موحاسەبەی خۆتبكە بەرلەوەی موحاسەبەت لەگەڵ بكرێ
موسڵمان دەبێ ئەوەندە موحاسەبەی نەفسی خۆی بكات ووردترو زیاتربێ لەموحاسەبەكردنی لەگەڵ شەریكەكانیدا، حەسەنی بەصری ڕەحمەتی خوای لێبێ دەفەرموێت:: المسلمُ لنفسِهِ أشدُّ مُحاسَبَةً من الشريكِ لشريكِهِ .
چونكە وەك ڕونو ئاشكرایە لەلای هەموو موسڵمانێك ئەم دونیایە شوێنی تاقی كردنەوەی بەندەكانە.
بۆیە مرۆڤ لەگەڵ چركەی ماڵئاوایی كردنی لەدونیا و گەڕانەوەی بۆلای خوا موحاسەبەی زۆر وردی لەگەڵ دەكرێت و لەهەموو شێك لێپێچانەوەی لەگەڵدادەكرێت
عومەری كوڕختاب خوالێی ڕازی بێت دەفەرموێت:(حَاسِبُوا أَنْفُسَكُمْ قَبْلَ أَنْ تُحَاسَبُوا ، وزنُوهَا قبل أنْ تُوزَنوا ، فَإِنَّه أَهونُ عَليكُم في الْحِسَابِ غَدًا أَنْ تُحَاسَبُوا أَنْفُسَكُمْ اليوم) ، [سنن الترمذي ج4/ص638واتة : پرسینەوە لەخۆتان بكەن بەرلەوەی پرسینەوەتان لەگەڵ بكرێت، خۆتان بكێشن پێش ئەوەی بكێشرێن، ئەوەئاسانترە بۆتان كەئەمرۆ لەخۆتان بپرسنەوە ،پێش ئەوەی سبەی نێ پرسینەوەتان لێ بكرێت.
خوای گەورە خۆی هانمان دەدات و پێمان دەفەرموێت:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ يََمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ ولْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ واتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) (18)الحشر..
*__باموحاسەبەی خۆمان بكەین لەسەر ئەوەی كەلەگەڵ یەكەم چركەی ڕوح كێشانمان دا ئه برێین لەهەموو سەروەت و سامان و خزمو هاوڕێ و خۆشەویستانمان جگە لەكردەوەكانمان هیچ شتێك لەگەڵمان نامێنێ.
پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت (يَتْبَعُ المَيِّتَ ثَلَاثَةٌ : أَهْلُهُ ، ؤعَمَلُهُ ، ؤمَالُهُ ، فَيَرْجِعُ اثْنَانِ ؤيَبْقَي ؤاحِدٌ يَرْجِعُ أَهْلُهُ ومَالُهُ ؤيَبْقَي عَمَلُهُ)
*_ موحاسەبەی خۆت بكە لەسەر ئەوەی خوای گەورە سویندی خواردووە لەسەر یەكە یەكەی كردەوەكه ت موحاسەبەت لەگەڵ بكات
دەفەرموێت: فَورَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (92) عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ (93)الحجر.
_ تەنانەت لەوكردەوانەش كەئێمە ئێستا هەرلەدونیادا لەیادمان كردوون خوای گەورە بەبیرمان دێنێتەوە، خوای گەورەدەفەرموێت: (يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا أَحْصَاهُ اللَّهُ ؤنَسُوهُ واللَّهُ عَلَي كُلِّ شَيْوٍ شَهِيدٌ) (6)المجادلة
_ بۆیە كاتێك بێ باوەڕان و تاوان باران نامەی كردەوەكانیان دەبینن توشی شۆك دەبن و هاوار دەكەن و دەڵێن:(ووُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَي الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ ويَقُولُونَ يَا ويْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً ؤلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ووجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ولَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا )(49)الكهف.
باموحاسەبەی خۆمان بكەین و بزانین ڕۆژێك دێ هەمووكردەوەكانت دەبینییەوە تەنانەت ئەوەی سەنگەكەی بەقەد گەردیلەیەكیبێت، خوای گەورە دەفەموێت : يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ (6) فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) ومَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ (8)الزلزلة.
*__باموحاسەبەی خۆمان بكەین لەسەر تاوانەكانمان چونكە ڕۆژێ دادێ خۆمان دەبینەوە شاهێد لەسەرتاوانەكانی خۆمان.
پیاوێك بە ئیبن و عمری گوت: خوالێی ڕازی بێت، چۆنت بیستووە كە پێغەمبەری خوا صلی لللە علیەوسلم باسی تاوان پۆشی بۆكردبیی؟ ئەویش گوتی: گوێم لێ بووە كە دەیفەرموو: إنَّ الله - تعالي - يُدْنِي المُؤمنَ يَوْمَ القيامةِ فيسْتُرهُ مِنَ النَّاسِ , فيقُولُ : أي عَبْدِي أتعرفُ ذَنْبَ كذا وكذا ؟ فيقول : نَعَمْ حتّي إذا قرَّرهُ بذُنُوبهِ , قال : فإنِّي سترتُها عليْكَ في الدنيا , وقد غفرتها لك اليوم ثُمَّ يُعْطَي كتابَ حسناتهِ , وأمَّا الكُفَّار والمُنافقُون , فيقُولُ الَاشْهَادُ : هؤلاو الذين كذبُوا علي ربِّهمْ ألا لَعْنَةُ الله علي الظَّالمينَ. رواه البخاري: " واتە: خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بڕوادار لەخۆی نزیك دەكاتەوە تاوەكو میهرەبانی خۆی بەسەردا دەكێشێت و دەیشارێتەوە لەخەڵكی ودووری دەكاتەوە، جاپێی دەڵێت: ئەی بەندەی من ئایا فڵان تاوان و فڵان تاوان دەناسیەوە؟ ئەویش دەڵێت: بەڵێ ئەی پەروەردگارم، پاشان پێی دەڵێت: ئەی بەندەكەم ئایا فڵان تاوان و فڵان تاوان دەناسیەوە؟ ئەویش دەڵێت: بەڵێ ئەی پەروەردگارم، هەتا دان بە هەموو تاوانەكانی ئەنێت، جا كابرا سەیری خۆی دەكات و وادەزانێت تازە بەهیلاك چووە، كەچی خوای گەورە پێی دەفەرموێت: من لە دونیادا تاوانەكانم بۆ پۆشی، ئەمڕۆش لێت خۆش بووم، ئینجا دەفتەری چاكەكانی دەدرێتە دەست، بەڵام بێ باوەڕو مونافقەكان لەپێش چاوی هەموو خەڵكی شایەدیان لەسەردەدرێت و تاوانە كانیان دەخرێتە ڕوو دەگوترێت: ئەوانە بوون كە درۆیان بەدەم خوادا دەكرد، نەفرەتی خوا لە ستەم كاران بێت.
باموحاسەبە لەگەڵ خۆمان بكەین لەسەر هەمووئەوتەمەنەی ڕامان بواردووە بزانین چیمان تێدا ئەنجامداوەو چیمان تێدا بەدەست هێناوە
چونكە بابزانین كە پرسیاری یەكەمی ڕۆژی قیامەت لەسەر تەمەنمانەپێغەمبەرصلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت:« لا تزولُ قدما عبدٍ حتي يُسألَ عن عُمُره فِيمَ أفناه. !!!!!!
ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد