فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
چۆنیەتی بەرۆژوو بوون لەو ووڵاتانەی رۆژ تیایاندا زۆر دوورو درێژە چۆنیەتی بەرۆژوو
بوون لەو ووڵاتانەی رۆژ تیایاندا زۆر دوورو درێژە زانایان فەرمویانە
ئەو وڵاتانەی شەو و رۆژ تیایاندا لە ماوەی ( ٢٤ ) سعاتە ئەوە دەبێت رۆژووەکانیان بگرن
ئەگەر چی رۆژ تیایاندا زۆر لەشەو درێژ تریش بێت یان بە پێچەوانە رۆژ لەشەوەکەی زۆر
کورتربێت ؛ بە بەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( وَكُلُوا وَاشْرَبُوا
حَتَّيٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ
الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ) . (البقرة :١٨٧) . واتە : بخۆن و بخۆنهوه ههتا
به ڕوونی بهرهبهیان و سپێدهتان بۆ دهردهكهوێت و له ڕۆژههڵاتهوه دیاردهدات
و تاریكی شهو لادهبات، لهوهودوا ڕۆژووهكهتان ببهنه سهر تا شهو دادێت و (خۆرئاوا
دهبێت) . بەڵام ئەگەر کەسێک بەهۆی درێژی رۆژەوە بێ هۆش بێت یان زیانی تەندروستی تووش
بێت ئەوە بۆ ئەو کەسە دروستە رۆژووەکەی بشکێنێت و دوای رەمەزان بیگرێتەوە چونکە عوزری
هەیە . وە سەبارەت بەو وڵاتانەی بۆماوەی چەند مانگێک بەردەوام خۆر بەدەرەوەیە یان بۆماوەی
چەند مانگێک بەردەوام شەوە ؛ ئەوە دەبێت بۆ نوێژ و رۆژوەکانیان تەقدیری کاتەکانیان
بکەن بە ئەندازەی کاتی نزیک ترین وڵاتیان کە شە و و رۆژ تیایاندا لەماوەی ٢٤ سعاتە
؛ دەبێت پێنج نوێژە فەرزەکانیان وە بەرۆژوو بوون و فتارکردنەوەیان لە ماوەی ٢٤ سعات
بێت کە تەقدیری دەکەن بە نزیکترین ولاتیان ؛ بەبەلگەی ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەری خوا
( صلى الله علیه وسلم ) کاتێک باسی هاتنی دەجال دەکات ؛ فەرمویەتی : بۆماوەی ٤٠ رۆژ
لەسەر زەوی دەمێنێتەوە رۆژێکی بەئەندازەی سالێک دوورودرێژە ؛ وە رۆژێکی بە ئەندازەی
مانگێک دوورو درێژە ؛ وە رۆژێکی بەئەندازەی هەفتەیەک دوورو درێژە ؛ وە رۆژەکانی تری
وەکو رۆژەکانی ئاسایی وایە ؛ هاوەڵان پرسیاریان لەپێغەمبەری خواکرد ( صلى الله علیه
وسلم ) وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) ئایە ئەو رۆژەی بە ئەندازەی سالێک دوورو درێژە تەنها نوێژێ شەو و رۆژێکی تیادا
ئەنجام بدەین ؟ پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) فەرمووی نەخێر ئەندازەی بۆ دابنێن
( واتە : لەنێوان هەر ٢٤ سعاتێک پێنج نوێژە فەرزەکانتان بکەن وە لە مانگی رەمەزانیشدا
ئەندازە بۆ رۆژوەکانتان دابنێن و رۆژوەکانتان لە ماوەی ٢٤ سعاتدا بگرن و بشکێنن ) نوسین و ئامادةكردنى : مامؤستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی |