واجبەیەتی و گەورەیی گەیاندنی سیلەی ڕەحم لەگەڵ خزمان.
واجبەیەتی و گەورەیی گەیاندنی سیلەی ڕەحم لەگەڵ خزمان.
ئاینی ئێمە بریتیە لەئیسلام ،ئیسلامیش ئەوئاینە پڕلەڕەحمەتەیە فەرمانی كردووە بەهەموو كارێكی چاك
بەڕەحم بوون و سیلەی ڕەحمیش یەكێكە لەو كارە پڕ لەچاكانەی خوا لەسەری واجب كردووین و ئەنجامی بدەین بەرامبەر بەكەسوكارەكانماندا،
خزمیش بریتیە لەهەمووئەو كەسانەی خوا و پێغەمبەری خوا بڕیاریان لەباروەداوە، وەك، دایك و باو ك و خوشك و براو مام و ئامۆزاو پورو هیتد..........
وە بەداخەوە لەم ڕۆژگارەی ئێمە تێیداین پەیوەندی و سیلەی ڕەحم تادێت لەكاڵبوونەوەو لاوازبوون دایە لەناوماندا،
بۆیە بەپێویستم زانی ئەمڕۆ چەند خولەكێك بچینە خزمەت چەند ئایەت و فەرموودەیەكی سەروەرمان بۆئەوەی بزانین ئەم كارە چ گەنجینەیەكی گەورەی دوونیاو قیامەتە،
خوای گەورە دەفەرموێت: (إنَّ اللهَ يَأمُرُ بِالْعَدْلِ والإِحْسَانِ وإِيتَاوِ ذِي الْقُرْبَي )... (90) النحل
وەلەئایەتێكیتردا دەفەرموێت: (واعْبُدُوا اللهَ ولا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً وبِالؤالِدَيْنِ إحْسَاناً وبِذِي القُرْبَي )... (36) النساو
لەوكاتەوەی خوای گەورە ئاینی خۆی ناردۆتە سەرزەوی فەرمانی كردووە بەبەندەكانی خزمایەتی نێوانیان بپارێزن و سیلەی ڕەحم جێبەجێبكەن، (وإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ وبِالْؤالِدَيْنِ إِحْسَانًا وذِي الْقُرْبَي )...(83) البقرة.
*_جێبەجێ كردنی سیلەی ڕەحم بەم شێوەیەیە
سەردانیان بكەین ، لێیان بپرسین و لێیان بەئاگادەربین،
وەئەگەر هەژارو نەداربوون بە گوێرەی توانا یارمەتیان دەدەین ،
ئەگەر لێیان قەوما بەهانایان بچین و پاڵپشتیان بكەین
** بەڕێزان:
سەردانی كردنی خزمان و هاتوچۆكردنیان خوا واجبی كردووە بۆیە نابێ بەبەرامبەربێت، نابێ بڵێی من چەند جار چوم ئەو هیچ نەهاتووە
پێغەمبەرصلی الله علیەوسلم دەفەرموێت:{ لَيْسَ الْواصِلُ بِالْمُكَافِئِ ، ولَكِنْ الْواصِلُ الَّذِي إذَا قُطِعَتْ رَحِمُهُ وصَلَهَا } أخرجه البخاري. واتە:گەیاندنی سیلەی ڕەحم ئەوەنییە كە ئەوبێت ئینجا تۆش بچی ، بەڵكو ئەوەیە كەپچڕێندرا بیگەیەنی و جێبەجێی بكەی.
كەچی ئەمڕۆ هۆكاری سەرەكی لاواز بوونی سیلەی ڕەحم لەناوموسڵماناندا بریتییە لە سەربەسەرانێ!!!!!
*_كابرایەك هاتە لای پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا ، إنّ لِي قَرابةً أصِلُهُمْ ويَقْطَعُوني ، وأُحْسِنُ إلَيْهِمْ ؤيُسِيئُونَ إلَيَّ ، وأحْلَمُ عَنْهُمْ ويَجْهَلُونَ عَلَيَّ ، فَقَالَ : « لَئِنْ كُنْتَ كَمَا قُلْتَ ، فَكأنَّمَا تُسِفُّهُمْ الْمَلَّ ، ولا يَزَالُ مَعَكَ مِنَ اللهِ ظَهِيرٌ عَلَيْهِمْ مَا دُمْتَ عَلَي ذلِكَ » . رواه مسلم . واتە:من هندێ خزمم هەیە سیلەی ڕەحمیان لەگەڵ دەبەستم ئەوان دەیپچڕێنن، من چاكەیان لەگەڵدەكەم ئەوان خەرابەم لەگەڵ دەكەن، من نەرمو باشم بۆیان ئەوان بەخەرابە باسم ئەكەن،
پێغەمبەرصلی الله علیەوسلم فەرمووی: ئەگەر وابێ كەدەیڵێی ئەوە وەكو ئەوە وایە لمی سوركراوەت بەگەرودا كردبن، وە بەردەوام خواپشتی وانتە مادام تۆ بەمشێوەیەی .
پاداشتو بەرهەمەكانی گەیاندی پەیوەندی خزمایەتی،،
زۆرن ئەو فەرموودانەی گەیاندنی (سیلەی ڕەحم) بەرز دەنرخێنن،
بەشێوەیەك موسڵمان بەهۆیەوە لەدونیاو قیامەتدا بەهرەمەنددەبێت و خێرو پاداشتی یەكجار زۆری پێدەگات،
1_ گەیاندنی سیلەی ڕەحم لەئیمانەوەیە.
پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەفەرموێت:« مَنْ كَانَ يُؤمِنُ باللهِ واليَومِ الَاخِرِ ، فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ ، ومَنْ كَانَ يُؤْمِنُ باللهِ واليَومِ الَاخِرِ ، فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ..» . مُتَّفَقٌ عَلَيهِ .واتە: هەركەسێ باوەڕی بەخواو بەڕۆژی دوایی هەیە باڕێز لەمیوانەكەی بگرێت، وەهەركەسێ باوەڕی بەخواو بەڕۆژی دوایی هەیە با سیلەی ڕەحم جێ بەجێ بكات.
2_ هۆكارێكە بۆ فراوانی ڕزق و درێژ بوونی تەمەن.
پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەفەرموێت:مَنْ أَحَبَّ أَنْ يُبْسَطَ لَهُ فِي رِزْقِهِ ، ويُنْسَأَ لَهُ فِي أَجَلِهِ فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ " ) رواه البخاري في صحيحه برقم (5986). " واتە: كێ حەز دەكات رزقەكەی فراوان بێت و تەمەنی درێژ بێت با سیلەی ڕەحم جێ بەجێ بكات.
وەلەفەرموودەیەدیەكی تردا هاتووە، پێغەمبەرصلی الله علیەوسلم دەفەرموێت: (إِنَّ أَعْجَلَ الطَّاعَةِ ثَوابًا صِلَةُ الرَّحِمِ، وإِنَّ أَهْلَ الْبَيْتِ لَيَكُونُونَ فُجَّارًا، فَتَنْمُو أَمْؤالُهُمْ، ويَكْثُرُ عَدَدُهُمْ إِذَا وصَلُوا أَرْحَامَهُمْ ). أخرجه الطبراني قال الشيخ الَالباني( صحيح) انظر حديث رقم : 5705 في صحيح الجامع
3_ ئەجرو پاداشتەكەی دووبەرامبەرە ،
وەك چاكەكردن و صەدەقەو خێر كردن لەگەڵ خزماندا،
پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەفەرموێت:الصَّدَقَةُ عَلَي المِسْكِينِ صَدَقَةٌ، وعَلَي ذِي الرَّحِم صَدَقَةٌ وصِلَةٌ". رواه أحمد في مسنده (4/17). واتە:صەدەقەكردن لەگەگەڵ هەژاران صدەقەیەكە، وەلەگەڵ خزمانمان هەم صەدەقەیەو هەمیش گەیاندنی سیلەی ڕەحمە.
4_ یەكێكە لەخۆشەویستترین كردەوەكان لەلای خوای پەروەردگار؛
وەپچڕاندنەكەشی یەكێكە لەو كارانەی خوا زۆرپێی ناخۆشە پێغەمبەرصلی الله علیەوسلم دەفەرموێت: (أحبُّ الَاعمال إلي الله إِيمَانٌ بالله ثُمَّ صِلَةُ الرَّحِمِ ثُمَّ الَامْرُ بالمَعْرُوفِ والنَّهْيُ عن المُنْكَرِ وأبْغَضُ الَاعْمالِ إلي الله الإشْرَاكُ بالله ثُمَّ قَطيعَةُ الرَّحمِ ) .حديث (حسن) انظر حديث رقم : 166 في صحيح الجامع . واتە:خۆشەویستترین كردەوەلەلای خوا ئیمان هێانە پاشا گەیاندنی سیلەی ڕوحمە، پاشا فەرمان كردنە بەچاكەو نەهی كردنەلەخەرابە، وەناخۆشترین كردەوە بەلای خوا شەریكدانانە بۆی پاشان پچڕاندنی سیلەی ڕوحمە.
5_ هۆكاری چونە بەهەشتە
ابوئەیوبی ئەنصاری دەڵێ پیاوێك هاتە لای پێغەمبەر گوتی
ئەی پێغەمبەری خوا هەواڵم پێبدە بەكردەوەیەك پێی بچمە بەهەشت؟
پێغەمبەرصلی اللەعلیەوسلم فەرمووی: خوابپەرستە بەبێ هیچ شەریك دانانێك،
نوێژەكانت ئەنجام بدەو زەكاتی ماڵیشت بدە و سیلەی ڕوحمیش جێبەجێ بكە.
6_ هۆكاری خۆش ویست و نزیك بونەوەی پەروەردگارە.
عەبدالرەحمانی كوڕی عەوف دەڵێت: پێغەمبەر فەصلی اللە علیەوسلم فەرمووی: خوای گەورە فەرموویەتی (أنا الرَّحمنُ أَنَا خَلَقْتُ الرَّحِمَ وشَقَقْتُ لَها اسْماً مِنْ اسْمِي فَمَنْ ؤصَلَهَا وصَلْتُهُ ومَنْ قَطَعَهَا قَطَعْتُهُ ). أخرجه والبخاري رقم 53) واتە: من خوای بەبەزەییم، من سیلەی ڕەحمم دروست كردووە، وە ناوێك لە ناوەكانی خۆمم بۆداناوە، جا هەركەسێك سیلەی ڕوحم بەجێ بێنێ من پەیوەندی لەگەڵ دەبەستم ، كێش ئەی پچڕێنێ منیش لەگەڵی ئەپچڕێم.
ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد