ئامانج لە بەڕۆژووبوون چيە؟

ئامانج لە بەڕۆژووبوون چيە؟؟؟؟

بێگومان مەبەست لە بەڕۆژووبوون ئەزيەت و ئازاردان نييە،بەڵكو بەڕۆژووبوون لەمانگى پيرۆزى ڕەمەزاندا خولێكى بەهێزە بۆ پەرە پێدان و بەهێز كردنى ئيمان و ڕەوشت و نەفس. بۆيە دەتوانين بڵێين ڕۆژووگرتن بە دەيان و سەدان سودوو كەڵكى نەفسى و ڕۆحى و ئيمانى و جەستەيى لەخۆدەگرێت!! وە ئەگەر ورد بينەوە لەقوڕئان و سوننەت ئەوەمان بۆدەردەكەوێت كە بۆچى خواى گەورە واجبى كردووە لەسەر بەندەكانى بەڕۆژو ببن.
1__  بۆئەوەى فێرى لەخوا ترسان ببين،،،
بيگومان يەكێك لەگرينگ ترين هەدەف و ئامنجەكانى بەڕۆژوو بوون بۆئەوەيە ئێمەى باوەڕدار پێيەوە فێرى لەخواترسان ببين، خواى گەورە دەفەرموێت:يَا أَىُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَىْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183) البقرة واتە:ئەى ئەوانەى كەباوەڕتان هێناوە ،ڕۆژووتان لەسەر نووسراوەو فەڕز كراوە بۆئەوەى خۆتان بپارێزن و لەخودا بترسن.كەواتە بەڕۆژووبوون قوتابخانەيەكە فێرى لەخوا ترسانمان دەكات، چۆن؟؟
ڕۆژ تائێوارە هەريەكەمان لەخەمى ڕۆژوەكەمانين هيچ ناخۆين و ناخۆينەوە لەترسى ئەوەى نەوك ڕۆژوومان بەتاڵ بێتەوە يان خۆمان دەپارێزين لەتاوان لەترسى ئەوەى نەوەك خواى گەورە ڕۆژوەكەمان قبوڵ نەكات، تەنانەت لەوكاتانەش كەبەتەنهاين و هيچ كەسێك نامان بينێ!! ئەوەش وادەگەيەنێت ڕۆژ تائێوارە بۆچركەيەكيش خوامان لەياد نەكردووە كەئەوەش ئەوپەڕى لەخواترسان و بەندايەتييە.

2__  بۆئەوەى فێرى دەم پاكى و ڕاست گۆيى ببين؟
نابێ موسڵمان دەم پيسبێت و درۆو بوختان و غەيبەت و بكات بەتايبەتيش ئەگەر بەڕۆژووبێت چونكە كارى گەرى لەسە سەنگى ڕژيەكەى دەبێت، پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ والْعَمَلَ بِهِ فَلَىْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ فِى أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وشَرَابَهُ. رواه البخارى .واتە:هەركەسێك واز نەهێنێت لە قسەو كردارى خەراب و درۆكردن ئەوە خوا هيچ پێويستيەكى بەوەنيە كە ئەو واز لەخواردن و خواردنەوە بێنێ.
*_  وە دەفەرموێت:رُبَّ صَائِمٍ لَىْسَ لَهُ مِنْ صِيَامِهِ إلَّا الْجُوعُ .أخرجه ابن ماجه "1960" والنسائى "3250" واتە:هندێ رۆژيەوان هەيە جگە لەبرسيەتى هيچى ترى بۆنامێنێتەوە.كەواتا باتێبگەين مانگى پيرۆزى ڕەمازان خولێكى ساڵانەيە بۆئەوەى لەومانگەدا فێرى ڕەوشت بەرزى ببين بۆ تەواوى مانگەكانى تريش

3__  بۆئەوەى فێرى خۆڕاگرى و صەبر بين؛؛
پێەچوانەى هەموو ئەوانەى كاتێ بەڕۆژوودەبن ميزاجى خۆيان لەدەست دەدەن و خۆيان حەسەبى دەكەن بەشێوەيەك خێزان و منداڵەكانيان ناوێرن خۆيان تێبگەيەنن، بەڕاستى ئەوە ئەوپەڕى نەزانييە و پێچەوانەى پەيامى پيرۆزى ڕەمەزانە، پێغەمبەرى خوا صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: فَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلآ يَرْفُثْ يَوْمَئِذٍ ، ولآ يَسْخَبْ ، فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْيَقُلْ : إِنِّى امْرُؤ صَائِمٌ. واتە: ئەگەر هەريەكێكتان بەڕۆژووبوو با قسەى ناشيرن نەكات، وەئەگەر يەكێكيش جنێوى پێدا يادەيەويست شەڕى لەگەڵ بكات بابڵێ من بەڕۆژووم من بەڕۆژووم. كەواتا ئێمە نەوەك نابێ بەهۆى بەڕۆژووبونەوە شەڕ بەخەڵكى بفرۆشين بەڵكو ئەگەر كەسێكيش جنێوى پێداين و شەڕى پێمان فرۆشت دەبێ هێمن و ئارامى بكەينەوەو پێى بڵێين: بەڕۆژووين!!

4__  بۆئەوەى لەبرسيەتى و نەبوونى هەژاران تێبگەين؛؛
بێگومان زۆربەى جار كەسى بەڕۆژوو توشى هيلاكيەكى زۆر دەبێت بەهۆى تێنيبوون و برسيبوون ، پێويستە بيربكەينەوە كەبرسيەتى چەند ناخۆشە هندەى تر ناخۆش ترە كەلەبەر نەبوونى بێت
بۆيە دەبێ باسوپاسى خوابكەين كەپێى داوين و وەهەرگيز هەژارانيش لەبيرنەكەين و بزانين كەبرسيەتى چەند دەردێكى ناخۆشە.

5_  بۆئەوەى زاڵبين بەسەرنەفسماندا؛
بەڕۆژووبوون لەناو مانگى ڕەمەزاندا خولێكى بەهێزە بۆبەهێز كردن و پەرە پێدانى تواناى عيزەت و نەفسمان، سەيركەن بەڕۆژووبوون بريتيە لە وازهێنان لەهەموو خواردن و خواردنەوەيەك هەرلە بەيانى تاڕۆژ ئاوابوون، ئەوەش وادەكات كە مرۆڤى موسڵمان بتوانێت لەهەموو ڕوێكەوە زاڵ بێت بەسەر نەفسى دا. . كەواتا پەيامى ڕەمەزان زۆر گەورەيە خواى گەورە دەيەوێت لەم مانگەوە بەهۆى بەڕۆژوو بوونەوە فێرى خواناسى و دەم پاكى و دەست پاكى و ڕاست گۆيى و داوێن پاكيمان بكات بۆتەواوى تەمەنمان..
اللهم أعزنا بعزتك ، اللهم قنا شر الاستخذاء والولاية لغيرك ، إنك سميع الدعاء.
ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد
6/5/2019