فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ڕۆژووە سونەتەکان ڕۆژووه سوننه‌ته‌کان پێشه‌كى الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد (صلی الله علیه‌وسلم) وآله وصحبه أجمعين، أما بعد: موسڵمانى خۆشه‌ويست به پێويستم زانى هه‌ڵبستم بهنوسين و باسكردنى ڕۆژوه سونه‌ته‌كان، چونكه رۆژو گرتن يه‌كێكه له عيباده‌ته هه‌ره گه‌وره‌كان و فه‌زڵ و پاداشتێكى زۆرى پێوه به‌نده، هه‌روه‌كو ده‌بينين پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان (صلی الله علیه‌وسلم) له چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كدا هانى موسڵمانان ده‌دات بۆ ڕۆژو گرتن، بۆنمونه له فهرموودهيهك ده‌فه‌رمووێت: خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( كلُّ عملِ إبنِ آدم له إلا الصيام فإنه لي وأنا أجزي به ولخلوف فم الصائم أطيب عندالله من ريح المسك) التعليقات الحسان على صحيح ابن حبان 3413 (صحيح). واته: (گشت كرده‌وه چاكه‌كانى به‌نى ئاده‌م بۆ خۆيه‌تى و (پاداشتێكى ديارى كراوم بۆ داناوه)، ته‌نها ڕۆژو نه‌بێت، ڕۆژو گرتن ته‌نها بۆ منه‌و ( چونكه به نه‌هێنى كاره كه ده‌كرێت جيا له كاره‌كانى تر) من پاداشتى ئه‌ده‌مه‌وه، (پاداشته‌كه‌ى ئهوهندنه زۆره جگه له خواى په‌روه‌ردگار كه‌س نايزانێت) وه بۆنى ده‌مى ڕۆژوه وان خۆشتره له لاى خواى په‌روه‌ردگار له بۆنى مسك). كشف المشكل من حديث الصحيحين 3/ 167. وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا ئامۆژگارى صهحابهيهك ده‌كات كه ناوى (أبو أمامة) بوو (ڕه‌زای خوای لێبێت) پێى ده‌فه‌رمووێت: ( عليك بالصوم فإنه لا مثل له) التعليقات الحسان على صحيح ابن حبان 3416 (صحيح). واته : (ئه‌ى باوكى ئومامه په‌يوه‌ست به به ڕۆژوو گرتن، چونكه هيچ كرده‌وه‌يه‌ك وه‌كو ڕۆژوو گرتن نيه له پاداشت و سودو قازانجدا). زانايان ده‌ڵێن چونكه ڕۆژو گرتن دڵى ئينسان پڕئيمان و به‌هێز ده‌كات، وه زيره‌ك و داناى ئه‌كات، وه ئه‌خڵاق خوڕه‌وشتى جوان ئه‌كات، به‌هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له هه‌واو ئاره‌زوو شه‌هوه‌ت بازى. التيسير بشرح الجامع الصغير ، 2/ 137. وه هه‌روه‌ها ڕۆژو گرتن به ئيخلاصى بۆ خوداى گه‌وره هۆكارێكه بۆ پاراستنى ئينسان له ئاگرى دۆزه‌خ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( الصيامُ جُنَّةٌ) التعليقات المنان على صحيح إبن حبان 3418 (صحيح). واته: (ڕۆژوو پارێزهرو قهڵغانهو خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌پاڕێزێت بۆ چوونه ناو ئاگر) وه‌هه‌روه‌ها زۆر به‌ڵگه‌ى تر هه‌يه له‌سه‌ر گه‌وره‌يى و پاداشتى ڕۆژووگرتن، به‌ڵام له‌به‌ر درێژبوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه ناتوانم زياتر باس بكه‌م، جا هيوادرم ئه‌م ناميلكه‌يه ببێته هانده‌رێك بۆ موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر فرازى دونياو دواڕۆژ به‌ده‌ست بهێنن. ((ڕۆژووه سونه‌ته‌كان)) 1- صيام الأثنين والخميس: واته: به‌ڕۆژوو بوونى ڕۆژى دووشه‌م و پێنج شه‌م له گشت هه‌فته‌يه‌كدا، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( تعرض الأعمال يوم الأثنين والخميس فأُحبُ أن يعرض عملي وأنا صائم) صحيح الترغيب والترهيب : 1014 ( صحيح لغيره). واته: ( كرده‌وه‌كان ده‌بردرێنه‌وه لاى خوداى گه‌وره له ڕۆژانى دووشه‌م و پێنج شه‌م، من حه‌ز ئه‌كه‌م له‌و كاته‌ى كرده‌وه‌كانم ده‌بردرێنه‌وه لاى خوداى گه‌وره به ڕۆژووبم) 2- صيام ثلاثه أيام من كل شهر: واته: به‌ڕۆژوو بوونى سێ ڕۆ ژله گشت مانگێك، كه بريتين له (13 ، 14 ، 15) ى مانگى عه‌ره‌بى له‌و كاته‌ى مانگ به‌ره‌و پڕبوون ده‌چێت، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه، قال رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) لآبي ذر ( إذا صُمتَ مِنَ الشَّهرِ ثلاثة أيامٍ ، فَصُمْ ثلاثَ عَشْرةَ ، وأربَع عشرةَ ، وخمسَ عَشرَةَ) صحيح الترغيب والترهيب: 1038 (حسن صحيح). واته: (پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله علیه‌وسلم) ( به باوكى (ذه رى) فه‌رموو: ئه‌گه‌ر سێ ڕۆژله مانگێكدا به ڕۆژوو بوويت ئه‌وه 13 و 14 و 15 ى مانگه كه به ڕۆژووببه). 3- صيام ستة أيام من شَوَّال: واته : به‌ڕۆژوو بوونى شه‌ش ڕۆژ له مانگى شه‌والدا، واته له دواى مانگى ڕمه‌زان، پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( مَن صامَ رمضان ثم أتبعه ستاً من شَوَّال كان كصيام الدهر) أخرجه مسلم 1164. واته: (هه‌ر كه‌سێك مانگى ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو بێت، پاشان له دواى مانگى ڕمه‌زان شه‌ش ڕۆژ له مانگى شه‌وال به ڕۆژوو بێت، وه‌كو ئه‌وه وايه كه ساڵه كه گشتى به ڕۆژووبێت). 4- صيام يوم عرفه: واته: به ڕۆژوو بوونى ڕۆژى عه‌ره‌فه، كه بريتيه له ڕۆژى نۆيهمى مانگى ( ذي الحجة) وه ده‌كاته ڕۆژێك پێش چه‌ژنى قوربان، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( صيام يوم عرفة إني أحتسب على الله أن يكفِّرَ السنة التي قبله والسنة التي بعده) صحيح الجامع الصغير وزيادته ، 3853 ( صحيح). واته: (به‌ڕۆژوو بوونى ڕۆژى عه‌ره‌فه ئومێدم وايه خوداى گه‌وره به‌هۆى ئه‌م ڕۆژووه وه له گشت تاوانه بچوكه‌كانى ساڵى ڕابردوو داهاتوو خۆش ببێت). 5- صيام عشر ذي الحجة: واته: به‌ڕۆژوو بوونى نۆ ڕۆژ له دهڕۆژهكانى سه‌ره‌تاى مانگى ( ذي الحجة ) عن بعض أزواج النبي (صلی الله علیه‌وسلم) قالت: ( كان رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) يصوم تسع ذي الحجة ....) صحيح سنن أبي داود : 2129. واته: (هه‌ندێك له خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) فه‌رموويانه: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) نۆ ڕۆژه‌كانى مانگى ( ذي الحجة) به ڕۆژوو ده‌بوو). وه‌هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گه‌وره‌يى و پاداشتى كرده‌وه‌ى چاك له‌م ده‌ڕۆژه‌دا وه ڕۆژووش يه‌كێكه له كرده‌وه چاكه‌كان،پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رمووێت: ( ما من أيام العمل الصالح فيها، أحبُّ إلى الله من هذه الأيام، قالوا يارسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) ولا الجيهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجيهاد في سبيل الله، إلا رجل خرج بنفسه وماله فلم يرجع من ذلك بشيء). أخرجه البخاري : 969. واته: ( هيچ ڕۆژانێك نين له ڕۆژانى ساڵدا كرده‌وه‌ى چاكى تێدا زياتر خۆش ويستراوبێت له‌لاى خوداى گه‌وره له‌م ده‌ڕۆژانه، ووتيان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) جيهاد كردنيش له پێناو خوداى گه‌وره؟ فه‌رمووى جيهاد كردنيش ناگات به پاداشتى كرده‌وه‌ى چاك له‌م ده‌ڕۆژانه، ته‌نها پياوێك نه‌بێت به‌خۆى و ماڵه‌كه‌ى بچێت بۆ جيهاد و پاشان نه‌گه‌رێته‌وه به هيچ له كامێكيان، واته ماڵه‌كه‌ى لێ‌بستێنن و پاشان شههيديشى بكه‌ن). 6- صيام يوم وفطر يوم: واته: به‌ڕۆژوو بوونى ڕۆژێك وه به‌ڕۆژوو نه‌بوونى ڕۆژێك ئه‌م جۆره به‌ڕۆژوو بوونه وه‌كو به‌ڕۆژوو بوونى پێغه‌مبه‌ر داوده (عليه السلام) كه ڕۆژێك نا ڕۆژێك به ڕۆژوو ده‌بوو سه‌لامى خوداى گه‌وره‌ى له سه‌ربێت، وه به‌ڵگه له‌سه‌ر گه‌وره‌يى و پاداشتى ئه‌م جۆره به ڕۆژوو بوونه ئه‌م فه‌رمووده ڕاستهيه، عن عبدالله بن عمرو بن العاص (رضي الله عنهما) قال: قال لي رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) إنك لتصوم الدهر وتقوم الليل، قلت نعم ، قال إنك إذا فعلت ذلك هجمت له العين ونفهت له النفس، لا صام من صام الأبد، صوم ثلاثة أيام من الشهر صوم الشهر كله ، قلت فإني أطيق أكثر من ذلك ، قال فصم صوم داود (عليه السلام) كان يصوم يوماً ويفطر يوماً ولا يفر إذا لاقى) صحيح الرغيب والترهيب رقم الحديث ( 1050). واته: (عبدالله ى كوڕى عمروى كوڕى عاص (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله علیه‌وسلم) پێمى فه‌رموو، ئه‌ى عبدالله ئايه تۆ گشت ڕۆژانى ساڵه كه به ڕۆژوو ده‌بيت و وه‌گشت شهوهكانيشى شه‌ونوێژ ده‌كه‌يت و نانويت؟ ووتم به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) فه‌رمووى ئه‌گه‌ر تۆ ئاوا بكه‌ى چاوه‌كانت قۆر ده‌بن و ده‌چنه ناوه‌وه (به‌هۆى ماندى بوون و كه‌م خهويان) وه نه‌فس و لاشهشت زۆر ماندوو بێتاقه‌ت ئه‌بێت، پاداشتى ڕۆژوو بۆ ئه‌و كه‌سه نيه كه هه‌رده‌م به ڕۆژوو ده‌بێت، ئه‌ى عبدالله به‌ڕۆژوو بوونى سێ ڕۆژ له مانگێكدا وه‌كو ئه‌وه وايه گشت مانگه كه به ڕۆژوو بووبيت، ووتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه‌وسلم) تواناى زياترم هه‌يه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) فه‌رمووى به‌ڕۆژوو ببه وه‌كو به‌ڕۆژوو بوونى پێغه‌مبه‌ر داود (عليه السلام) ڕۆژێك به‌ڕۆژوو ده‌بوو وه ڕۆژێك ده‌ى شكاند، وه پێغه‌مبه‌ر داود ( عليه السلام) ڕاى نه‌ده‌كرد له جيهاد ئه‌گه‌ر به دوژمن گهيشتبا). 7- صيام عاشورا‌ء و تاسوعاء: واته: به ڕۆژوو بوونى ڕۆژى نۆيه‌م و ده‌يه‌م له مانگى (مُحَرَّم) عن إبن عباس قال: حين صام رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) يوم عاشورا‌ء وأمَرَ بصيامه، قالوا يا رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) إنه يوم تعظمه اليهود والنصارى؟ فقال رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) : فإذا كان العام المقبل إن شا‌ء الله صمنا اليوم التاسع، قال فلم يأت العام المقبل حتى توفي رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) ) أخرجه مسلم 3/ 151 ، والبيهقي 4/ 287 وغيرهما. واته: (ئيبن عباس) (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: (كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) ڕۆژى عاشورا‌ء به ڕۆژوو بوو وه ئه‌مرى به موسڵمانان كرد به به‌ڕۆژوو بوون له‌م ڕۆژه دا، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى )(ڕه‌زای خوایان لێبێت) فه‌رموويان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر خودا (صلی الله علیه‌وسلم) ڕۆژى عاشورا‌ء ڕۆژێكه جوله‌كه‌و گاوره‌كان به گه‌وره‌ى داده‌نێن (واته تێيدا به ڕۆژوو ده‌بن) پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو هات (إن شا‌ء الله) ڕۆژى نۆيه‌ميش به ڕۆژوو ده‌بين، به‌ڵام ساڵى داهاتوو نه‌هات پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه‌وسلم) وه‌فاتى كرد). 8- صيام أكثر المحرم: واته : به‌ڕۆژوو بوونى زۆربه‌ى ڕۆژه‌كانى مانگى (مُحَرَّم) قال رسول الله (صلی الله علیه‌وسلم) ( أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم وأفضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل). صحيح الترغيب والترهيب رقم حديث 1015 (صحيح) 1/ 245. واته: ( باش‌ترين و خێرترين ڕۆژوو له دواى مانگى ڕه‌مه‌زان ڕۆژووى مانگى (مُحَرَّم)ه وه‌باشترين و خێرترين نوێژ له دواى نوێژه فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه). 9- صيام أكثر شعبان: واته: به‌ڕۆژوو بوونى زۆربه‌ى ڕۆژه‌كانى مانگى (شعبان) كه ده‌كاته مانگێك پێش مانگى ڕه‌مه‌زان له مانگه‌كانى عه‌ره‌بيدا، عن عائيشة (رضي الله عنها) قالت: مارأيت النبيَّ (صلی الله علیه‌وسلم) في شهر أكثر صياما منه في شعبان). صحيح الترغيب والترهيبن، رقم الحديث (1024) (صحيح) 1 / 1024. واته: عائيشه ى دايكى ئيمانداران (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خودام نه‌بينيوه (صلی الله علیه‌وسلم) له مانگێكدا به‌ڕۆژوو بێت زياتر له مانگى شه‌عبان) واته: زياتر له ڕۆژه‌كانى مانگى (شعبان) به‌ڕۆژوو ده‌بوو . (( چه‌ند تێبينهيهكى گرينگ )) تێبينى يه‌كه‌م: سه‌باره‌ت بهنيهت هێنان بۆ ئه‌م ڕۆژووه سوننه‌تانه، بۆ هه‌ر ڕۆژێك له‌م ڕۆژووانه ئينسان ده‌بێ نيه‌تى به‌دڵ هه‌بێت كه‌وا ته‌نها له‌به‌ر خاترى خوداى گه‌وره به‌ڕۆژوو بێت، وه نيه‌ت نابێت به‌زمان بوترێت چونكه شوێنى نيه‌ت هێنان له ناو دڵه‌و زمان په‌يوه‌ندى پێوه نيه، نيه‌ت هێنان به‌زمان بيدعهيهو پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه‌وسلم) به‌زمان نيه‌تى نه‌هێناوه‌و ئوممهتهكهشى به‌وشێوه‌يه فێر نه‌كردووه. تێبينى دووه‌م: هه‌ندێك ڕۆژوو هه‌يه له‌ناو خه‌ڵكى به‌ربڵاوه‌و به‌ناوى عيبادهت جێ به‌جێ ده‌كرێن، به‌ڵام له‌ڕاستيدا ئه‌م ڕۆژووانه سونه‌ت نين و بيدعهن، بۆنموونه هه‌ندێك له خه‌ڵكى هه‌يه له ناوه‌ڕاستى مانگى (شعبان) واته ڕۆژى پازدهمين به‌ڕۆژوو ده‌بن به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌ڕۆژوو بوون له‌و ڕۆژه‌دا بيدعهيه و دروست نيه، چونكه هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى صحيحى له‌سه‌ر نيه، وهكردهوهكردن به حديثى ضعيف و موضوع و باطل دروست نيهو بيدعهيه، المنتقى من فتاوى الفوزان 43/ 5. يان به‌ڕۆژو بوون له (27)ى مانگى ڕه‌جه‌ب به‌بۆنه‌ى ئيسراو ميعراج، تايبه‌ت كردنى ڕۆژوو به‌و ڕۆژه‌وه بيدعهيهو هيچ ئهصڵێكى نيه له‌شه‌رعدا، وه‌هه‌ر فهرموودهيهك هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌تايبه‌ت كردنى ڕۆژوو له (27)ى مانگى ڕه‌جه‌بدا يان ضعيفه يان موضوعه هه‌روه‌كو حافظي عراقى ده‌ڵێت هيچ حه‌ديسێكى صحيح نيه سه‌بارت به فه‌زڵى مانگى ڕه‌جه‌ب. فيض القدير 240/ 2. تيبَبينى سێ يهم: هه‌ندێك (ڕۆژ) هه‌ن له شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌دا نههيان لێكراوه ئينسانى موسڵمان تياياندا به‌ڕۆژوو بێت كه بريتين له‌م ڕۆژانه، يه‌كه‌م: به‌ڕۆژوو بوون له‌ڕۆژى چه‌ژندا، واته يه‌كه‌م ڕۆژى چه‌ژنى ڕه‌مه‌زان وه هه‌رچوار ڕۆژى چه‌ژنى قوربان، دووه‌م: به‌ڕۆژوو بوون له ڕۆژى (جومعه‌دا) به‌ته‌نها به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕۆژێك له‌پێشى له‌گه‌ڵ بگريت يان له‌دواى. سێ يهم: به‌ڕۆژوو بوون له‌ڕۆژى شهممدا به‌ته‌نها يان به‌بێ ئه‌وه‌ى يه‌كێك له و ڕۆژانه‌ى بكه‌وێته ناو كه فهزڵيان هه‌يه وه‌كو ڕۆژى عه‌ره‌فه و ڕۆژى عاشورا... چواره‌م: به‌ڕۆژوو بوون لهنيوهى مانگى (شعبان) به‌سه‌ره‌وه بۆ كه‌سێك كه عاده‌تى نه‌بێت ڕۆژووى سونه‌تى تيا بگرێت واته: ئه‌و كه‌سه‌ى عاده‌تى وايه دووشه‌م و پێنج شه‌م به‌ڕۆژوو ده‌بێت ئه‌وه بۆ ئه‌و هيچى تێدانيه. پێنجه‌م: به ڕۆژوو بوون له ڕۆژى (شهكدا) واته ئه‌و ڕۆژه‌ى نازاندرێت كه‌وا ئايا به‌يانى يه‌كه‌م ڕۆژى ڕه‌مه‌زانه يان نا. شه‌شه‌م: به ڕۆژوو بوون به‌به‌رده‌وامى له گشت ڕۆژه‌كانى ساڵدا. حه‌وته‌م: به‌ڕۆژوو بوونى ئافره‌ت به‌بێ ئيزنى پياوهكهى له‌و كاته‌ى پياوهكهى له ماڵه‌وه‌يه له‌سه‌فه‌ر نيه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژووه‌كه‌ى سونه‌ت بێت، چونكه ڕۆژوى فه‌ڕز ئيزنى پياوهكهى پێويست ناكات، ئه‌م حه‌وت ڕۆژووه قه‌ده‌غه كراوه گشتى به‌ڵگه‌ى صحيحى له‌سه‌ره، بۆ ئاشنا بوونت به‌و به‌ڵگانه سه‌يرى كتابى (الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز) بكه له لاپه‌ڕه‌ى (245 تا لاپه‌ڕه‌ى 248) له كۆتايدا داواكارم له خوداى گه‌وره‌و مهره‌بان ئه‌م نووسراوه‌م به پاداشتێكى به‌رده‌وام بۆ حيساب بكات و سودى لێبكه‌م له ناو گۆڕه‌كه‌م و ڕۆژى دواييدا، وهداواكارم موسڵمانان سودمه‌ندبن پێيه‌وه، واته له‌دواى خوێندنه‌وه‌يان به گوێره‌ى توانايان كارى پێبكه‌ن به دڵێكى پڕ باوه‌ڕو ئيخڵاصهوه. وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين وصلى الله على نيبنا محمد و آله وصحبه أجمعين نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگۆرد مصطفی گهڵاڵەیی |