ئاین ئامۆژگارییە

ئاین ئامۆژگارییە

سەرەكی ترین وبەهێزترین چەكی ئاینی خوا بریتیە لەئامۆژگاری كردن بۆیە پێغەمبەرانی خوا هەموویان ئامۆژگاری كاربووین بۆگەلەكانیان،
خوای گەورە لەسەرزاری پێغەمبەران بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت پێغەمبەران ئەوەیان بەگەلەكانیان گوتوە:(أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وأَنَا لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ) (68)الاعراف.
بۆیە تەنانەت بەرامبەر بەنەیاران و دوژمنانی ئاینەكەشی خوافەرمانی پێكردووین كەبانگیان بكەین و زۆربەنەرمی ئامۆژگاریان بكەین
سەیری ئەونمونەبەرزەبكەن لەقوڕئاندا خوا بۆمان باس دەكات،
كاتێ خوای گەورە هاڕون و موسای ناردەلای فیرعەون فەرمانی پێكردن كەبەنەرمی و دوورلە هەمووتوندو تیژیەك ئامۆژگاری بكەن وەك دەفەرموێت:(فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا)چونكە لەڕاستیدا هەرئەوە ئاینی خوایەو هەرئەو نەرمونیانیەشە بەرهەمی دەبێت بۆدەعوەی ئاینی خوا
بۆیە دەفەرموێت:(لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَي) (44) طه واتە: بەڵكو بیربكاتەوە یان بترسێ لەسزای خوا.
لێرەدا دەردەكەوێت كە ئامۆژگاركردن سەرەكی ترین بژاردەیە لەلایەن پێغەمبەران .

ئاین ئامۆژگارییە
سەرتاپای ئاینی خوا ئامۆژگاری و نەصیحەتە بۆمرۆڤ
پێغەمبەرصلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت:"الدِّينُ نَّصيحَةٌ، الدّينُ نَّصِيحةٌ، فقال رجلٌ لمنْ يا رسول اللَّه? واتە:دین ئامۆژگارییە دین ئامۆژگارییە پیاوێك گوتی بۆكێ ئەی پێغەمبەری خوا ؟ پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم فەرمووی:لِلهِ ولِكتَابِهِ ولِنبِيهِ ولَاَئمَّةِ المُؤْمِنين وعَامَّتِهِمْ..
1__ للهِ .... واتە: ئاین ئامۆژگارییە بۆخوا بەوەی باوەڕی پێبهێنین ، بەتاك وتەنهای دابنێین، بیپەرستین ، هیچ شەریكێكی بۆدانەنێین ، گوێڕايڵی بكەین و لێی بترسین  وەچاوەڕێی خێرو پاداشتو لادانی نەخۆشی و نەهامەتی لێبكەین باوەڕمان وابێت كە خوا ئەوەیە كەدەفەرموێت:(وإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُؤ وإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَا‌وُ مِنْ عِبَادِهِ وهُؤ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) (107)يونس.

2__ وه له كتابه ئاین ئامۆژگارییە بۆكتابەكەی.
بەوەی باوەڕ بەهەموو وشەوحەڕفەكانی بهێنین خوای گەورە لەوەصفی ئیمانداراندا دەفەرموێت: (والَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ) ..(4)البقرة
وە هیچ گومانێك لەڕاستی و دروستی قوڕئاندانییە خوای گەورە لەسەرتاكانی قوڕئان دەفەرموێت:(ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًي لِلْمُتَّقِينَ) (2) البقرة ،
وە هەموو وەعدو بەڵێنەكانی حەق و ڕاستن خوای گەوەرە ئەوڕاستیەمان بۆدووپات دەكاتەوەو دەفەرموێت:(إِنَّ وعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ولَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ) (33)لقمان.
هیچ كەسێك ناتوانێ قوڕئان بشێوێنێ و دەستكاری بكات چونكە خوا بەڵێنی داوە بیپارێزێت تا ڕۆژی قیامەت خوای گەورە دەفەرموێت:(إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) (9)الحجر.

3__  ئاین ئامۆژگارییە بۆ پێغەمبەرەكەی بەوەی باوەڕی پێبهێنین .
_ وەپێمان وابێت ئەو بەندەی خوایەو مرۆڤە وەك هەریەكێك لەئێمە، نەوەك خوابێت و شیاوی پەرستن و هاور لێكردن بێت:
_ وەشوێنی بكەوین لەهەموو كارو فەرمانێكدا ،خوای گەورە دەفەرموێت:(ومَا يَ‌َتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ ومَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا واتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) (7)الحشر.

4__ولَاَئمَّةِ المُؤْمِنين ئاین ئامۆژگارییە بۆسەركردەو پێشەوایای موسڵمانان،
كەبریتین لەزانایانی ئاینی و ، سەركردەكانیان
بەوەی ئامۆژگاریان بكەین ، وە گوێ ڕایەڵیان بكەین لەچاكەدا وە دوربكەوینەوە لەخەرابەكانیان و ملكەچی خەرابەكانیان نەبین....

5__ وعَامَّتِهِمْ". ئاین ئامۆژگارییە بۆ هەموو موسڵمانان
بەوەی برایەتیان بپارێزین بانگیان بكەین بۆهەمووئەوكارە خێرو چاكانەی كەسودی دونیاو قیامەتی تێدایە وەدووریان بكەینەوەلەهەموئەوكارە بەدو خەرابانەی كە زیان و مەترسی دونیاو قیامەتیان تێدایە یارمەتی یەكتری بدیین یەكتریمان خۆشبوێ زوڵم و ستەم لەیەكتری نەكەین،  یارمەتی لێقەوماوان وبێباوكان و پەك كوتوان و بدەین.
****

لەسێ كاتد ئامۆژگاری كردن ئەركە.
1__ كاتێ كەسێك داوای ئامۆژگاریەكت لێدەكات
پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت:مافی موسڵمان لەسەرموسڵمان شەش شتە یەكێك لەوان بریتیە لەوەی: وإِذَا اسْتَنْصَحَكَ فَانْصَح له. واتە:ئەگەر داوای لێكردی ئامۆژگاری بكەی ئەوە ئامۆژگاری بكە.

2ــــ كاتێ خەرابەو هەڵەیەك بەكەسێكەوە دەبینی، بەتایبەتیش كاتێ دەزانی كەسەكە لەنەزانینەوە توشی ئەوهەڵە یاخود ئەوتاوانە بووەو پێویستی بەئامۆژگاری كردن هەیە ، لەوكاتەدا ئەركە ڕاستی بكەیتەوەو ئامۆژگاری بكەی بۆ ڕێگای ڕاست.

3ـــــ ئامۆژگاری كردنی باوك بۆمنداڵ و خێزانەكانی .
باوك دەبێ ڕۆڵی هەبێ لەڕاستە ڕێكردنی منداڵ و خێزانەكانی ئەویش لەڕێگای ئامۆژگاری چاك و نەصیحەت كردنی بەردەوامیان
كەئەوەش گرینگی و سودی زۆری هەیە بۆدونیاو قیامەتی هەردوولا بۆیەش خوای گەورە ئامۆژگاریەكانی حەكیمی لوقمان بۆكوڕەكەی بەرز دەنرخێنێت و لەقورئاندا بۆمانی دەگێڕێتەوە
لوقانی حەكیكیم كەسێكی داناو زاناو لەخواترس بووە  وەهندێ لە ئەهلی عیلم پێیان وایە پێغەمبەری خوابووەوە بەڵام ڕاستیەكەیەی ئەوەیە كە تەنها كەسێكی خاوەن عیلم و دانایی بووە  سوڕەتێك لەقوڕئاندا بەناوی ئەوەوەیە سوڕەتی (لوقمان) لەم سوڕەتەدا خوای گەورە كۆمەڵێك لەئامۆژگاری و ڕاسپاردەكانی بۆئێمە باس كردووە كەئەو كردوویەتی لەكوڕەكەی كەئەوەش گرنگی دانی ئیسلامە بەپەروەدەكردن و دروستكردنی خێزان .
**هندێ لەئامۆژگاریەكانی لوقمانی حەكیم بۆكورەكەی.
*_ دوای یەكتاپەرەستی فێری دەكات كەشەریك بۆخوابڕیارنەدا چونكە خوا شیاوی ئەوەنیە هیچ جۆرە شەریكێكی بۆئەنجام بدرێت،
وەهیچ تاوانێك بەقەد شەریك دانان گەورە نییە، خوای گەورەدەفەرموێت:( وإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وهُؤ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ) (13)لوقمان.
*_ فێری دەكات كەخوا چەند زاناو چاودێرەو وردبینە بەسەرماندا ( يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ أَوْ فِي السَّمَاؤاتِ أَوْ فِي الْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ )(16) .
*_ فەرمانی پێدەكات كەنوێژبكات (يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ ).
*_ فێری دەكات كەفەرمان بەچاكەبكات و ڕێگری لەخەرابە بكات (وأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وانْهَ عَنِ الْمُنْكَڕ ).
*_ فێری دەكات كە ئارام گربێ لەكاتی ناخۆشی و ئازاردا (واصْبِرْ عَلَي مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ) (17). 
*_ فێری دەكات كەخۆی بەزل نەزانێ و هەرگیز فیزو تەكەبوری نەبێت، وەدنگی بەرزنەكاتەوە.... (ولَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ
ولَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ) (18) واقْصِدْ فِي مَشْيِكَ واغْضُضْ مِنْ صَوْتِكَ إِنَّ أَنْكَرَ الْأَصْواتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ).

ئامۆژگاری كردن لەكارە هەرە مەزن و سودبەخشەكانە
هەركەسێك بەهۆی ئامۆژگاری تۆوە هیدایەتبدرێ یان هەركارێكی خێر ئەنجام بدات ئەوە تۆش بەقەد ئەو لەخێرەكەیدا بەژداری بەبێ ئەوەی هیچ لە خێركەی ئەو یش كەم ببێتەوە
پێغەمبەر لی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت:" مَن دَعا إلي هُديً كانَ لهُ مِنَ الَاجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ تَبِعَهُ، لا يَنْقُصُ ذلكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئاً، ومَنْ دَعا إلي ضَلالَةٍ كَانَ عَلَيْهِ مِنَ الإِثْمِ مِثْلُ يَ‌ثامِ مَنْ تَبِعَهُ لا يَنْقُصُ ذلكَ مِنْ ا‌ثامِهِمْ شَيْئاً " رواه مسلم في صحيحه برقم (2674).

ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد