فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبى بعدة و بعد: زۆرجار كە پرسیار لەو كەسانە دەكەیت كە نوێژناكەن، تۆ چیت
و لەسەر چ دینێكیت ؟ لە وەڵامدا ئەڵێت موسڵمانم و لەسەر ئاینى پیرۆزى ئیسلامم، لەڕاستى
دا ئەمە وەڵامێكى تەواو هەڵەیە چونكە پێناسەى موسڵمان تەواو دورە لەوكەسانەى كە نوێژ
ناكەن یان كەمتەرخەمن و بە كەم و كوڕیەوە ئەنجامى ئەدەن، ئایە دەزانى موسڵمان ماناى
چى یە ؟ موسڵمان واتە (مسلم). (مسلم) یش واتە: الاستسلام لله بالتوحيد والانقياد له بالطاعة والخلوص من الشرك والبراءة من اهله. بابزانین واتاى ئەو پێناسەیەى سەرەوە چى یە و بابزانین ئایە
ئەو شتانە لە تۆداهەن كە بتوانى خۆت بە موسڵمانێكى تەواو بزانیت ؟ یەكەم / الاستسلام لله بالتوحید] واتە: ملكەچ بوون بۆ خواى
پەروەردگار بەیەك خوا پەرەستى واتە (بەتەنها خوا پەرستن). ئایە (نوێژ نەكردن یان كەمتەرخەمى كردن لە ئەنجامدانى بە
كەموو كورتی و دواخستنى لە كاتى دیاریكراوى خۆی) یەك خوا پەرستى یە یان پشت هەڵكردنە
لە فەرمان و پەرستشەكانى خوا و پشت هەڵكردنە لەیەكێك لە پایە سەرەكى یەكانى ئیسلام
؟ ئەمە چۆن یەكتا پەرستى یەكە ؟!! دووەم / والانقياد له بالطاعة] واتە: لەگەڵ پابەند بوون
بە پەرستشەكان و ئەنجامدانى و گوێڕایەڵى كردنى فەرمانەكانى و جێبەجێ كردني. ئاشكرایشە
نوێژكردن یەكێكە لەپەرستشە سەرەكیەكانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام لەگەڵ ئەوەشدا پشت گوێى
بخەى یان كەمتەرخەمى لە ئەنجامدانى بەكەیت و بە كەموو كورتی ئەنجامى بدەیت و لە كاتى
دیاریكراوى خۆى دواى بخەی ، ئەمە چۆن پابەند بوونێكە بە پەرستشەكان و چۆن گوێڕایەڵیەكە
بۆ فەرمانەكانى خوا ؟!! سێ یەم / والخلوص من الشرك] . واتە:دوركەوتنەوە لەهەموو جۆرەكانى هاوەڵ بڕیاردان بۆ خواى پەروەردگار ئایە نوێژ نەكردن و كەمتەرخەى لە ئەنجامدانى دوركەتنەوەیە لەهاوەڵ بڕیاردان یان بەشێكە لە هاوەڵ بڕیاردان ؟ بێگومان بەشێكە لێى چونكە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی:(ليس بين العبد والشرك إلا ترك الصلاة فإذا تركها فقد أشرك) . واتە: هیچ شتێك نیە لە نێوان بەندەى موسڵمان و هاوەڵ بڕیاردان جگە لە نوێژ كردن، ئەگەر وازى لێهێنا ئەوا هاوەڵى بۆ خوا بڕیارداوە. ئەمە بۆ ئەو كەسانەیە كە وازى لێدەهێنن، بەو وازلێهێنانە دەچنە ڕیزى هاوەڵ بڕیاردەران، كەواتە ئەوانەى هەر نەیانكردوە یان هەر نایكەن تاوانێكى گەورەتریان ئەنجام داوە و سزاكەشیان سەخت تر دەبێت. ئایە دەزانى هاوەڵ بڕیاردەران بۆ تاهەتایە لە دۆزەخدا دەمێننەوە و دەرناچن ؟ هەروەك خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أُوْلَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ ] (البينة: 6) چوارەم / والبراءة من اهله] . واتە: بێبەرى بوون لە هاوەڵ
بڕیاردەران، یان بێبەرى بوون لەو كەسانەى كە هاوەڵ بۆ پەروەردگار بڕیار ئەدەن. ئایە
نوێژ نەكردن بێبەرى بوونە لە هاوەڵ بڕیاردەران و موشریكان ؟ یان لاسایى كردنەوەیە بۆیان
؟ ئەگەر نوێژێك هۆكارى جیاكردنەوەى تۆبێ لە هاوەڵ بڕیاردەران ئەوا نەكردنى دەتباتە
ڕیزى هاوەڵ بڕیاردەران، خوا پەنامان بدات. بۆیە تەنها ئەڵێم تۆ موسڵمانى یان كافر ؟ بێگومان ئەڵێیت
موسڵمانم، گەر وا ئەڵێیت ئەوا پێت ئەڵێم بەڵگەت چیە ؟ بەڵگەت تەنها زمانتە ! منیش پێت
ئەڵێم پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : " بين الرجل وبين الكفر
ترك الصلاة " واتە: (جیاكەرەوەى مرۆڤ لە هاوەڵ بڕیاردان و كوفر نوێژكردنە)). واتە: نوێژ بەربەستە لە نێوان مرۆڤ و كەوتنە كوفرەوە، بۆیە
ئامان نەكەى خۆت ببەیتە ڕیزى كەسانێك كە خواى پەروەردگار لێیان ڕازى نیە، و ڕازیش نیە
كە بەندەكانى ئەو كارە ئەنجام بدەن، هەروەكو خواى پەروەردگار ئەفەرموێت: [ إِن تَكْفُرُوا
فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ] (الزمر: 7)، واتە: ئەگەر ئێوە كوفرى خوا بكەن
ئەوا خواى پەروەردگار دەوڵەمەندە و پێویستى بە ئێوە نیە، ڕازیش نیە بەوەى كە بەندەكانى
كوفر بە خواى پەروەردگار بكەن. كەوابوو موسڵمانى بەڕێز نوێژنەكردن ڕێگەیەكە بۆ مسۆگەر كردنى
ئازارى قیامەت ئەمەش بەڵێنێكەو خواى پەروەردگار بە نوێژنەگەرانى داوە وەك ئەفەرموێ
[ مَا سَلَكَكُمْ فِى سَقَرَ ] (المدثر: 42) واتە (وە پێیان ئەڵێن ئەوە چى بوو ئێوەى
بەرەو دۆزەخ ڕاپێچ كرد وا ئێستا ئەو سزا سەختە ئەچێژن). لەوەڵامدا ئەڵێن: [قَالُوا
لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ] (المدثر: 43). واتە: ئێمە لە نوێژ خوێنان نەبوین بۆ
خواى پەروەردگار. چۆن نوێژ نابێتە ناسنامەى موسڵمان لە كاتێكدا پێغەمبەرى خوا
(صلى الله عليه وسلم). فەرموویەتی(أول ما يحاسب به العبد يوم القيامة الصلاة فإن صلحت
صلح سائر عمله وإن فسدت فسد سائر عمله).واتە: (یەكەم شتێك كە لەڕۆژى
دواییدا لێپرسینەوەى بەندەى موسڵمانى لەسەر بكرێت نوێژە جا ئەگەر نوێژەكانى باش بوو
ئەوا پەرستشەكانى ترى باش دەبێت وە ئەگەر نوێژەكانى خراپ بوون ئەوا پەرستشەكانى تریشى
خراپ دەبن. هەروەها ابن مسعود رضى الله عنه فەرمویەتی :" من ترك
الصلاة فلا دين له " واتە: ئەوەى واز لە نوێژ بهێنێت ئاینى نیە. هەروەها ابو الدرداء رضى الله عنه ئەفەرموێ : " لا
ايمان لمن لا صلاة له " واتە: ئەوەی نوێژ نەكات ئیمانی نییە وە ئیمامى عومەر رضى الله عنه لە سەرەمەرگا بە بریندارى فەرموي:
(الله الله فى الصلاة، لا حظ فى الاسلام لمن ترك الصلاة، من حفظ الصلاة حفظه الله ومن
ضيع الصلاة ضيعه الله) واتە: الله الله لە نوێژ هەركەس واز لە نوێژ
بهێنێت بێبەشە لە ئیسلام، هەركەسیش نوێژ بپارێزێ و نەیفەوتێنێ خوا دەیپارێزێ. هەركەسیش
بیفەوتێنێ خوا ئەیفەوتێنێ. هەروەك أبو هریرة فەرمویەتى رضى الله عنه:(كەسى وا هەیە
شەست ساڵ نوێژ ئەكات كەچى تەنها نوێژێكى لێى وەرناگیرێ، پرسیان چۆن ؟ فەرموی: نەڕكوعى
بەتەواوى دەكاو نەسجودى و نە وەستانى و نە خشوعی) لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە كەسى نوێژنەكەر یان كەمتەرخەم
لە ئەنجامدانى بە پێى ئەو پێناسەیەى سەرەوە موسڵمانێكى تەواو نیە با لە جنسیەكەیشى
نوسرابێ (مسلم)، چونكە یەكێ نوێژ نەكات ئەو چوار مەرجەى سەرەوەى تیا بەدى ناكرێت كەپێویست
دەكات لەهەموو موسڵمانێكى دڵپاكى ڕاستەقینەدا هەبێت. بۆیە ئیماندارى بەڕێز هەتا زوە
تەوبە بكە و بە ڕێك و پێكى و بێ كەم و كورتى نوێژەكانت بكە. وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ئامادەكردنی: هاوارعبدالله- پێداچونەوەی : مامۆستا عدنان بارام |