خۆپاراستن لەگومانەکانی مولحیدەکان ... ئامۆژگاریەکی دڵسۆزانە بۆ گشت باوەردارانی بەرێز و خۆشەویست ...
ئامۆژگاریەکی دڵسۆزانە بۆ گشت باوەردارانی بەرێز و خۆشەویست ... خۆشەویستان بەقسەی برای خۆتان بکەن هەرپەیجێکتان بینی شوبهە و گومان بڵاوبکاتەوە دژ بەخوا و قورئان و ئیسلام و پێغەمبەر - صلى الله علیه وسلم - بلۆکیان بکەن و سەیری پەیجەکانیان مەکەن بۆ دونیا و دوارۆژی خۆتان باشتر و سەلامەت ترە ؛ چونکە ئەو مولحید و بێ دینانە جەماعەت و قوتابی شەیتانن و شوبهە و گومانی زۆریان لایە و هەمووکەسێک لەوانەیە نەتوانێت و ئەو زانستەی نەبێت وەڵامیان بداتەوە ؛ وە زۆر کەس لەوانەیە تووشی گومانیان بێت و کێشەی لەباوەری دا بۆ دروست بێت و بکەوێتە داویانەوە ... بێگومان ئامانجی سەرەکی ئەوانیش هەر ئەوەیە تۆی باوەردار بکەویتە داویانەوە و بچیتە ریزی ئەوان و ڕێگەی دۆزەخت پێ بگرن و پاشان لەناو دۆزەخدا لێت بەری دەبن و دەڵێن بەقسەی ئێمەت نەکردبا .... خۆشەویستان زۆر سەرقال بوون بەگومانەکانیان زۆر مەترسی دارە و کەسانێکی زۆریان لاڕێ کردووە و نابێت باوەردار لەخۆی ئەمین بێت والله زانا و کەسی شارەزا هەبووە بەهۆی زۆر خۆنەپاراستنی لەشوبهەکانیان گۆراوە و بۆتە مولحید و شەیتان فێڵێ لێ کردووە و بەسەری زال بووە ... جا بۆیە بەهۆی خەمخۆریت بۆ بەرگری کردنت لەئایینی پیرۆزی ئیسلام خۆت تووشی کێشەی گومان بۆ دروست بوون مەکە بەسەیر کردنی پەیجەکانیان ... پێغەمبەری خۆشەویستمان فەرمویەتی : ئەگەر دەججال هات لێی رابکەن و لێی نزیک مەبنەوە چونکە شوبهەی زۆری پێیە و باوەرداری واهەیە دێتەلای بۆ ئەوەی موناقەشەی لەگەل بکات بەڵام بەهۆی ئەو شوبهانەی دەججال پێیەتی یەکسەر کەسە باوەردارەکە تووشی گومانەکانی دەبێت و گومرا دەبێت و شوێنی دەکەوێت ...... جا بۆیە ئێوەی بەرێزیش مێشکی خۆتان پێیان سەرقال مەکەن و خۆتان تووشی گومانە پوچەکانیان مەکەن و ئەم بەرگری کردنە بۆ کەسانی زۆر شارەزا لەدین لێ بگەرین و ئەوە ئیشی ئەوانە بۆ ئەوەی وەکو وتم تووشتان نەبێت پەنا بەخواو نەکەونە داویانەوە چونکە بێگومان گومانی زۆریان پێیەوە و ناشتوانی وەڵامی هەموو گومانەکانیان بدەیتەوە و شەیتان مامۆستایانە و وەحیان بۆ دەنێریت و فێریان دەکات ..... بۆیە پەیجەکانیان بلۆک بکەن و سەیریان مەکەن و شتەکانینان مەخوێننەوە بۆ ئەوەی تووشی گومان و لارێیان نەبن پەنا بەخوای گەورە ... خوای گەورە بتان پارێزت و لێتان رازی بێت و جێگاتان بەهەشتی فیردەوس بێت .. نوسینی براتان : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .