فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
حوکمی تەڵاقی سێ بەسێ لەیەک مەجلیسدا حوکمی تەڵاقی سێ
بەسێ لەیەک مەجلیسدا . قەولی راست و دروست
سەبارەت بە تەڵاقی سێ بەسێ لەیەک مەجلیسدا بەیەک تەڵاق حیسابە و هەرسێ تەڵاقی پێ ناکەوێت
والله أعلم . شێخی ئیسلام ئیبن
و تەیمیە ( رەحمەتی خوای لێبێت ) بە بەڵگەی فەرمودەی سەحیح فەرمویەتی هەرکەسێک لەمەجلیسدا
بەخێزانی بڵێت هەرسێ تەڵاقم لێت کەوتبێت ئەوە تەنها یەک تەڵاقی دەکەوێت و خێزانی بەیەکجاری
لێ جیانابێتەوە و دەتوانێت بیگەرێنێتەوە ژێر نیکاحی خۆی ؛ بە بەڵگەی ئەو فەرمودەیەی
عبدالله ی کوڕی عەباس رەزای خوای گەورەی لێبێت ریوایەتی کردووە و فەرمویەتی : ( كَانَ
الطَّلَاقُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَبِى
بَكْرٍ وَسَنَتَيْنِ مِنْ خِلَافَةِ عُمَرَ طَلَاقُ الثَّلَاثِ وَاحِدَةً فَقَالَ عُمَرُ
بْنُ الْخَطَّابِ إِنَّ النَّاسَ قَدْ اسْتَعْجَلُوا فِى أَمْرٍ قَدْ كَانَتْ لَهُمْ
فِيهِ أَنَاةٌ فَلَوْ أَمْضَيْنَاهُ عَلَيْهِمْ فَأَمْضَاهُ عَلَيْهِمْ ) . رواه مسلم
: (1472) . واتە : تەڵاق لەسەردەمی پێغەمبەری خوا( صلى الله علیه وسلم ) وە لەسەردەمی
ئەبوبەکر وە دووسال لەسەردەمی خەڵافەتی عومەر تەڵاقی سێ بەسێ بەیەک تەڵاق حیساب بوو
؛ پاشان عومەری کوری خەتاب - ڕەزای خوای لێبێت - لەدوای دوو ساڵ لەخەلافەتی کاتێک بینی
خەڵکی زۆر وشەی تەلاقی سێ بەسێ بەکاردێنێت فەرمووی بەڕاستی خەڵکی پەلە دەکەن لەشتێک
کە بۆیان لەسەرخۆیی تێدایە و پەلەکردنی تێدانیە - کە مەسەلەی تەڵاق دانە و خێزان بەتەڵاقی
سێ بەسێ لەیەک مەجلیس لەمێردەکەی بەتەواوی جیانابێتەوە - بۆیە ئەگەر وەکو عقوبەیەک
بۆ ئەوەی ئەوکارە نەکەن و زۆر دەری نەبرن - ئەگەر ئەو حوکمەمان لەسەر جێ بەجێ کردبان
ئەوە بۆ مەصلەحەتیان باشتربوو ؛ پاشان ئیمامی عومەر - رەزای خوای لێبێت - ئەو بریارەی
لەسەر جێ بەجێ کردن بۆ مەصلەحەتیان بۆ ئەوەی زۆر وشەی تەڵاقی سێ بەسێ بەکار نەیەنن
. تێبینی : لەئایینی
پیرۆزی ئیسلامدا بەڵگەی قورئان و سونەت لەپێش قسەی هەموو مەزهەب و ئیمامێکە بۆیە ئەگەرچی
لەلای زۆرێک لەمەزهەبەکان تەڵاقی سێ بەسێ لە یەک مەجلیسدا هەرسێ تەلاقی پێ دەکەوێت
بەڵام ئەوەی راست و دروستە و موافقی سونەتی پێغەمبەری خوایە ( صلى الله علیه وسلم )
هەرسێکی پێ ناکەوێت و تەنها بەیەک تەڵاق حیسابە بەو بەڵگەیەی باسمان کرد والله أعلم
. وصلى الله على
نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم . نوسینی وئامادەكردنی : مامؤستا : هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی . 10 / ذوالقعدة
/ 1438 ك - 2 / 8 / 2017 م |