( ئاگاداری و روونکردنەوەیەك سەبارەت بە بەرۆژوو بون لە - ٢٧ - ی مانگی رەجەب )
تایبەت کردنی بەرۆژوو بوون بە ٢٧ ی مانگی رەجەب و زیندوو کردنەوەی شەوەکەی بە عیبادەت هیچ بەڵگەی سەحیحی لەبارەوە نەهاتووە و بیدعەیە و دروست نیە ... شێخ ابن عوسەیمین رەحمەتی خوای لێبێت فەرمویەتی : " صيام اليوم السابع العشرين من رجب وقيام ليلته وتخصيص ذلك بدعة , وكل بدعة ضلالة " انتهى . "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (20/440) . واتە : تایبەت کردنی بەرۆژوو بون لە ٢٧ی رەجەب و هەستانەوە و زیندوو کردنەوەی شەوەکەی بە عیبادەت بیدعەیە ؛ وە هەموو بیدعەیەکیش لەدیندا گومراییە .
وە تایبەت کردنی رۆژەکانی تریش بەڵگەی سەحیحی لەبارەوە نەهاتووە پێشەوا (ابن تيمية) ـ رەحمەتى خواى لێ بێ ـ فەرموویەتى : ( وأمـا صوم رجب بخصوصه ، فأحاديث كلها ضعيفة، بل موضوعة، لا يعتمد أهل العلم على شيءٍ منها، و ليست من الضعيف الذي يروى في الفضائل، بـل عامتها من الموضوعات المكذوبة ) (مجموع الفتاوى: 25 / 290 – 291) .
واتە : تایبەت كردنى ڕۆژوو بە مانگى ڕەجەب ، هەموو ئەو فەرموودانەى كە لەو بارەیوە هاتوون (ضعيف) ن ـ واتە : لاوازن ـ یان بەڵكو بگرە (موضوع) یشن ـ واتە : نراونەتە دەم پێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم ـ زانایان متمانە ناكەنە سەر هیچێكیان، لەو فەرمودە (ضعيف) انەش نین كە لە چاكەكاریەكاندا باس كرابن (واتە: فضائل الأعمال)، بەڵكو زۆرینەى لەو فەرموودە هەڵبەستراوانەیە كە نراونەتە دەم پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم ، فەرموودەى درۆن .
نوسینی : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .