مافى پياو لەسەر خێزانەكەى
مافى پياو لەسەر خێزانەكەى
 
خواى گەورە كەتەنها خۆى خالقى هەمووبونەوەرانە وەهەرخۆشى بەداد پەروەرى خۆى حەق و مافى هەموو شتێكى ديارى كردووە وگرينگى پێداوە بەتايبەتيش مافى مرۆڤەكان لەنێوان يەكتريدا، بۆئەوەى لە دونيادا بەئاسودەيى و بەختەوەرى بژين و هێكمان زوڵمو ستەم لەيەكترى نەكەين، جاوەك جۆن حەقى ژن واجبە لەسەر پياو بەهەمان شێوە خواى گەورە كۆمەڵێ ئەهەق و ماف و ئەركى داناوە لەسەر ژن بەرامبەر بەمێردەكەى، خواى گەورەدەفەرموێت:ؤلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِى عَلَىْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ..(228)البقرة. وةبغةمبةر صلى اللةعليةوسلم لة حةجى مالَ ئاواييدا فةرمووى:ألا إنَّ لَكُمْ عَلَى نِسَائِكُمْ حَقّاً ، ؤلِنِسَائِكُمْ عَلَىْكُمْ حَقّاً. رواه الترمذى.
*_جا حەقى پياو ئەوەندەگەورەيە لەسەر ژنەكەى
پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:لو كُنْتُ آمرًا أحدًا أن يَسْجد لآحد لآمرتُ المرأة أن تَسْجُدَ لزوجها، من عِظَم حَقِّه عليها"  رواه الترمذى برقم (1159) واتە:دەئەگەر فەرمانم پێكرابا كە يەكێك سوجدەى بۆكەسێك ببردبا جگە لەخوا، ئەوە فەرمانم دەكرد بەئافرەت  سوجدە بۆمێردەكەى بەرێت لەبەر گەورەيى ئەو حەقەى لەسەريەتى بەرامبەر بە خێزانەكەى.
جاهندێ لەو ئەركانەى خزاى گەورە داويەتى بەسەرئافرەتدا بريتين لە
 
1ــ دەبێ گوێ ڕيەڵبێت بۆى
يەكێك لەگەورەترين ئەو ئەركانەى خواى گەورە داويەتى بەسەر ئافرەتدا بەرامبەبر بەمێردەكەى ئەوەيە دەبێ گوێ ڕايەڵ بێ بۆى لەهەمووكارێكى خێردا، نابێ ئافرەت كەم تەخەمى لەهيە فەرمانێكى مێردەكەى بكات، ئيللامەگەر لەتوانايدانەبێت، يان كارەكە ناشەرعى بێت...جونكە نابێ هيە كەسێ گوێڕايەڵى هيە كەسێ بكات لەتاوان و سەرپيپَەى كردنى خواى گەورە، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: لآ طَاعَةَ لِمَخْلُوقٍ فِى مَعْصِيَةِ الْخَالِقِ . كەواتا دەبێ موسڵمانان ئاگاداربن نابێ شوێن هيە كەسێ بكەون لەتاوان هەتا ئەگەر دايكو باوكيش فەرمانى تاوانى پێبكەن نابێ گوێڕايەڵيان بكات، بەلام ئەگەر فەرمانەكەى شەرعى بێت دەبێ گوێ ڕيەڵى بكات ئەگەرەى زۆريش پێناخۆشبێت يان زەحمەت بێت بۆى، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:«إِذَا الرَّجُلُ دَعَا زَوْجَتَهُ لِحَاجَتِهِ فَلْتُجِبْهُ ؤإِنْ كَانَتْ عَلَى التَّنُّورِ».رواه الترمذى وصححه الالبانى(1202) واتە:ئەگەر پياو داواى لە ژنەكەى كرد بۆ كارەكانى، بابەێت و بەگوێى بكات ئەگەر لەسەر تەندوريش بێت.
ئافرەت دەبێ ئەوەندە گوێڕيەڵبێت بۆمێردەكەى هەتا ئەگەر پياوەكەى ڕێگاى نەدات بۆڕۆژووگرتنى سونەتيش بۆى نييە بەڕۆژو بێت، پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:" لآ يحل للْمَرْأَة أَن تَصُوم ؤزوجهَا شَاهد إِلَّا بِإِذْنِهِ. مُتَّفق عَلَىْهِ.واتە:حەڵاڵ نييە بۆ ئافرەت بەڕۆژووبێت لەكاتێكدا مێردەكەى لەماڵەوەيە، ئيللامەگەر بەئيزنى ئەونەبێت.
ئەوەش بۆئەوەيە نەوەك دوا بكەوێ لەگوێڕايەڵى مێردەكەيدا بەتايبەتيش لەكارى سەرجێييدا.
چونكە لەتاوانەگەورەكانە ئەگەر پياو داواى لەخێزانەكەى كرد بۆكارى سەرجێيى ئەويش ڕەتى بكاتەوە، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:إذا دَعَا الرَّجُلُ امرَأتَهُ إلى فِرَاشِه فأبَتْ عليه، لَعَنَتْهَا الملائكة حتى تُصْبِح"صحيح البخارى برقم (3237).واتە: ئەگەر پياو داواى لەژنەكەى كرد بۆكارى سەرجێيى ، ژنەكەش نەەوو ڕازى نەبوو( بەبێ هيج عوزرێك) ئەوە فريشتەكانى خوا نەفرەتى لێدەكەن تابەيانى.
*ـ وەپێويستە ئەوئافرەتانەى مێرديان كردووە بزانن كە مەرجى ەونەبەهەشتيان ەوار شتە، پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:إذا صَلَّتِ المَرْأةُ خَمْسَها وصامَتْ شَهْرَها ؤحَصَّنَتْ فَرْجَها وأطاعَتْ زَوْجَهَا قِيلَ لَها أدْخُلِى الجَنَّة مِنْ أىِّ أبْوابِ الجَنَّةِ شِئْتِ. أخرجه أحمد.واتە:ئەگەر ئافرەت پێنج نوێژەكانى كرد و مانگى ڕەمەزانيش بەڕۆژى بوو، وەدامێنى خۆى پاراست لەخەرتابە، وەبەگوێى مێردەكەى خۆى كرد و گوێڕايەڵى بوو ، لەقيامەت پێى دەگوترێ لەهەردەرگايەكى دەتەوێت بڕۆ بۆ بەهەشت.
*_ پلەو دەرەجەى ئەو ژنانە زۆربەرزە كەمێردەكانيان لەخۆيا ڕازى دەكەن بەكارى ەاكو ڕەوشتى باش، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:أىُّمَا امْرَأةٍ ماتَت وزَوْجها عنها رَاةٍ دَخَلَتِ الجَنَّةَ. أخرجه الترمذى (رقم 1161) واتە: هەر ئافرەتێك بمرێتو مێردەكەى لێى ڕازى بێت، دەەێتەبەهەشت. بەڵام ئەگەر لێى ڕازى نەبوو ئەوە توشى سزاى سەخت دەبێتەوە لەڕۆژى دواييدا،ەونكە پياو بەهەشتو دۆزەخە بۆخێزانەكەى
*ـ ئافرەتێك هاتە لاى پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم  پێغەمبەر پێى فەرمووئايە مێردت هەيە؟ گوتى بەڵێ ، پێغەمبەرپێى فەرموو: ەۆنى لەگەڵ مێردەكەت؟ ژنەكە گوتى هيە كەم تەرخەمى ناكەم لەكارەكانى ئيللا مەگەر شتێك لەتوانامدانەبێ بۆى ئەنجام بدەم، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم پێى فەرموو: انْظُرِى أَىْنَ أَنْتِ مِنْهُ ، فَإِنَّهُ جَنَّتُكِ ؤنَارُكِ. رواه أحمد وصححه الالبانى 2612 - واتە:تەماشاكەو بزانە تۆەۆنى بۆئەو ەونكە بەڕاستى مێردەكەت بەهەشت و دۆزەخى تۆيە.
جا بۆيە گوێڕايەڵى هاوسەران بۆيەكترى مايەى بەختەوەرى دونياو قيامەتە بۆيان، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەهۆى دوربونمان لەبەرنامەى خواى گەورە بەختەوەرى و ئاسودەيى نێو خێزانيش كەم بۆتەوە، 
وە ڕيكخراوەكانى مافى ئارەتانيش ئەوانەى بەكرێ گيراون و ئەوانەى نانێك لەم ڕێگايەوە پەيدادەكەن ،هۆكارێكى ترن بۆ پەرتەوازەيى و ئاژاوەو ناكۆكيەكانى نێوان خێزانەكان، چونكە بەردەوام كاردەكەن لەسەر هاندانى ئافرت لەپياوەكانيان .
 
2ــ دەبێ پارێزەرى نهێنيەكانى يەكترى بن
ئەوەيان مافێكى هاوبەشە لەنێوان هەردوولا، ژن نابێ نهێنى مێردوو ماڵەكەى بباتە دەرەوە، وەك ەۆن حەقە لەسەر پياو نهێنى خێزانەكەى بۆكەس باس نەكات، ئەگەرنا تاوان باردەبن، پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:إِن من شَرّ النَّاس عِنْد الله منزلَة يَوْم الْقِيَامَة (الرجل) ىُفْةِى إِلَى امْرَأَته وتفةى إِلَىْهِ ، ثمَّ يفشى سرها.أخرجه مُسلم .واتە: بەڕاستى خەرابترين كەس لەلاى خواى گەورە لەڕۆژى دوايى پياوێكە لەگەڵ خێزانەكەى جوتبێ پاشان بيگێڕێتەوە بۆخەڵكى و باسى بكات.
 
3ــ دەبێ پارێزەرى ماڵومنداڵەكانى بێت و نابێ خيانەتى لێبكات،
پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:الدُّنْيَا مَتَاع، وخَىْرُ مَتَاعِهَا المرْأةُ الصَّالحةُ، إنْ نَظَرَ إلَىْها سَرَّتْهُ، وإنْ أَمَرَهَا أَطَاعَتْه، وإنْ غَابَ عَنْها حَفِظْتُه فى نَفْسهَا ؤمَالِهِ. رواه مسلم فى صحيحه برقم (1467) واتە:دونيا خۆشييە جا چاكترين خۆشى ئەم دونيايە ئافرەتێكى چاكە، ئەگەر سەيرت كرد دڵت پێى خۆش بێت، ئەگەر فەرمانت پێكرد گوێ ڕايەڵ بێت، ئەگەر لێى ديارنەبووى و بەسەفەر چووى پارێزگارى لەخۆيى و لە ماڵى دەكات.
*_ وەدەبێ ماڵەكەى بپارێزێت و نابێت لێى سەرف بكات ئيللا مەگەر بۆ مەسرەفى خۆى و منداڵەكانى نەبێت پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:لا تُنْفِقِ امْرَأَةٌ شَىْئاً منْ بَىْتِ زَوْجِها إلاَّ بإِذْنِ زَوْجِها. رواه أحمد، رقم 22348) واتە:نابێ ژن ببەخشێت لەماڵى مێردەكەى مەگەر بەئيزنى ئەو نەبێت.
 
4ــ پێويستە ئارامگربێ لەكاتى هەژارى و نەبوندا
پێويستە هەموومان ڕەەاوى ئەوەبكەين كەئەم دونيايە جێگاى تاقى كردنەوەيە، بۆيە زۆرجار پياو بەبارودۆخى زۆرخەرابدا تێدەپەرێت، پێويستە ئافرەت ڕەجاوى ئەم بارودۆخە بكاتو ئارامگربێت لەسەر فەقيرى و هەژارى مێردەكەى، 
 
5ــ نابێ بەبێ پرسى ئەو لەماڵ بەێتە دەرەوە يان سەفەربكات، ئەگەرنا توشى تاوان و توڕەبونى خوادەبێتەوە،
پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:أىُّمَا امْرَأةٍ خَرَجَتْ مِنْ بَىْتِها بِغَىْرِ إذْنِ زوْجها كانَتْ فى سَخَطِ الله تَعالى حتَّى تَرْجِعَ إلى بَىْتِها. أخرجه الخطيب. وأورده الذهبى فى الميزان (1/199)واتە:هەر ئافرەتێت بەبێ پرسى مێردەكەى لەماڵ بەێتەدەرەوە ئەوە هەر لەناو توڕەبونى خوادايە تادەگەڕێتەوە بۆماڵەكەى.
ئيمامى شافيعى ڕەحمەتى خواى لێبێ دەفەرموێت: دروست نيە هەتا بۆماڵى باوكيشى بەبێ ئيزنى مێردەكەى بەێتەدەرەوە.تەنانەت بۆمزگەوتيش دروست نييە، ەونكە جێگاو مانەوەى ژن ماڵەوەيە نەوەك دەرەوە خواى گەورە سەبارەت بەخێزانەكانى پێغەمبەر دەفەرموێت:ؤقَرْنَ فِى بُىُوتِكُنَّ..(33)الآحزاب.
 
6ــ حەقە لەسەرى دەرگا بۆكەسێك نەكاتەوە كەپياوەكەى پێى ناخۆشبێت.
پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:فَحَقُّكُمْ عَلَيهِنَّ أنْ لا ىُوطِئْنَ فُرُشَكُمْ مَنْ تَكْرَهُونَ .رواه الترمذى.واتە:حەقى پياوە بەسەرژنەكەى كە دەرگانەكاتەوە بۆ كەسێك كەمێردەكەى خۆشى ناوێو پێى خۆشنييە بێتەماڵيان. هەتا ئەگەر خزمى خۆشى بێت،
 
7ــ حەقەلەسەرئافرەت خۆى بڕزێنێتەوە بۆمێردەكەى و زۆر گرينگى پێبدات،
بەڵام بەداخەوە بەداخەوەزۆربەى  ژنان ئەوەندەى گرينگى دەدەن بەدەرەوە ئەوەندە گرنگى نادەن بەماڵەوەيان، ئەوەندەى خۆيان بۆ بازاڕو بۆدەرەوە دەڕزێننەوە نيوئەوەدە خۆيان بۆمێردەكانيان ناڕازێننەوە ، بۆيەش ئەمڕۆ خێزانەكانمان خاڵين لە بەختەوەرى و خۆشەويستى و تەبايى.
ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد