌روه‌ردگار) له‌م بڵاوكراوه‌يه ماناى ووشه‌ى
هاوه‌ڵ بڕياردان له ڕوانگه‌ى شه‌رعه‌وه ڕوونم كردوه‌ته‌وه ، وه به‌ڵگه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
، وه جۆره‌كانى شرك و ترسناكيان له‌سه‌ر دواڕۆژى مرۆڤ ، وه زيان و شوێنه‌واره خراپه‌كانى
هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خوداى په‌روه‌ردگار . چاك بزانه ئه‌ى براى موسڵمانم كه‌خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى
(عليهم الصلاة والسلام) ته‌نها بۆ يه‌ك شت
ناردووه كه به قه‌ومه‌كه‌يان بڵێن ئه‌ويش بريتيه له (أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ) الأحقاف:
٢١ ، واته : جگه له خوداى په‌روه‌ردگار هيچ شتێكى تر مه‌په‌رستن . ئه‌ى براى خۆشه‌ويستم: يه‌كتاپه‌رستى ئه‌وه‌يه
كه‌خواى گه‌وره به‌ته‌نها دابنێين له‌په‌روه‌ردگارێتى و په‌رستراوێتى و ناو‌و صيفاتدا
،خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت: ( إِيَّاكَ
نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ) الفاتحة: ٥ ، واته: خودايه! ته‌نها به‌ندايه‌تى
بۆتۆ ده‌كه‌ين ،وه له‌تۆ زياتر ملكه‌چى كه‌سى تر نابين ،هه‌روه‌ها جگه له‌تۆ په‌نا
بۆ هيچ كه‌س و هيچ شتێكى تر نابه‌ين ، جا چ زيندوو بێت يان مردوو ،چونكه له‌تۆ زياتر
كه‌سێكى تر نيه كه‌خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات و تواناى ڕه‌ها بێت له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا ،ياخود
هێزێكى تر نيه كه زيان گه‌ياندن ياخود قازانج گه‌ياندنى كه‌سێكى تر‌ى به‌ده‌ست بێت
. وه خواى په‌روه‌ردگار بۆمانى ڕوون كردوه‌ته‌وه‌و چه‌ندين به‌ڵگه‌ى ڕوون و ئاشكراى
دابه‌زاندووه و له ڕێگاى پێغه‌مبه‌رانه‌وه (عليهم الصلاة والسلام) گه‌ياندويه‌تى
به ئێمه ، تا به ناردنى پێغه‌مبه‌ران (عليهم
الصلاة والسلام) و ئه‌وه‌ى له قورئان و سوننه‌تدا داى به‌زاندووه خه‌ڵكى له تاريكاييه‌كانى
شيرك و بێ باوه‌ڕى و نه‌زانى و خراپه‌كارييه‌وه ده‌ربێنێت بۆ ئيمان و خوا به ته‌نها
ناسين و زانيارى به‌سودو ڕێنمونى ته‌واو ، هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمويه‌تى
: ( هُوَ الَّذِى يُنَزِّلُ عَلَى عَبْدِهِ آَيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ
الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ) الحديد: ٩ . واته : خواى په‌روه‌ردگار چه‌ندين ئايه‌تى ڕوون
و ئاشكرا‌و به‌ڵگه‌ى دره‌وشاوه‌ى دابه‌زاندووه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) تا به هۆى ئه‌و ئايه‌ت و
به‌ڵگانه‌وه ده‌رتان بێنێت له تاريكيه‌كانى (شرك و خوڕافيات و بێ باوه‌ڕى و خراپه‌كارى)
بۆ ڕوناكى خوا به ته‌نها ناسين و به ته‌نها دانانى خوداى په‌روه‌ردگار له‌په‌روه‌ردگارێتى
و په‌رستراوێتى و ناو‌و صيفاته‌كانى دا. جا براى موسوڵمانم : هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خوداى په‌روه‌ردگار
تاوانێكى زۆر گه‌وره‌يه به هۆيه‌وه بۆ هه‌ميشه ده‌مێنيته‌وه له ناو ئاگرى دۆزه‌خ
و ڕزگار بونت نيه ، خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ
حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ
أَنْصَارٍ ) المائدة: ٧٢ . واته : بێگومان هه‌ر كه‌سێك هاوتاو وێنه بۆ خوداى
په‌روه‌ردگار دابنێت ،خودا به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات و هه‌تا هه‌تايه مه‌نزڵگه
و شوێنى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بێت ،چونكه هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خوداى په‌روه‌ردگار سته‌مێكى
زۆر گه‌وره‌يه.. سته‌م كارانيش له‌ڕۆژى دواييدا هيچ يارمه‌تى ده‌رو پشتيوانێكيان نيه. ماناى شيرك له ڕوانگه‌ى شه‌رعدا : ماناى ئه‌وه‌يه كه تۆ هاو شێوه‌يه‌ك بۆ
خواى په‌روه‌ردگار دابنێيت له كاتێكدا خواى په‌روه‌ردگار تۆى دروست كردووه ، ئه‌و
تاوانه‌ش گه‌وره‌ترين تاوانه ( كه هيچ تاوانێك له سه‌رويه‌وه نييه بۆ ترسناكى
) ئه‌و تاوانه (شيرك) هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه و پوچه‌ڵكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو كرده‌وه چاكه‌كانه
، وه ڕێگر و به‌ر به‌سته له بوونى پاداشتى چاكه له سه‌ر كرده‌وه چاكه‌كان ، بۆيه
هه‌ر كه‌سێك (كه‌سێك يان شتێك) يه‌كسان بكات له گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگاردا به خۆشه‌ويستى
و به گه‌وره دانان ، وه شوێنى هه‌نگاوو ڕێبازێك بكه‌وێت كه پێچه‌وانـه‌ى ڕێبازى
پێغه‌مبه‌ر ئيبراهيم بێت (عليه الصلاة والسلام) ئه‌وه ئه‌و كه‌سه كه‌سێكى موشريكه و گه‌وره‌ترين تاوانى
ئه‌نجامداوه. وه هاوه‌ڵ بڕياردان : بريتيه له يه‌كسان
كردنى شتێك يان كه‌سێك له‌گه‌ڵ خوداى په‌روه‌ردگاردا ، ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له تاوانه
گه‌وره‌كان ، وه بت په‌رسته‌كان و گۆڕ په‌رست و دار و به‌رد په‌رسته‌كان له ناو ئاگرى دۆزه‌خدا هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن:
( تَاللَّهِ إِنْ كُنَّا لَفِى ضَلَالٍ مُبِينٍ
إِذْ نُسَوِّيكُمْ بِرَبِّ الْعَالَمِينَ ) الشعرا‌ء: ٩٧ - ٩٨ ، واته : سوێند به‌خوا! ئێمه له‌دونيادا له‌سه‌ر
لێ شێواوييه‌كى ئاشكرا دابووين ،بۆيه وا ئێستايش ئاوامان به‌سه‌رهات ، كه ئێوه‌مان
(ئه‌يبته‌كان!) له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارى جيهانه‌كاندا،يه‌كسان وه‌كو يه‌ك ده‌په‌رست،جا
وا ئه‌مڕۆيش ئێوه ناتوانن هيچ شتێكمان بۆ بكه‌ن!. جۆره‌كانى هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خواى په‌روه‌ردگار
: دوو جۆره هاوه‌ڵ بڕياردان هه‌يه ، يه‌كه‌م
:(شرك أكبر يخرج من المِلَّة) هاوه‌ڵ بڕياردانى
گه‌وره كه پێى له دين ده‌چيته ده‌ره‌وه ، دووه‌م : (وشرك أصغر لا يخرج من الملة)
وه هاوه‌ڵ بڕياردانى بچوك كه به هۆيه‌وه له دين ناچيته ده‌ره‌وه به‌ڵام يه‌كێكه
له تاوانه هه‌ره گه‌وره‌كان (قضية التكفير، للمؤلف، للدكتور سعيد بن على بن وهف
القعطانى ، ص119). يه‌كه‌م :(شرك أكبر يخرج من المِلَّة) هاوه‌ڵ
بڕياردانى گه‌وره كه پێى له دين ده‌چيته ده‌ره‌وه ، و خاوه‌نى ئه‌م تاوانه بۆ
هه‌ميشه‌يى شوێنى دۆزه‌خ ده‌بێت و تيايدا ده‌مێنێته‌وه . زاناى پايه‌به‌رز شێخ ناصر السّعدى (ڕه‌حمه‌تى
خواى لێبێت) پێناسه‌ى شيركى گه‌وره‌ى ڕوون كردۆته‌وه و فه‌رمويه‌تى: ( أن حدَّ الشرك
الأكبر الذى يجمع أنواعه وأفراده أن يصرف العبد نوعًا أو فردًا من أفراد العبادة لغير
الله، فكل: اعتقاد، أو قول، أو عمل ثبت أنه مأمور به من الشارع فصرفه لله وحده توحيد
وإيمان وإخلاص، وصرفه لغيره شرك وكفر، وهذا ضابط للشرك الأكبر) واته : پێناسه‌ى هاوه‌ڵ
بڕياردانى گه‌وره كه هه‌موو جۆر‌و به‌شه‌كانى له خۆ گرتبێت ئه‌وه‌يه: كه به‌نده‌يه‌ك
جۆرێك يان تاكێك له تاكه‌كانى په‌رستن بۆ جگه له خواى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام بدات،
بۆيه هه‌موو بيروباوه‌ڕ و قسه‌و كرده‌وه‌يه‌ك كاتێك زانرا خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى
كردووه ده‌بێت ته‌نها بۆ خۆى بكرێت، كردن و ئه‌نجامدانى بۆ خواى په‌روه‌ردگار خوا
به ته‌نها ناسين و ئيمان و دڵسۆزييه بۆي، وه ئه‌نجامدان و كردنى بۆ جگه له خواى
په‌روه‌ردگار هاوه‌ڵ بڕياردان و بێ باوه‌ڕييه، ئه‌مه‌يه پێناسه‌ى شيركى گه‌وره
. دووه‌م : (وشرك أصغر لا يخرج من الملة) وه هاوه‌ڵ بڕياردانى بچوك كه به هۆيه‌وه له دين ناچيته ده‌ره‌وه به‌ڵام يه‌كێكه له تاوانه هه‌ره گه‌وره‌كان ، وه شێخ ناصر السّعدى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) پێناسه‌ى شيركى بچوكيشى ڕوون كردۆته‌وه و فه‌رمويه‌تى:( كل وسيلة وذريعة يتطرّق منها إلى الشرك الأكبر، من: الإرادات، والأقوال، والأفعال التى لم تبلغ رتبة العبادة) واته : بريتيه له هه‌موو ڕێگه و هۆكارێك كه سه ربكێشێت بۆ هاوه‌ڵ بڕياردانى گه‌وره له‌و مه‌به‌ست و نيه‌ت و قسه‌و كرده‌وانه‌ى كه‌نه‌گه‌يشتونه‌ته ڕاده‌ى په‌رستن و عيباده‌ت ). به‌ڵگه ڕوون و ئاشكراكان سه‌باره‌ت به
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خواى په‌روه‌ردگار(القول السديد فى مقاصد التوحيد،
لعبد الرحمن بن ناصر السعدي، ص31، 32، 54.).: يه‌كه‌م : هه‌ر كه‌سێك داوا بكات و بپاڕێته‌وه
له پێغه‌مبه‌رێك(عليە السلام) يان پياو چاكێك يان مه‌لائيكه‌يه‌ك يان جنۆكه‌يه‌ك يان
جۆرێك له جۆره‌كانى په‌رستنيان بۆ ئه‌نجام بدات ئه‌وه كردويانێتى به خوا‌و په‌رستراو
جگه له خواى په‌روه‌ردگار (فتح المجيد شرح كتاب التوحيد، ص242.).، كه ئه‌وه‌ش حه‌قيقه‌تى
شه‌ريك بڕياردانى گه‌وره‌يه بۆ خواى په‌روه‌ردگار ، خواى په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ى
ئه‌م تاوانه فه‌رمويه‌تى: ( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ ) النساء: ٤٨ . واته : بێگومان خودا له‌و كه‌سانه خۆش نابێت كه‌هاوه‌ڵى بۆ بڕيار ده‌ده‌ن،ئه‌و
كه‌سه‌ى وێنه‌و هاوه‌ڵ بۆخودا داده‌نێت ئه‌وه به درۆ تاوانێكى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌نجام
داوه ،چونكه ڕێك و پێكى ئه‌م گه‌ردوونه خۆى بۆ خۆى شايه‌ته له‌سه‌ر تاكو ته‌نهايى
خوداى درووستكه‌ر،وه‌گه‌ر نا ئه‌م گه‌ردوونه تێك ده‌چوو. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى
هاوه‌ڵ بۆ خودا بڕيار بده‌ن له‌لێ خۆشبوونى خودا بێبه‌ش بن، ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه
هه‌ر باوه‌ڕيان به‌خودا نيه ته‌واو له‌ڕه‌حمه‌تى خودا دوور‌و مه‌حروم ده‌بن.. خودا
هه‌رگيز له‌هاوه‌ڵ دانه‌ران و له‌بێ باوه‌ڕان خۆش نابێت،به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى تر
كه گوناهيان ئه‌نجامداوه،بۆ هه‌ر كام له‌وانه كه خوا خۆى بيه‌وێت لێيان خۆش ده‌بێت،ئه‌گه‌ر
كرده‌وه‌يه‌كى وايان هه‌بێت كه‌شايانى ئه‌وه بێت خودا ڕه‌حميان پێ بكات،وه هاوتاو
وێنه بڕياردان بۆ خودا چه‌ند جۆرێكى هه‌يه،ئاشكراترين و خراپترينيان ئه‌وه‌يه بوترێت:
خودا هاوتايه‌كى هه‌يه كه‌پێكه‌وه ئه‌م گه‌ردوونه هه‌ڵ ده‌سوڕێنن.. هه‌روه‌ها جۆرێكى
ديكه‌ى شيرك لادانه له ياساو به‌رنامه‌ى خودا‌و،جێبه‌جێ كردنى ياسا ده‌ستكرده‌كانى
ئاده‌ميزاده. هه‌روه‌ها جۆرێكى ترسناكى ديكه‌ى شيرك داوا كردنى چاكه‌و خێر‌و دوورخستنه‌وه‌ى
زه‌ره‌رو زيانه له‌غه‌يرى خودا، وه‌كو داوا له مه‌رقه‌دو پياو چاكێك بكه‌ى ياخود
هاوارى غه‌يرى خواى گه‌وره بكه‌يت و بڵێيت
يا شێخ فلان هاوار، ياخود پشت ببه‌ستى به‌غه‌يرى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ش
شيركى گه‌وره‌يه. دووه‌م : له‌و به‌ڵگه يه‌كلاكه‌ره‌وانه‌ى
كه پێويسته ڕوون و ئاشكرا بكرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جگه له خواى په‌روه‌ردگار
په‌رستراوى تر ده‌په‌رستن، فه‌رموده‌ى خواى په‌روه‌ردگاره كه فه‌رمويه‌تى : ( أَمِ
اتَّخَذُوا آَلِهَةً مِنَ الْأَرْضِ هُمْ يُنْشِرُونَ لَوْ كَانَ فِيهِمَا آَلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا
فَسُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ
) الأنبياء: ٢١- 92 - 93 ، واته : ئه‌وان له
سه‌ر زه‌ويدا په‌رستراوى تريان داناوه و ده‌يپه‌رستن جگه له خواى په‌روه‌ردگار ،
ئايا ئه‌و په‌رستراوانه له توانايان دا هه‌يه مردوو زيندوو بكه‌نه‌وه و له زه‌ويدا
بڵاوى بكه‌نه‌وه؟ بێ گومان نه‌خێر ئه‌ى كه ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن چۆن شايسته‌ى ئه‌وه‌ن
بكرێن به خوا‌و بپه‌رسترێن ، وه ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌كان و زه‌ويدا خوايه‌ك و په‌رستراوێكى
ڕاسته‌قينه‌ى تر هه‌بوايه ئه‌وه ژيان و ڕێك وپێكى ئاسمانه‌كان و زه‌وى تێك ده‌چون
و خراپ ده‌بوون ، پاك و بێ گه‌ردى بۆ ئه‌و خوايه ( كه خاوه‌نى عه‌رشه) له‌وه‌ى ده‌يڵێن
گوايه كوڕ يان شه‌ريكى هه‌يه ، خواى په‌روه‌ردگار حاكم و ده‌سه‌ڵاتداره و پرسيارى
لێ ناكرێ له‌و كارانه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات و ڕه‌خنه‌ى لێ ناگيرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى
په‌روه‌ردگار خاوه‌نى گه‌وره‌يى و زانيارى و داناييه‌كى ته‌واوه ، به‌ڵكو ئه‌وان
(هاوه‌ڵ بڕيارده‌ران ) پرسيار لێ كراون له سه‌ر كاره‌كانيان . سێيه‌م : ئه‌وه‌ى كه شتێكى ڕوون و زانراوه
له لاى هه‌موو كه‌سانى عاقڵا و ژيرمه‌ند ئه‌وه‌يه هه‌موو ئه‌و په‌رستراوانه‌ى كه ده‌په‌رسترێن جگه له خواى
په‌روه‌ردگار بێ هێزو بێ ده‌سه‌ڵاتن له هه‌موو ڕويه‌كه‌وه، ئه‌و په‌رستراوانه هيچيان
به‌ده‌ست نييه بۆ خۆيان و بۆ جگه له خۆشيان
له سودو قازانج و زيان ، وه له ژيان ومردن ، وه له به‌خشين و ڕێگرى كردن و نه‌به‌خشين،
وه له به‌رزى و نزمى ، وه وه‌سف ناكرێن به هيچ سيفاتێك له‌و سيفاتانه‌ى كه په‌رستراوى
ڕاسته‌قينه‌ى پێ وه‌سف ده‌كرێت، ده‌ى كه‌وابوو چۆن ئه‌و په‌رستراوانه ده‌په‌رسترێن
كه ئه‌وه حاڵيانه؟ وه چۆن ئومێدت به په‌رستراوێك ده‌بێت كه ئه‌وه‌حاڵێتى؟ يان
چۆن لێى ده‌ترسێيت كه ئه‌وه سيفاتێتى؟ يان
چۆن هاوارى بۆ ده‌كرێت و داواى لێ ده‌كرێت له كاتێكدا نه ده‌بيستێت و نه‌ده‌بينێت
و نه هيچ شتێكيش ده‌زانێت (تفسير ، عبد الرحمن
السعدي، 5/220، 374). وه خواى په‌روه‌ردگار به جوانترين شێوه
بێ ده‌سه‌ڵاتى و بێ هێزى ئه‌و په‌رستراوانه‌ى كه جگه له خۆى ده‌په‌رسترێن ڕوون كردۆته‌وه،
هه‌روه‌ك فه‌رمويه‌تى : ( قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ
لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ) المائدة: ٧٦ .
واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)!
پێيان بڵێ: ئايا چۆن ئێوه جگه له‌خودا شتێك ده‌په‌رستن كه‌تواناى زيان پێگه‌ياندن
ياخود قازانج گه‌ياندنى نيه ، خودا هيچى لێ وون نابێت،نه له‌بيروباوه‌ڕو،نه‌له‌كرده‌وه‌كانتان،چونكه
ئه‌و خودايه كه‌زۆر بيسه‌ره و زۆر زانايه. زيان و شوێنه‌واره خراپه‌كانى هاوه‌ڵ بڕياردان
بۆ خواى په‌روه‌ردگار(نورالتوحيدوظلماتالشرك ، للدكتور سعيد بن على بن وهف القعطانى
، ص50 ). يه‌كه‌م : ناخۆشى و به‌دبه‌ختى دونياو دواڕۆژ
هه‌مووى به هۆى هاوه‌ڵ بڕياردانانه بۆ خواى په‌روه‌ردگارو شوێنه‌واره خراپه‌كانيه‌وه‌يه‌تى
. دووه‌م : هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خواى په‌روه‌ردگار
گه‌وره‌ترين هۆكاره بۆ توش بوون به‌هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ناڕه‌حه‌تيه‌كى دونياو
دواڕۆژ . سێيه‌م : هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خواى په‌روه‌ردگار
هۆكاره بۆ دروست بونى ترس و بيم و نه‌مانى هێمنى و ئه‌مينى له دونياو دواڕۆژدا . چواره‌م : كه‌سى هاوه‌ڵ بڕيار ده‌ر كه‌سێكى
گومڕا و سه‌ر لێشێواوه له دونياو دواڕۆژدا. پێنجه‌م : هاوه‌ڵ بڕيارده‌رانى گه‌وره
(الشرك الأكبر) هه‌ركه‌سێك بڕيارى بدات بۆ خواى په‌روه‌ردگار و پێش مردن ته‌وبه‌ى لێ
نه‌كات و به‌و حاڵه‌وه بمرێت ئه‌وه به هه‌ميشه‌يى له دۆزه‌خ ده‌مێنێـه‌وه‌و به
هيچ شێوه‌يه‌ك خواى په‌روه‌ردگار لێى خۆش نابێت. شه‌شه‌م : شيركى گه‌وره هه‌رچى كرده‌وه‌ى
چاكه‌كان هه‌يه هه‌ڵيان ئه‌وه‌شێنێته‌وه. حه‌وته‌م : هه‌ركه‌سێك له‌و كه‌سانه بێت
كه شيركى گه‌وره‌ى تێدا بێت ئه‌وه ئاگرى دۆزه‌خى بۆ هه‌يه و به‌هه‌شتى له سه‌ر
حه‌رامه‌و ناچێته ناويه‌وه . هه‌شته‌م : هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خواى په‌روه‌ردگار
گه‌وره‌ترين سته‌م و درۆيه . نۆيه‌م : شيركى بچوك ئيمان لاواز‌و كه‌م
ئه‌كات و هۆكارێكه و سه‌ر ئه‌كێشێت بۆ هاوه‌ڵ بڕياردانى گه‌وره بۆ خواى په‌روه‌ردگار
. ده‌يه‌م : شيركى شاراوه‌و نهێنى كه ڕيا
كردنه ، خاوه‌نه‌كه‌ى بێ به‌ش ده‌بێت له پاداشت وه‌رگرتن له لاى خوداى په‌روه‌ردگار
، چونكه ئه‌و كه‌سه عباده‌ته‌كه‌ى بۆ بينينى خه‌ڵك كردووه ، نه‌ك بۆ خودا. وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم ئامادەكردنی : پشتیوان گەلەژێری پێداچونەوەی : مامۆستا . هه‌ڵگورد مستەفا گه‌ڵاڵه‌يى . |