فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حه‌راميه‌تى تێكه‌ڵى پياوان و ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م حه‌راميه‌تى تێكه‌ڵى پياوان و ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م پێشه‌كى بسم الله الرحمن الرحيم الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على
نبينا محمد (صلى الله عليه وسلم) و اله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، وبعد
. به پشتيوانى خواى گه‌وره له‌م ناميلكه‌يه‌دا
باس له حه‌ڕاميه‌تى و نادروستيه‌تى تێكه‌ڵبوونى پياوان و ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م ده‌كه‌ين
به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت ، وه باس له زه‌ره‌ر و زيانه‌كانى ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى
ببێته مايه‌ى چاوڕۆشه‌نى و ئاگادارى موسوڵمانان له‌و تاوانه ئاشكرايه كه زۆرێك
له موسوڵمانان لێى بێ‌ئاگان و تێى كه‌وتوون. به‌ڵگه له قورئاندا 1 – قال تعالى [وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ
وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ
الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ..] (الْأَحْزَابِ : 33) . واته: ئه‌ى
ئافره‌تان له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه و به‌بێ كارى پێويست له ماڵ ده‌رنه‌چن ، وه‌كو
سه‌رده‌مى جاهيليه‌تى پێشوو زينه‌ت و جوانى خۆتان بۆ پياوانى نامه‌حڕه‌م ده‌رنه‌خه‌ن
، وه نوێژه‌كانتان به جوانى و ڕێك و پێكى ئه‌نجام بده‌ن ، وه زه‌كاتيش بده‌ن ، وه
به‌رده‌وام گوێڕايه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا بن (صلى الله عليه وسلم) . ـ زانايان فه‌رموويانه ئه‌م ئايه‌ته به‌ڵگه‌يه
له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى (إختلاط) تێكه‌ڵ بوونى ئافره‌تان له گه‌ڵ پياوانى نامه‌حڕه‌م
، چونكه ئه‌م كرداره كردارى كه‌سانى سه‌رده‌مى جاهيلى پێش هاتنى ئيسلامه . ئيمامى موجاهيد (ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى
لێبێ) له ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا فه‌رموويه‌تى : ئافره‌تانى سه‌رده‌مى جاهيلى
له ماڵه‌وه ده‌رده‌چوون و به‌ناو پياوانى نامه‌حڕه‌م ده‌ڕۆيشتن و تێكه‌ڵيان ده‌كردن
. تفسير ابن كثير : 3/483 . 2 -
قال تعالى ( وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ
حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ... ) (الْأَحْزَابِ :
53) . واته: ئه‌گه‌ر پرسيار و داواى شتێكتان له خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا
كرد (صلى الله عليه وسلم) له پشتى په‌رده‌وه پرسياريان لێبكه‌ن و (نابێت تێكه‌ڵى
بكه‌ن و ده‌بێت له يه‌كتر ديارنه‌بن) ، ئا به‌و شێوه‌يه پاكتره بۆ دڵى ئێوه و دڵى
ئه‌وانيش (نه‌ك تێكه‌ڵى ژن و پياوى نامه‌حره‌م بكرێت ، چونكه تێكه‌ڵى ده‌ره‌نجام گه‌لێ
شتى خراپى لێ ئه‌وه‌شێته‌وه) . 3 – قال تعالى : ( وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا
إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا
) . (الْإِسْرَاءِ : 32) . واته: نزيكى زينا مه‌كه‌ونه‌وه ، به‌ڕاستى
ئه‌وه كرده‌وه‌يه‌كى زۆر ناشرين و ڕێگه‌يه‌كى پيس و خراپه . ـ خواى گه‌وره له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا
نه‌هى كردووه له گشت ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بنه مايه‌ى تووش بوون به زينا ، بێگومان
تێكه‌ڵ بوونى ژن و پياوى نامه‌حڕه‌م يه‌كێكه له هۆكاره‌كانى تووش بوون به زينا ،
چه‌ندين كه‌س هه‌يه به‌هۆى تێكه‌ڵيه‌وه سه‌يرى يه‌كتريان كردووه و شه‌يتان گومڕاى
كردوون و پاشان تووشى زيناى كردوون ، شتى وا زۆر ڕوويداوه كه‌س ناتوانێت ئينكارى بكات
، وه با كه‌س نه‌ڵێت من دڵم پاكه و هه‌موو كه‌سم پێ وه‌كو برايه چونكه مرۆڤ شه‌يتان
دوژمنيه‌تى و به‌رده‌وام فرمانى شتى خراپى پێده‌كات ، هه‌ر وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى:
(إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ) (الْبَقَرَةِ : 169) . واته: به‌ڕاستى (شه‌يتان) فه‌رمانتان پێده‌كات به تاوان و خراپه و
داوێن پيسى و زيناكردن . وه هه‌روه‌ها مرۆڤ نه‌فسه‌كه‌ى به‌رده‌وام
فرمانى خراپى پێ ده‌كات خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ
بِالسُّوءِ) يوسُفَ : 53 . واته: به‌ڕاستى نه‌فس و ده‌روون هه‌ميشه
فه‌رمان به خراپه ده‌كات . 4 – قال
تعالى :(يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ
وَمَا تُخْفِى الصُّدُورُ) غَافِرٍ:19. واته : خواى گه‌وره ئاگاى له‌و چاوه خيانه‌تكارانه هه‌يه كه به‌دزى
و نهێنى سه‌يرى (كچ و خێزان و دايكى) خه‌ڵكى ده‌كات ، وه زانيارى هه‌يه به گشت ئه‌و
شتانه‌ى له دڵ و ده‌روون و سينه‌كاندا حه‌شاردراوه . ـ ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌ش يه‌كێكه له‌و
ئايه‌تانه‌ى كه باس له مه‌ترسى و نادروستيه‌تى (إختلاط) ده‌كات ، عبدالله ى كوڕى
عه‌باس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێ بێ) له ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا فه‌رموويه‌تى
: ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه باس له پياوێك ده‌كات (بۆ نموونه) بچێته ماڵێك له‌و ماڵه‌دا
ئافره‌تێكى جوان هه‌بێت ، ئه‌و ئافره‌ته له به‌رده‌مى پياوه‌كه بێت و بچێت ، هه‌ر
كاتێك ئه‌هلى ئه‌و ماڵه له پياوه‌كه بێئاگابوون يه‌كسه‌ر پياوه‌كه سه‌يرى ئافره‌ته‌كه
ده‌كات ، وه هه‌ر كاتێك ئاگايان له پياوه‌كه بوو يه‌كسه‌ر چاوه‌كانى داده‌گرێت و
سه‌يرى ئافره‌ته‌كه ناكات ، هه‌ر كاتێك بێ ئاگابوون سه‌يرى ده‌كات ، وه هه‌ر كاتێك
ئاگايان لێ بوو چاوى داده‌گرێت ، بۆيه خواى گه‌وره ده‌زانێت چ له دڵ و ده‌روونى
ئه‌و پياوه هه‌يه ئه‌و پياوه ئه‌گه‌ر بۆى بڕه‌خسێت ئاماده‌يه زيناش له گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه
بكات ، بۆيه له شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌دا ده‌بێت پياوان له ئافره‌تان جيا بكرێنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى له نه‌زه‌ر كردن و زينا به‌دوور بكه‌ونه‌وه ، چونكه ئه‌م دوو شته خراپه
به‌بێ تێكه‌ڵ بوون بوونيان نيه و نايه‌نه كايه‌وه . (الخلوه والاختلاط: 8) . به‌ڵگه له فه‌رمووده سه‌حيحه‌كان 1 – عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ ، أَنَّ
رَسُولَ اللهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ : (إِيَّاكُمْ وَالدُّخُولَ عَلَى النِّسَاءِ
فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الأَنْصَارِ : يَا رَسُولَ اللهِ ، أَفَرَأَيْتَ الْحَمْوَ ؟ قَالَ
: الْحَمْوُ الْمَوْتُ) . صحيح البخاري: 5232 . واته: له عوقبه‌ى كوڕى عامره‌وه (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێ بێ) فه‌رمووى:
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى : ووشيار و ئاگادار بن له چوونتان
بۆ لاى ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م ، پياوێك له ئه‌نساريه‌كانى شارى مه‌دينه فه‌رمووى
: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ى چوونه لاى خێزانى برا حوكمى چيه؟
واته: (تێكه‌ڵ بوون و مانه‌وه له گه‌ڵى) فه‌رمووى : تێكه‌ڵ بوون و مانه‌وه له
گه‌ڵ خێزانى برا هه‌ر مردنه (واته زۆر ترسناكه و حه‌ڕامه و دروست نيه) . ـ له ئيسلام‌دا نه‌زه‌ركردن يان تێكه‌ڵ بوون حه‌ڕامه له گه‌ڵ براژن يان كچه مام يان كچه پوور يان كچه خاڵ يان مامۆژن يان خاڵۆژن وه غه‌يرى ئه‌وانيش كه له‌سه‌ر پياو به هه‌تا هه‌تايى حه‌ڕامنين بۆماره‌كردن ، له ئيسلام‌دا دوو جۆر ماره‌كردنى حه‌ڕام كرا‌و هه‌يه كه ئه‌م دوانه‌ن (مُحَرَّمَة أَبَدِيَّة وَمُحَرَّمَة مُؤَقَّتَة) حه‌ڕامكراوى ئه‌به‌دى ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه پياو به هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌تا هه‌تايه بۆى نيه ماره‌يان بكات وه‌كو دايك و خوشك و پوور و خه‌سو ، سه‌يركردن و تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دروسته‌و كێشه نيه . وه حه‌ڕام كراوى (مُؤَقَّت) بريتين له‌و ئافره‌تانه‌ى كه بۆ كاتێكى ديارى كرا‌و حه‌ڕامه ماره بكرێن وه‌كو ژنى برا ، براژن ئه‌وه‌نده له شوبراى حه‌ڕامه ماره‌بكرێت هه‌تا پياوه‌كه‌ى له ژياندا ماوه ، هه‌ر كاتێك پياوه‌كه‌ى مرد براى پياوه‌كه‌ى كه ده‌كاته شوبراى بۆى هه‌يه به شێوه‌يه‌كى شه‌رعى ماره‌ى بكات ، بۆيه زانايان ده‌فه‌رموون نه‌زه‌رى براژن له شوبرا حه‌ڕامه چونكه ئه‌و ئافره‌ته وه‌كو دايك و خوشك نيه هه‌تا هه‌تايه ماره‌كردنى حه‌ڕام ده‌بێت. بۆيه پێويسته موسوڵمانان له خوا بترسن
و به فێڵه‌كانى شه‌يتان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و به‌ناوى خۆيه‌تى و خزمايه‌تى تێكه‌ڵى و
نه‌زه‌ر كردن نه‌كه‌ن چونكه ئه‌م كاره ناشه‌رعيه و زه‌ره‌ر و زيانى دونيا و دوا
ڕۆژى لێده‌كه‌وێته‌وه . 2 – عن أَبِى أُسَيْدٍ الأَنْصَارِيِّ أَنَّهُ
سَمِعَ رَسُولَ اللهِ - (صلى الله عليه وسلم) - يَقُولُ ـ (وَهُوَ خَارِجٌ مِنَ الْمَسْجِدِ
فَاخْتَلَطَ الرِّجَالُ مَعَ النِّسَاءِ فِى الطَّرِيقِ ـ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ -
صلى الله عليه وآله وسلم - لِلنِّسَاءِ: «اسْتَأْخِرْنَ فَإِنَّهُ لَيْسَ لَكُنَّ أَنْ
تَحْقُقْنَ الطَّرِيقَ، عَلَيْكُنَّ بِحَافَاتِ الطَّرِيقِ». فَكَانَتِ الْمَرْأَةُ
تَلْتَصِقُ بِالْجِدَارِ حَتَّى إِنَّ ثَوْبَهَا لَيَتَعَلَّقُ بِالْجِدَارِ مِنْ لُصُوقِهَا
بِهِ) . الصحيحة 856 . واته: ئه‌بى ئوسه‌يدى ئه‌نساريه‌وه (ڕه‌زاى
خواى گه‌وره‌ى لێ بێ) فه‌رمووى كاتێك له ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت – له ڕێگادا پياوان و
ئافره‌تان تێكه‌ڵ بوون گوێى له پێغه‌مبه‌رى خوا بووه (صلى الله عليه وسلم) به ئافره‌تانى
ده‌فه‌رموو: خۆتان دوابخه‌ن به‌ڕاستى بۆ ئێوه نيه له ناوه‌ڕاستى ڕێگادا بڕۆن ، به
ته‌نيشتى ڕێگاكه‌دا بڕۆن ، له دواى ئه‌و فه‌رمانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه
وسلم) ، ئافره‌تان خۆيان له ناو پياوان جيا كرده‌وه ئافره‌تى وا هه‌بوو ئه‌وه‌نده
خۆى له ناوه‌ڕاستى ڕێگاكه دوور ده‌كرده‌وه خۆى به ديوارى ڕێگاكه‌وه ده‌لكاند هه‌تا
پۆشاكى به‌ديواره‌كه‌وه ده‌لكا به‌هۆى نزيك بوونه‌وه‌ى له ديواره‌كه . ـ له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌هى كردووه له تێكه‌ڵ بوونى پياوان
و ئافرتان له‌ناو ڕێگادا ، ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵى له به‌رده‌م مزگه‌وت و له‌ناو ڕێگاكان
حه‌ڕام بێت ئه‌ى چۆن له‌ناو غورفه و هۆڵ و سه‌يرانگاكان جائيزه؟ وه ئه‌م فه‌رمووده فائيده‌ى ئه‌وه‌شمان
پێده‌دات كه‌وا ئافره‌تانى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) گوێڕايه‌ڵ
و به ته‌قوا و له خواترس بوونه ، يه‌كسه‌ر گوێڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوايان (صلى الله
عليه وسلم) كردووه و خۆيان له پياوان جيا كردۆته‌وه ، به‌ڵام ئافره‌تانى ئه‌م سه‌رده‌مه
زۆربه‌يان له جياتى خۆيان له پياوانى نامه‌حڕه‌م به‌دوورگرن و تێكه‌ڵيان نه‌كه‌ن
زۆر به ئاسايى تێكه‌ڵيان ده‌بن و پێكه‌نين و قسه‌ى بێ پێويستيان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن
، وه گاڵته‌ش به‌و پياو و ئافره‌تانه ده‌كه‌ن كه له خوا ئه‌ترسن و ئه‌م تێكه‌ڵيه
ناشه‌رعيه ناكه‌ن . 3 – قالَ رسولُ اللهِ (صلى الله عليه وسلم)
: ( فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ ؛ فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِى
إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِى النِّسَاءِ). ((الصحيحة)) (486 و 911) . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموويه‌تى: خۆتان له
دونيا و ئافره‌ت بپارێزن ، به‌ڕاستى يه‌كه‌مين فيتنه‌ى به‌نى ئيسرائيليه‌كان له ئافره‌تان
بوو . ـ له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانمان پێ ده‌كات به خۆپاراستن له ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م
، بێگومان يه‌كێك له هۆكاره‌كانى خۆپاراستن له ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م بريتيه له
خۆ به‌دووركردن له (إختلاط) تێكه‌ڵى ، بۆيه ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر
حه‌ڕاميه‌تى (إختلاط) . 4 ـ قالَ رسولُ اللهِ (صلى الله عليه وسلم)
: ( الْمَرْأَةُ عَوْرَةٌ , وَإِنَّهَا إِذَا خَرَجَتْ ؛ اسْتَشْرَفَهَا الشَّيْطَانُ
, وَإِنَّهَا لَا تَكُونُ إِلَى وَجْهِ اللَّهِ : أَقْرَبَ مِنْهَا فى قعرِ بيتِها
) . صحيح ـ ((التعليق الرغيب)) (1/ 136) , ((الإروا‌ء)) (1/ 303/273) . واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ئافره‌ت
عه‌وره‌ته ، كاتێك له ماڵه‌وه ده‌رئه‌چێت ، شه‌يتان له‌به‌ر چاوى پياوانى نامه‌حڕه‌م
ده‌يڕازێنێته‌وه ، به‌ڕاستى چاكترين شت بۆ ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى خوا به‌ده‌ست
بێنێت مانه‌وه‌يه‌تى له‌ناو ماڵه‌كه‌ى . ــ له‌م فه‌رمووده‌يه‌شدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌وا ئافره‌ت نابێت تێكه‌ڵى پياوان بكات ، چونكه شه‌يتان له‌به‌ر چاوى پياوانى نامه‌حڕه‌م
ده‌يڕازێنێته‌وه ، وه چاكترين شوێنى ئافره‌ت ماڵه‌وه‌يه‌تى دوور له تێكه‌ڵى پياوانى
نامه‌حڕه‌م ، وه خراپترين شوێنيشى ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵ بوونيه‌تى له‌گه‌ڵ پياوانى نامه‌حڕه‌م
. وه زۆر به‌ڵگه‌ى تر هه‌يه له قوڕئان
و سوننه‌ت له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى تێكه‌ڵى پياوان و ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م ، به‌ڵام له‌به‌ر
بچوكى قه‌باره‌ى ناميلكه‌كه ته‌نها مه‌جالى باسكردنى ئه‌وه‌نده به‌ڵگانه‌مان هه‌بوو ، وه هه‌ر كه‌سێك حه‌ق ويست بێت ته‌نها
يه‌ك به‌ڵگه‌ى به‌سه ، به‌ڵام كه‌سێك حه‌قى نه‌وێت هه‌زار به‌ڵگه‌شى بۆ باس بكرێت
سودى نيه‌و وه‌رى ناگرێت ، خواى گه‌وره بمان پارێزێت له‌شوێن كه‌وتنى هه‌واو ئاره‌زوو
. زه‌ره‌ر و زيانه‌كانى (إختلاط) تێكه‌ڵي 1 – نه‌زه‌ركردن . 2 – نه‌مانى غيره‌ت . 3 – نه‌مانى شه‌رم و حه‌يا . 4 – تێك چوونى ڕه‌وشت و ئه‌خلاق . 5 –
زۆربوون و بڵاو بوونه‌وه‌ى زينا . 6 – تووشبوون به نه‌خۆشى (عشق) دڵدارى
. 7 – زۆربوونى ته‌ڵاق به‌هۆى خيانه‌تى زه‌وجى
. 8 – ته‌وقه‌كردن و له يه‌ك خشان و به‌يه‌ك
كه‌وتن . 9 – به‌ده‌ر كه‌وتنى جوانى و لاشه‌ى ئافره‌تان
بۆ پياوانى نامه‌حڕه‌م . 10 – زۆرى كه‌وتن له وانه‌كان له‌و قوتابخانانه
و په‌يمانگاو كۆلێژانه‌ى تێكه‌ڵاون . (الخلوة والاختلاط: 25). نوسين و ئاماده‌كردنى : مامۆستا . هه‌ڵگورد مستەفا گه‌ڵاڵه‌يى . |