فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
سزای ئەوکەسانەی پارە لەگۆرانی بێ‌ژان سەرەف دەکەن (سزای ئەوکەسانەی پارە لەگۆرانی بێ‌ژان سەرف دەکەن ) خوای گەورە فەرمویەتی : {وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِى لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ } [لقمان: 6] . واته : هه‌ندێك له خه‌ڵكى هه‌ن قسه‌ى بێ خێر و بێ مانا ده‌كڕن (وه‌ك گۆرانى و مۆسيقا) بۆ ئه‌وه‌ى خۆى و كه‌سانى تريش له ڕێبازى خواى گه‌وره گومڕا بكات ، بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكا به مه‌ترسى كاره‌كه‌ى و بزانێت چ كه‌تنێك ده‌كات به‌خۆى و خه‌ڵكى ، ئه‌و شته بێ كه‌ڵك و بێ نرخانه ده‌كڕێت بۆ ئه‌وه‌ى گاڵته به په‌يام و ڕێبازى خوا بكات ، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵهيهكى ڕيسوا كه‌ر و ئابڕووبه‌ر چاوهڕێيانه . ـ له ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا عبدالله ى كوڕى مه‌سعود و ئيبن عباس و حه‌سه‌ن و عيكريمه و سعيدى كوڕى جوبه‌ير فه‌رموويانه ووشه‌ى (له‌و الحديث) واته : گۆرانى ، ئه‌م ئايه‌ته بۆ ئه‌وه دابه‌زيووه ، ماناى (يشترى له‌و الحديث أى يستبدل ويختار الغناء والمزامير والمعازف على القرا‌ن) واته : هه‌ندێك له خه‌ڵكى گۆرانى و زوڕنا و مۆسيقا هه‌ڵده‌بژێرن به‌سه‌ر قورئانه‌وه ، وه عبدالله ى كوڕى مه‌سعود (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) سێ جار سوێندى خواردووه كه‌وا ئه‌م ئايه‌ته سه‌باره‌ت به حه‌ڕاميه‌تى گۆرانى و (مۆسيقا) دابه‌زيووه . |