زۆر جار کاتێک تەماعی دونیا دەکەوێتە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێتە هۆی کێشە لەنێوان دروست بوونیان .
زۆر جار کاتێک تەماعی دونیا دەکەوێتە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێتە هۆی کێشە لەنێوان دروست بوونیان ... چیرۆکێکی بەسوود ... کەسێک بەناوی ئەحمەدی کوری عەمماری الاسدی دەگێرێتەوە و دەڵێت : لەگەڵ یەکێک لەمامۆستاکان بەدوای جەنازەیەکەوە دەڕۆییشتین بۆ سەر گۆرستان ؛ لەڕێگادا چەند سەگێکمان بینی ؛ یاری و گاڵتەیان بەیەکەوە دەکرد و لەگەل یەکتری زۆر تەبا و کەیف خۆش بوون ؛ مامۆستاکە ئاوری لەقوتابی و هاوڕێکانی دایەوە و ووتی سەیر بکەن لەگەل یەکتری چەند بەرێز و خۆشەویست و بە ئەخلاقن ؛ پاشان دوای گەرانەوەمان لەسەر گۆرستان بینیمان سەگەکان لەسەر لاشەی ئاژەڵێکی مردارەوە بوو کۆببوونەوە و شەریان بوو و گۆشتیان لەیەکتری دەستاند و بەدوژمنایەتی بەدوای یەکتر دەکەوتن ؛ مامۆستاکە ئاوری لەهاوڕێکانی دایەوە و ووتی : هاوڕێیانم بینیتان ؟ ... هەرکاتێک دونیا لەنێوانتاندا نەبوو ئەوە دەبن بەبرا و خۆشەویست ؛ وە هەرکاتێک دونیا کەوتە نێوانتان شەری لەسەر دەکەن وەک شەری ئەم سەگانە لەسەر ئەم لاشە مردار بووە . مختصر تاريخ دمشق لابن عساكر 1/378. وەرگێر : هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .