گرینگی كات لەئیسلامدا
هەریەكێك لەئێمە بەرلەوەی چاو هەڵبێنین بە دونیا واتا هەرلەناو زگی دایكماندا تەمەنما بۆدیاری كراوە تەوقیت كراوین بەم كاتەوە هەركاتێ تەواو بوو ئێمەش كۆتایی بەژیانی دونیامان دێت.
پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەفەرموێت:هەریەكێك لەئێوە خوای گەورە كۆی دەكاتەوە لەناو زگی دایكی چل ڕۆژ ئاوە پاشان دەبێ بەخوێن بۆماوەی چل ڕۆژ ئینجا دەبێتە پارچەگۆشتێك بۆماوەی چل ڕۆژ پاش تەواوبوونی ئەوماوەیە فریشتەیەك ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی ڕۆحی بەبەردا بكات پاشان فەرمانی پێدەكات بەنوسیی چوارشت لە چارەنووسیدا ... بِكَتْبِ رِزْقِهِ ، وعَمَلِهِ ، وأجَلِهِ ، وشَقِيّ أوْ سَعِيد.واتە: بە نوسینی رزقەكەی ، كردەوەباشو خراپەكانی ، تەمەنی ، وەئایە لەڕۆژی قیامەتدا بەد بەختە یاخود بەختەوەرە.
جابیر بكەنەوە بەرلەوەی ئێمە چاوهەڵبێنین بەدونیادا ئەجەلمان دیاری كراوە .
__ دیاری كردنی ئەو ئەجەلەش بەشێوەیەكە نەچركەیەك زیاد دەكرێت و نەچركەیەكیش دوادەكەوێت خوادەفەرموێت:(فَإِذَا جَاء أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ولَا يَسْتَقْدِمُونَ) (34)الاعراف.
بۆیە بائاگاداربین ڕۆیشتنی هەر چركەو سەعات و یان ڕۆژو مانگ و ساڵێك واتە كەم بوونەوەی ئەم كاتەیە لەژیانماندا
هەمووسەعات و شەووڕۆژەكان گرینگن لەئیسلامدا
خوای گەورە سوێندی بەكات خواردووە دەفەرموێت : والْعَصْڕ....
پاشان بەهەموو بەشەكانی
بەڕۆژ و بەشەو بە بەرەبەیانی و دەفەرموێت((:والنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّي)) ((واللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ))
((والضُّحَي)) ((واللَّيْلِ إِذَا سَجَي)) (والصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ)) ((والْفَجْرِ (1) ولَيَالٍ عَشْرٍ))
بۆیە هەموو كاتژمێرو چركەكان گرینگن لەژیانی ئێمەی موسڵماندا
نابێ هەروا بەزایەع بدرێن.
دەزانن بۆ كات ئەوەندە بەقیمەتە لەئیسلامدا؟؟؟
چونكە قیامەتی پێ بەدەست دێت
ڕەزامەندی خوای گەورە پێ بەدەست دێت
بەهەشتی هەتاهەتایی پێ بەدەست دێت
:أَنَّ اللَّهَ تَعَالَي جَعَلَ الدُّنْيَا مَزْرَعَةً لِلْيَخِرَةِ . خوای گەورە ئەم دونیایەی كردوە بە كێڵگەو مەزڕەعەتی ئاخیرەت.
كەواتا تەنهابە ژیانی ئەم دونیایەیە دەتوانی بەختەوەری قیامەت بەدەست بێنی .
خوای گەورە ئەم تەمەنە لە ئیمانداران دەكڕێت بەبەهەشتی هەتا هەتایی ، دەفەرموێت:(إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَي مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وأَمْؤالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ) (111)التوبة.
جابەڕاستی حەیفە ئەوتەمەنە پڕلەبایەخە بەزایع بدەین و بۆخوا بەكاری نەهێنین، لەكاتێكدا زۆربەی زۆری تەمەنەكەمان بریتیە لە 60 بۆ 70ساڵ!!
پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەفەرموێت:(أَعْمَارُ أُمَّتِي مَا بَيْنَ السِّتِّينَ إلي السَّبْعِينَ وأَقَلُّهُمْ مَنْ يَجُوز ذَلِكَ). رواه الترمذي رقم 3550). واتە:تەمەنی ئومەتەكەم لەنێوان شەست بۆحەفتاساڵیدایە كەمتر وایە لەوە زیاتربێت. كەئەوەش هەر زۆر كەمە.
__ جگەلەوەش تادێت بەرەكەت لەكات نامێنێ
ئەوەش یەكێكە لەنیشانەكانی نزیك بوونەوەی قیامەت
ئەمڕۆش ئەوحاڵەتە زۆربەدی دەكرێت لەناوماندا،ئەوەی گوێت لێدەبێت دەڵێت هەرنازانی چۆن مانگ و ڕۆژو هەفتەو ساڵەكان ئاوادەبن و دەڕۆن .
پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت:(لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّي يَتَقَارَبَ الزَّمَانُ فَتَكُونَ السَّنَةُ كالشَّهْرِ والشَّهْرُ كَالجُمُعَةِ وتَكُونَ الجُمُعَةُ كاليَوْمِ ويَكونَ الْيَوْمُ كالسَّاعَةِ ...) ) أخرجه أحمد (2/537 ، رقم 10956) ، والترمذي (4/567 ، رقم 2332) واتە:قیامەت هەڵناستێت هەتا كات لەیەك نزیك نەبێتەوە ، بەشێوەیەك ساڵ وەك مانگێك لێ دێت و مانگێك وەك هەفتەیەك لێدێت حەفتەیەك وەك ڕۆژێك لێدێت و ڕۆژێكیش وەك سەعاتێك لێدێت.
_زانایان تەمەنیان تەنها به سێ ڕۆژ لێكداوەتەوە .
ابن مەسعود خوالێی ڕازی بێت دفەفەرموێت: دونیا سێ ڕۆژە ڕۆژێكیان تێ پەڕیوە، ڕۆژێكیان ئێستایە كەتێێدای، ڕۆژەكەی تریش دیارنیە داخوا پێی دەگەی یا نا.
بۆیە خواگەورە فەرمانمان پێدەكات خۆمان موحاسەبە بكەین بەوەی كەچیمان ئامادەكردوەە بۆ سبەی كەقیامەتە، دەفەرموێت:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ امَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ ولْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ واتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) (18)الحشر.
**************
یەكەم شت خوا مرۆڤی لەسەر موحاسەبەدەكات لەڕۆژی قیامەتدا بریتیە لەوتەمەنەی پێی بەخشیوە .
پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت:(لَا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ حَتَّي يُسْأَلَ عَنْ أَرْبَعٍ : عَنْ عُمْرِهِ فِيمَ أَفْنَاهُ ، وعَنْ عِلْمِهِ مَا فَعَلَ فِيهِ ، وعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وفِيمَ أَنْفَقَهُ ، وعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ ) ؟ رواه الترمذي وقال حسن صحيح ، وصححه الَالباني .
بۆیە هەل هەلە لێدان و شایی و هەڵپەڕكێ و ڕەقصو سەما بەبۆنەی ئاوابوون و كه م بوونەوەی ساڵێك لەژیانمان بەبێ ئەوەی بزاین چیمان كردووە و چیمان نه كردوه . كه گەورەترین پەشیمانی بەدواوەیە.
******************
ئەوەی لەقیامەت خەفەت و حەسرەتی لەسەر دەكێشرێت بەزایەعدانی تەمەنه مرۆڤ كەئەم دونیایەی جێهێشت ئینجا دەزانێ كات چەند گرینگە.
_ بێ باوەڕان و خوانەناسان لەقیامەتدا خۆزگە دەخۆن خوای گەورە چەند چركەوسەعاتێكی كەم بگێڕێتەوە سەر دونیا بۆئەوەی سودی لێببینن ئیمانی تێدا بێ نن خوادەفەرموێت: (حَتَّي إِذَا جَاوَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (99) لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ) .....(100)مؤمنون.
لەڕۆژی قیامەتیش هەمووئەو ڕابواردن و كەیف و سەفایەیەی دونیایان لەبیردەچێتەوەو وادەزان تەنها بەرەبەیانییەك بووە ژیانی دونیایان .
خوای گەورەدەفەرموێت:_ باوەڕدارینیش لەڕۆژی قیامەتدا حەسرەت بۆ كاتە بەزایەعەكانیان دەخۆن.
پێغەمبەرصلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت:(كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَاهَا) (46)النازعات.
هیچ كۆمەڵَە كەسێك نیە كە كۆتاییان بە دانشتنێك هێنابێت و یادی خوایان لەو دانیشتنەدا نەكردبێت ئیللا وەك ئەوە وایە لەسەركەلاكی گوێ درێژێك هەستابن، جگەلەوە. (وكانَ ذلِكَ المَجْلِسُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ) . رواه أبو داود برقم (4834) ، واتە: لە ڕۆژی قیامەتیشدا بۆیان دە بێتە مایەی حەسرەت و لێی پەشیمان دەبنەوە.
برای موسڵمان بیر بكەوەو بزانە ئەگەر ئەوە حاڵی ئەو كەسانە بێت كە بۆچەند سەعاتێك پەشیمانی دەرببڕن و لێی پەشیمان ببنەوه
ئەی دەبێ حاڵی ئەو كەسانە چۆن بێت كە هەموو تەمەنیان لەگەڵ كەسانی خەراب و گومڕا بەسەربردووە؟!
ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد