فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دوعاكردن لەكاتی خواردن و خواردنه‌وه خواردن و خواردنه‌وه پێش خواردن بڵێ (بِسم الله). واته: به
ناوى خوا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بيرت چوو ئه‌وا هه‌ركاتێ بيرت كه‌وته‌وه بڵێ : (( بِسْمِ
الله فى أوَّلِهِ وَآخِرِهِ )). أخرجه ابوداود 3/347 والترمذى 4/288 وأنظر صحيح الترمذى
2/167. واته: به ناوى خواى گه‌وره له سه‌ره‌تاو
كۆتاييدا. يان پێش خواردن بڵێ : (( أللهُمّ بارك لنا
فيهِ وَأطعِمنا خَيراً مِنهُ )). واته: خوايه به‌ره‌كه‌ت بڕژه به‌سه‌رماندا
له‌مه‌داو له‌م خواردنه چاكترمان بده‌رێ . به‌ڵام ئه‌گه‌ر شيرت خوارده‌وه له سه‌ره‌تادا بڵێ : (( أللهُمّ بارِك
لَنا فيهِ وَزِدنا مِنهُ )). الترمذى 5/ 506 وأنظر صحيح الترمذى 2/ 158. چونكه له
شير چاكتر نييه. واته: خوايه به‌ره‌كه‌ت بڕژه به سه‌رمان
دا له‌مه‌داو له‌مه‌مان بۆ زياد بكه. ( وه به ده‌ستى ڕاستت و له‌به‌رده‌مى
خۆته‌وه بخۆ ). البخارى 9/458 ومسلم (2022). (وه به‌سێ په‌نجه‌ى گه‌وره‌و شايهتمان و ناوه‌ڕاست بخۆ‌و دوايی ( پێش ده‌ست سڕين) هه‌رسێكيان
بلێسهرهوه). مسلم (2032). چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) پێش ده‌ست سڕين هه‌رسێ په‌نجه‌كانى دهلێسايهوه. وه (قاپهكهش بلێسهرهوهو ههرچييهكت له‌ده‌ست كه‌وته خواره‌وه
له پارو هه‌ڵى بگره‌وه‌و پاكى بكه‌ره‌وه‌و بيخۆو فڕێى مه‌ده بۆ شهيطان). مسلم
(2034). وه ( به پێوه خواردنه‌وه‌و خواردن نه‌خۆيت).((( مسلم (2024)
– (113). به‌ڵام شت خواردن به‌ده‌م ڕێگاوهو به ڕۆيشتنهوه دروسته‌و هاوه‌ڵه‌كان(ڕه‌زاى
خواى گه‌وره‌يان لێ بێت) كردويانه/ رواه الترمذي(1881) وقال: حديث حسن صحيح عن إبن
عمر(رضى الله عنهما) هه‌رچه‌نده له‌وانه‌يه(عورفهن) هه‌ندێ ناوچه به جوانى نه‌زانن))).
وه (به ڕاكشانيشهوه خواردن مه‌خۆ).((( چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( لا آكُلُ مُتَّكِئاً )) رواه البخاري(9/472). ئيمامى الخطابى ده‌فه‌رموێت: مه‌به‌ست به(المُتّكِيء)لێره‌دا بريتييه له دانيشتن له‌سه‌ر پارچه دۆشه‌ك و شتى نه‌رم. وه مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و پارچه قوماشانه دانانيشێ وه‌كو كه‌سێك بيه‌وێ زۆر بخوات به ئيسراحه‌ت, به‌ڵكو به شێوه‌يه‌كى له‌سه‌ر پهلهيى دائهنيشێ و به پێى پێويست ده‌خوات. ئه‌مه ووته‌ي(الخطابي)يه. وه غه‌يرى ئه‌ويش ئاماژه ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه(المُتّكِيء): ئه‌و كه‌سه‌يه كه ڕاكشاوهو له‌سه‌ر تهنيشتى كه‌وتووه. والله أعلم/ بڕوانه رياض الصالحين(ص/265)))). وه كه ته‌واو بوويت و لێ بوويتهوه بڵێ : (( ألحَمدُ للهِ الّذى أطعَمَنى هذا وَرَزَقَنيه مِن غَيرِ حَولٍ مِنّى وَلا قُوّة )).((( هه‌ركه‌سێ ئه‌مه بڵێ خوا له گوناهه‌كانى له‌وه پێشى خۆش ده‌بێ / أخرجه أصحاب السنن الأربع إلا النسائى وانظر صحيح الترمذى 3/159. وصحيح سنن أبى داود 2/760 وهو حديث حسن. به‌ڵام وه‌ك تێبينييه‌ك فه‌رمووده‌ی : (( الحَمدُ للهِ الّذى أَطعَمَنا وَسَقانا وَجَعَلَنا مُسلِمينَ )) فه‌رمووده‌يه‌كى ضعيفه ( بڕوانه تخريج الكلم الطيب لاثةرِة 188)))). واته: سوپاس و ستايش بۆ ئه‌و خوايهى كه ئه‌م خواردنه‌ى دامێ و ڕزق و ڕۆزى دام به بێ گۆڕان و تواناى خۆم. يان بڵێ: (( ألحمدُ للهِ حَمْداً كَثيراً طَيّباً مُبارَكاً فيهِ غَير[ مَكفيّ
وَلا] مُوَدَّعٍ وَلا مُستَغنيً عَنهُ رَبـَّنا )). البخارى 6/214 والترمذى بلفظه
5/ 507. وفى روايةٍ: (( ألحَمدُ للهِ الّذى كَفانا وَأروانا غيرَ مكفيّ ولا مَكفور
)) رواه البخارى (5459). واته: سوپاس و ستايش بۆ خوا، ستايشێكى
زۆرى پاكى پيرۆز بێ ، خواى گه‌وره بهسمانهو وازمان لێ نههێنراوهو وه‌لا نهنراوين
و كه‌س نييه بێ نياز بێ پێى په‌روه‌دگارمان. يان بڵێ: (( ألحَمدُ للهِ الّذى أطعَمَ
وَسَقَى وَسَوَّغَهُ وَجَعَلَ لَهُ مَخْرَجاً )) رواه أبو داود(3851)
وصححه الألبانى انظر(صحيح سنن أبى داود 2/730). واته: سوپاس بۆ ئه‌و خوايهى كه خواردنى داينێ و تێرئاوى كردين و دابه‌زاندنى
خواردنه‌كه‌ى ئاسان كردووه له گهرووداو ده‌رچه‌ى بۆ داناوه. يان بڵێ: (( أللهُمّ أطعَمْتَ وَأسقَيتَ
وَأقنَيتَ. وَهَدَيتَ وَأحيَيْتَ. فلَكَ الحَمدُ على ما أعطَيتَ )) رواه أحمد وصححه
الالباني: سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم (17). واته: خوايه تۆ خواردن و خواردنه‌ت داوه‌و ماڵ و هه‌موو شتێكى ترت بهخشيوهو
هيدايه‌تت داوه‌و ژياندووته. سا ستايش و سوپاس بۆ تۆيه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه بهخشيوته. ( وه ئه‌گه‌ر ئاو يان شيرت خوارده‌وه
به دانيشتنهوه بيخۆره‌وه). مسلم (2024) – (113). وه(هه‌ناسه‌ى له‌سه‌ر مه‌ده‌و فووى لێ مه‌كه).((( الترمذى (1889) وقال:
حديث حسن صحيح، وأخرجه أبو داود (3728) وابن ماجه (3428) وإسناده صحيح عن ابن عباس (رضى الله عنهما)))).وه (سێ هه‌ناسه
بده له ده‌ره‌وه‌ى جامه‌كه له كاتى خواردنه‌وه‌دا). البخارى 10/81 ومسلم
(2028). وه ئه‌گه‌ر يه‌كێك ئاوى دايتێ يان ويستى
ئاوت بداتێ بڵێ : (( أللهُمَّ أطعِمْ مَن أطعَمَنى وَاسقِ
مَن سَقانى )). مسلم 3/126. واته: خوايه خواردن بده به‌و كه‌سه‌ى
خواردنى دامێ و ئه‌و كه‌سه تێر ئاو بكه كه ئاوى دامێ . وه( ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئاو ده‌گێڕێت با خۆى كۆتا كه‌س بيخواته‌وه).(((
الترمذى (1895) وقال: حديث حسن صحيح. وأخرجه مسلم (681) فى حديث مُطَوَّل))). وه( ئه‌گه‌ر حه‌زت له خواردنێك نه‌بوو عهيبى لێ مه‌گره‌و
يان بيخۆ يان وازى لێ بێنه).((( چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) هه‌رگيز عهيبى
له خواردن نه‌گرتووه/ البخارى 9/477ومسلم (2064)))). (له كاتى ئاو‌و شير گێڕاندا له لاى ڕاستهوهى خۆته‌وه
ده‌ست پێ بكه). البخارى 5/ 148 و 10/ 66 ومسلم (2029). ( ئادهميزاد هيچ ده‌فرێكى پڕ نه‌كردووه له وورگى خراپتر بێت، وه چه‌ند
پاروويهك به‌سه بۆ مرۆڤ كه پشتى ڕاگير بكات ئه‌گه‌ر نا با سێ يه‌كى گه‌ده‌ى دابنێ بۆ خواردن و سێ يه‌كى بۆ خواردنه‌وه‌و سێ يه‌كى
بۆ هه‌ناسه). رواه الامام أحمد والترمذي(2381) والنسائى وابن ماجه وقال الترمذي: حديث حسن, عند المقدام بن مَعد يكرب(ڕەزای خوای لێ‌بیت) . انظر أربعين النووية. ( وه ئه‌گه‌ر مێشێك كه‌وته ناو خواردنه‌وه‌ى يهكێكتانهوه
با هه‌مووى نوقم بكات و ده‌رى بهێنێته‌وه تيادا. چونكه له باڵێكيدا ده‌ردو له باڵه‌كه‌ى
تريدا ده‌رمان هه‌يه). أخرجه البخارى والدارمى وابن ماجه واخرون والزيادة للبخاري.
انظر سلسلةالاحاديث الصحيحة رقم (38). تێبينی : ده‌ست نوێژگرتن پێش نان خواردن
سوننه‌ته بۆ كه‌سى له‌ش گران. رواه أبوداود 1/375/222 وانظر سلسلة الأحاديث الصحيحة(1/674)
رقم الحديث(390). سه‌رچاوه دوعاکان له فه‌رمووده ڕاسته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم |