فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
لەکوردەواری بەکەسانێک دەوترێت ( پیاوی ناو ژنان ) لەکوردەواری بەکەسانێک دەوترێت ( پیاوی ناو ژنان ) ..
حوکمی تێکەڵی پیاوان و ئافرەتانی نامەحرەم ...
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ( إِيَّاكُمْ وَالدُّخُولَ عَلَى النِّسَاءِ فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الأَنْصَارِ : يَا رَسُولَ اللهِ ، أَفَرَأَيْتَ الْحَمْوَ ؟ قَالَ : الْحَمْوُ الْمَوْتُ ) . صحيح البخاري : 5232 .
واته : ووشيار و ئاگادار بن له چوونتان بۆ ژوور و دانیشتگای ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م ، پياوێك له ئهنساريهكانى شارى مه‌دينه فه‌رمووى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ى تێكه‌ڵ بوون و مانه‌وه لەگەڵ خێزانى برا حوكمى چيه ؟ واته : (تێكه‌ڵ بوون و مانه‌وه له گه‌ڵى) فه‌رمووى : تێكه‌ڵ بوون و مانه‌وه له گه‌ڵ خێزانى برا هه‌ر مردنه (واته زۆر ترسناكه و حه‌ڕامه و دروست نيه) .
ـ له ئيسلام‌دا نه‌زه‌ركردن يان تێكه‌ڵ بوون حه‌ڕامه له گه‌ڵ براژن يان كچه مام يان كچه پوور يان كچه خاڵ يان مامۆژن يان خاڵۆژن وه غه‌يرى ئه‌وانيش كه له‌سه‌ر پياو به هه‌تا هه‌تايى حهڕامنين بۆمارهكردن ، له ئيسلام‌دا دوو جۆر مارهكردنى حه‌ڕام كرا‌و هه‌يه كه ئه‌م دوانه‌ن (مُحَرَّمَة أَبَدِيَّة وَمُحَرَّمَة مُؤَقَّتَة) حهڕامكراوى ئه‌به‌دى ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه پياو به هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌تا هه‌تايه بۆى نيه مارهيان بكات وه‌كو دايك و خوشك و پوور و خه‌سو ، سه‌يركردن و تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دروسته‌و كێشه نيه . وه حه‌ڕام كراوى (مُؤَقَّت) بريتين له‌و ئافره‌تانه‌ى كه بۆ كاتێكى ديارى كرا‌و حه‌ڕامه ماره بكرێن وه‌كو ژنى برا ، براژن ئه‌وه‌نده له شوبراى حه‌ڕامه مارهبكرێت هه‌تا پياوهكهى له ژياندا ماوه ، هه‌ر كاتێك پياوهكهى مرد براى پياوهكهى كه ده‌كاته شوبراى بۆى هه‌يه به شێوه‌يه‌كى شه‌رعى ماره‌ى بكات ، بۆيه زانايان ده‌فه‌رموون نه‌زه‌رى براژن له شوبرا حه‌ڕامه چونكه ئه‌و ئافره‌ته وه‌كو دايك و خوشك نيه هه‌تا هه‌تايه مارهكردنى حه‌ڕام ده‌بێت .
بۆيه پێويسته موسوڵمانان له خوا بترسن و به فێڵه‌كانى شه‌يتان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و به‌ناوى خۆيه‌تى و خزمايه‌تى تێكه‌ڵى و نه‌زه‌ر كردن نه‌كه‌ن چونكه ئه‌م كاره ناشهرعيه و زه‌ره‌ر و زيانى دونيا و دوا ڕۆژى لێده‌كه‌وێته‌وه .
لەکۆتایی چەند پرسیارێک لەوجۆرە پیاوانە دەکەم ..
١- ئایە رازی پیاوانی نامەحرەم لەروخسار و سینگ و لاشەی خێزانت یان دایکت یان خوشکت وورد ببنەوە و سەیریان بکەن و شەهوەتی دەروونیان پێ بەتال بکەن ؟
٢- ئایە رازی کەسانێک ببن بە عاشقی خێزانت یان خوشکت یان دایکت ؟
٣- ئایە رازی کەسانێک بەهۆی ئەو تێکەڵیەوە پەیوەندی ناشەرعی لەگەل کەسوکارت ببەستن و بەدرەوشتیان لەگەل بکەن ؟
ئەگەر لەوەڵامدا بڵێی نەخێر رازی نیم .
دەکەوایە خۆت و خێزان و کەسوکارت لەتێکەڵی پیاوانی نامەحرەم بپارێزە ئەگەرنا لەسەدا سەد ئەوخالانەی باسم کرد کەم یان زۆر روودەدات و رووشی داوە لەناو خەلکدا ..
نوسینی : هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی . |