خێرایی رۆژەکان ترسێنەرە !

خێرایی ڕۆژەکان ترسێنەرە !
سەرم دانانێم لەسەر سەرین ئیلا بەخێرایی روناکی بەیانی دەردەچێت .
لەخەو خەبەرم نابێتەوە ئیلا کاتی خەوتن دێت .
رۆژەکانمان دەرۆن و ناوەستن !
لەنەفسی خۆمدا ئەڵێم : بەراستی کەسی بەختەوەر ئەوکەسەیە پەرتوکەکەی پرکردبێت لەکردەوەی چاک .
ئەو پرسیارەی لەسەری ئەوەستم ئەوەیە ؛ ئایە پەرتوکی کردەوەکانم بەچی پربکەمەوە ؟!
ئایە من بەرە و پێشەوە دەرؤم یان بەرەو دواوە ؟!
ئایە قەدر و ڕێزی من چەندە لەلای خوا ؟!
ئەوەستم و ڵێپێچینەوە لەگەل نەفسی خۆمدا دەکەم و ئەڵێم : ڕۆژەکان بەخێرایی دەڕۆن و هیچی نامێنێت تەنها کردەوەی چاک نەبێت .
بەڵا و ناخۆشیەکانی دونیا وەک شەپۆل لەگەڵمان دەرۆن ؛ روداوەکان بەخێرایی لەدەورمان روودەدات ؛ وە مردوەکان پێش برکێ دەکەن لەبەردەمان .
بگەڕێنەوە بۆلای خوا .
لەسەر خۆیی : ڕەوشتێکی زۆرجوانە و هەموو کەسێک نازانێت و لێی بێ ئاگایە .
رازی بوون بەقەدەر : هۆکاری پشو و بەختەوەری دەروونە لەو دونیایەدا .
ڕۆژەکانمان دەروات و تەمەنیشمان لەگەڵی دەڕوات بەو ئەندازەیەی کە نوسراوە و تەنها خوای گەورە زانیاری لەبارەیەوە هەیە .
بازرگانی راستەقینە : ئەوکەسەیە لەسەرەتای رۆژدا بەرنامە ڕێژی دەکات بۆ بەدەست هێنانی بە هەزاران چاکە .
بازارەکان کراوەن ؛ کەل و پەلی فرۆشتن بەرچاوکراوە ؛ قازانجیش بە ویستی خوا مسۆگەرە .
چاوەروانی بازرگانیەکن هەرگیز زەرەر ناکەن .
رێز لەوکەسانە بگرن کە خۆشتان دەوێن ؛ بە وشە جوانەکان .
وە بە کردارە جوانەکان .
رۆحەکانمان دروستکراون بۆ ماوەیەکی دیاری کراو و پاشان دەرۆن .
زەردەخەنە بکەن ؛ ئازار و ناخۆشیەکانتان لەبیرخۆتان بەرنەوە .
ئەوە دونیایە بەهەشت نیە .
بەختەوەر بن بەژیانیکی خۆش .

وەرگێڕ : هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .