دڵ و جۆرەكانى لەڕوانگەى قوڕئانەوە
دڵ يەكێكە لەگرينگترين ئەندامەكانى لاشەى مرۆڤ، خواى گەورە بەشێوەيەكى زۆر سەر سوڕهێنەر دروستى كردووە، بۆيە تا دونياپێشكەوتووتردەبێت و تەكنەلۆجيا زياتر دەبێت، زانايان سەرسامتر دەبن بەو دڵەى خواى گەورە داويەتى بەهەر يەكێكمان ، بۆيە هەڵساون بەديارى كردنى ڕۆژێكى تايبەت بە دڵ، كە 29سێبتيمبەرە،لەمڕۆژەدا سەدان لێكۆڵينەوە لەسەر دڵ دەخرێتەڕوو،
دڵ لەڕۆژێكدا (100000) جار لێدەدات، خواى گەورە بەگرينگ ترين بەشى لاشەى مرۆڤ ناوى بردووە، وە لەقوڕئاندا (132) جار باسكراوە، بۆيە مرۆڤ لە بەرامبەر ئەم بەخششەگەورەيەدا بەرپرسيارە، خواى گەورەدەفەرموێت:إِنَّ السَّمْعَ ؤالْبَصَرَ ؤالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا (36)الاسراء.
*_ دڵ كانگاى هەموو خۆشى وناخۆشيەكانە لەجەستەدا، بەشێوەيەك ئەگەر ناخۆشبێت هەموو ژيان تاڵو ناخۆشە ئەگەرچى لەوپەڕى دارايى و هەبوونيشدابيت، وەئەگەر مرۆڤ دڵى ئاسودەوخۆشبێت ئەوەهەموو جەستەى مرۆڤ هەست بەئاسوودەيى دەكات باهەرچەندە لەهەژارى و نەدارى و نەخۆشى جەستەيشدابيت
*_ هيچ كردەوەيەكى چاك سەنگى نييە لەلاى خوا ئەگەر دڵ تێى دابەژدار نەبێت، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:إنَّ اللهَ لا يَنظُرُ إلَى صُؤرِكُم ولآ إلى أمؤالِكُم، وإنَّمَا يَنظُرُ إلَى قُلوبِكُم.رواه مسلم. واتە:خواى گەورە سەيرى شكڵوشێوەو ماڵو داريتان ناكات، بەڵكو سەيرى دڵەكانتا دەكات. بۆيە خواى گەورە بۆوەرگرتنى هەركردەوەيەك ڕولەدڵەكانمان دەكات
*_ دڵ ئەميرە بەسەر هەمووئەندامانى لاشە
بۆيە ئەگەر ئەم دڵە پاكو چاك بوو هەموو ئەندامانى لاشە باشدەبن، وەئەگەر خەراب بوو هەمووئەندامانى لاشە خەراب دەبن، پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:أَلآ إِنَّ فِى الجَسَدِ مُةْغَةً إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الجَسَدُ كُلُّهُ ، ؤإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الجَسَدُ كُلُّهُ أَلآ ؤهِىَ القَلْبُ " رواه البخارى فى "صحيحه" (52)
لەڕووى تەندروستيشەوە هەمان شتى هەيە ئەگەر دڵ خەلەلى هەبێت هەمووجەستە كاريگەردەبێت پێى،
بەپێى ئامارێكى پزيشكى جيهانى دەركەوتووە كە نەخۆشيەكانى دڵ هۆكارى يەكەمى مردنن لەجيهاندا.
جۆرەكانى دڵ لەقوڕئاندا
لەقوڕئادا خواى گەرەوە باسى سێ جۆر دڵمان بۆدەكات، كەتەنها دانەيەكيان ئەودڵەيە كەئينسان بەهۆيەوە بەختەوەرى دونياو قيامەت دەبێت،
يەكەم: (قلب سليم) كەبريتييە دڵێكى پاكو دامەزراو لەسەرئيمان و دوور لەهەمووشيركو كوفرێك، مرۆڤ تەنها بەهۆى ئەو دڵە نەجاتى دەبێت لەڕۆژى قيامەتدا لەسزاى دۆزەخ خواى گەرە دەفەرموێت:يَوْمَ لآ يَنْفَعُ مَالٌ ؤلآ بَنُونَ (88) إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ (89)الشعراء.
ئەو دڵە دەجۆر سيفاتى باسكراوە لەقوڕئاندا لەگرينگ تينيان .
1ــ ئارام و دامەزراوەو بەيادى خوا ئاسودەدەبێت، خواى گەورە دەفەرموێت:الَّذِينَ آَمَنُوا ؤتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلآ بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (28)الرعد.
2_كاتێ قوڕئانى بۆدەخوێندرێتەوەو باسى خواى بۆدەكرێت ئيمانى زياد دەبێت ،خواى گەورە دەفەرموێت:إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ ؤجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ؤإِذَا تُلِيَتْ عَلَىْهِمْ آَيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا (2)الانفال.
3ــ بەسۆزو ميهرەبان ترينن لەسەر زەوى، خواى گەورە بەشوێن كەوتوانى پێغەمبەران دەفەرموێت: ؤجَعَلْنَا فِى قُلُوبِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ رَأْفَةً ؤرَحْمَةً (27)الحديد
4ــ ئارامو هێمنن،،خواى گەورە دەفەرموێت: هُؤ الَّذِى أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِى قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ..(4)الفتح.
5ــ ترسى خوايان تێدا نيشتووە، بەشێوەيەك جگە لەاللە باكيان لەهيچ كەسێك نييە، خواى گەورە دەفەرموێت: أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ..(16)الحديد.
6ــ ناترسن لەغەيرى خواو قايم و بەهێزن، خواى گەورە دەفەرموێت: ؤرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ.. (14)الكهف.
7ــ مل كەچن بۆخوا، خواى گەورە دەفەرموێت:فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ.(54)الحج.
دووەم.( قلب الميت) دڵى مردوو
ئەوەش دڵى بێ باوەڕانە، ڕەشبووە بەتاوان و سەرپێچى كردنى خواو شوێن كەوتنى ئارەزوەكانيان و ڕابواردنى دنياو لادانيان لەڕێبازى هەق، خواى گەورە لەقوڕئاندا بەچەند جۆرێك وەصفى كردوون بەچەندين صيفات..
1ــ قوفڵ دراون لەئاست حەقدا، خواى گەورە دەفەرموێت: أَفَلآ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآَنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا (24)محمد.
2ــ مۆركراوە خَتَمَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ (7)البقرة.
3ــ ژەنگى گرتوو بەتاوانو سەرپێچى كردن و بێ باوەڕى، خواى گەورەدەفەرموێت:كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (14)المطففين.
4ــ ترسنۆكو بەزيوو داڕووخاوە، بەهۆى شەريك دانان بۆخواو بڕوانەبونيان بەوەى دايبەزاندووە كەقوڕئانە بەوهۆيەوە خوا دڵى پڕترسو بێ ئۆقرەكردوون.خواى گەورە دەفەرموێت: سَنُلْقِى فِى قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ بِمَا أَشْرَكُوا بِاللَّهِ (151)ال عمران.
5ـــ داخراوە ، هەرچەند حەقى بۆبڵێى وەرناگرێت و گوێى پێاداو كار ى تێناكات ەونكە داخراوە لەئاست حەقيقەت و ڕاستيدا، خواى گەورە قسەى گاورو جوەكانمان بۆباسدەكات كەدەيانگوت: ۆقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ.(155)النساء.
6ــ بێزارو بێ ئۆقرەيە،
بێباوەڕان كاتێك باسى يەكتا پەرستيان بۆدەكەى دڵيان دەگيرێتو بێزاردەبن، خواى گەورەدەفەرموێت:وإِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لآ ىُؤْمِنُونَ بِالْآَخِرَةِ ..(45)الزمر.
7ــ تێنەگەيشتو لەئاينى خوا
بۆيەش بەردەوام بۆڵەبۆڵيانەو هيە ياسايەكى خوا بەباش نابينن خواى گەورە دەفەرموێت:بَلْ قُلُوبُهُمْ فِى غَمْرَةٍ.(63)مؤمنون.
8ــ ئينكارى كارو سەرسەختە،
ئينكارى هەمووڕاستيەك دەكەن كەقوڕئان باسى كردووە يان پێغەمبەرمان باسى كردووە، خواى گەورەدەفەرموێت:فَالَّذِينَ لآ ىُؤْمِنُونَ بِالْآَخِرَةِ قُلُوبُهُمْ مُنْكِرَةٌ ..(22)النحل.
9ــ كوێر و نابينايە بەڕاستيەكان
خواى گەورە دەفەرموێت:لآ تَعْمَى الْأَبْصَارُ ؤلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِى فِى الصُّدُورِ (46)الحج.
سێيەم: (القلب المرض)دڵى نەخۆش،
وەك دووڕو مولحيدەكان، ئەوانەن كە ڕكيان هەيە بەرامبەر بەدين، بەرامبەر موسڵمانان بەرامبەر بە پێغەمبەرو پەيامەكەى، ئەوانەى ئيسلام بەكۆن دەزانن و شوێنكەوتوانى بەكۆنەپەرست ، ئەوانەى پێيان وايە ئيسلام سەچاوەى ئيڕهابە سەرچاوەى توندوتيژييە، ئەوانەى پێيان وايە ئيسلام بۆ ئێستا شياونييە، ئەوانەى پێيان وايە خوا دادپەروەرى نەنواندووە لەێنوان ژنو پياودا... جابەڕاستى ئەم جۆرە دڵانە لەناو كۆمەڵگاى ئێمەدا زۆرەو پێويستەئاگاداريان بين، خواى گەورە لەقوڕئاندا بەچەند جۆرێك وەصفى ئەم دڵەنەخۆشانەى بۆكردووين، خواى گەورە دەفەرموێت: فِى قُلُوبِهِمْ مَرَةٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَةًا..(10)البقرة.
هندێ لەسيفاتەكانى دڵى نەخۆش
1ــ بێ ئاگاو سەرگەردان، خواى گەورەدەفەرموێت: لآهِيَةً قُلُوبُهُمْ (3)الانبياء.
2ــ لارو لادەر، سيفەتيان وايە بەردەوام شوێنى شتى گوماناوى و شوبوهات دەكەون و لەم ڕێگايانەوە هەم خۆيان و هەم خەڵكيش توشى لادان و گومان دەكەنەوە، خواى گەورە دەفەمورموێت:فَأَمَّا الَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَىْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ ؤابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ.(7)ال عمران.
3ــ غافڵ بەيادى خوا، بەوهۆيەوە شوێنى هەواو هەوەسى خۆيان كەوتون خواى گەورەش فەرمانى پێكردووين كەشوێنيان نەكەوين، دەفەرموێت:ؤلآ تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَنْ ذِكْرِنَا ؤاتَّبَعَ هَؤاهُ ؤكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا (28كهف.
4ــ بێ بەزەيى و ئەستور، خواى گەورە بەپێغەمبەرمان دەفەرموێت: ؤلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لآنْفَةُّوا مِنْ حَوْلِكَ (159)ال عمران.
5ــپەرتەوازەبوو. خواى گەورە باسى جولەكەكانى سەردەمى پێغەمبەردەكات كەبەهۆى بێعەقڵيانەوە هەميشە پەرتەوازەو دوورن لەيەكترى و دڵەكانيان دابڕاوە،دەفەرموێت:وقُلُوبُهُمْ شَتَّى ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لآ يَعْقِلُونَ (14)الحشر.
6ــ خەفەت بار. خواى گەورە دەفەرموێت: لِيَجْعَلَ اللَّهُ ذَلِكَ حَسْرَةً فِى قُلُوبِهِمْ.(156)ال عمران.
اللهم يا مقلب القلوب پبت قلوبنا على دينك، امين
ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد