فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
سەرەتایەمین مزگەوت لەسەر ڕووی زەوی ( مسجد الحرام ) . سەرەتایەمین مزگەوت لەسەر رووی زەوی ( مسجد الحرام ) . مسجد الحرام لەباشترین و گەورەترینی مزگەوتەکانی سەر زەویە ؛ وە یەکێکە لە دروشمە هەرە گرنگ و پیرۆزەکان . مسجد الحرام ئەکەوێتە مەککەی پیرۆز ؛ یەکەمین مزگەوتە لەسەر زەوی دانراوە بۆ پەرستنی خوا بەتاک و تەنها . خوای گەورە فەرمویەتی : ( إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِين ) . آل‌عمران :٩٦ . واتە : به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان . عَنْ أَبِي ذَرٍّ ، قَالَ : " قُلْتُ يَا رَسُولَ اللهِ : أَيُّ مَسْجِدٍ وُضِعَ فِي الْأَرْضِ أَوَّلُ ؟ ،قَالَ: ( الْمَسْجِدُ الْحَرَامُ) ، قُلْتُ : ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: ( الْمَسْجِدُ الْأَقْصَى ) ، قُلْتُ: كَمْ بَيْنَهُمَا ؟ ، قَالَ: ( أَرْبَعُونَ سَنَةً ) روى البخاري : ٣٣٦٦ ، ومسلم : ٥٢٠ . واتە : لە ابو ذەرەوە ( ڕەزای خوای لێبێت ) فەرمووی : ووتم : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کامە مزگەوت لەپێش هەموو مزگەوتەکان لەسەر زەوی دانرا ؟ فەرمووی : مسجد الحرام ؛ ووتم : ئەی لەدوای ئەو ؟ فەرمووی : مسجد الاقصى ؛ ووتم : چەند ساڵ نێوانیان بوو ؟ فەرمووی : چل ساڵ .
وە شوێنی ( کەعبە ) – کە ڕووگەی موسڵمانانە لەهەموو جیهان – ئەکەوێتە ناوەڕاستی مسجد الحرام . وە بەرزیەکەی ئەگاتە ١٥ مەتر ؛ لەسەر شێوەی خانوەیەکی گەورە و چوارگۆشەیە ؛ لەسەردەستی پێغەمبەر ئیبراهیم – علیه السلام – هاتۆتە دروست کردن بەفەرمانی خوای – عز وجل - . خوای گەورە فەرمویەتی : ( وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ أَنْ لَا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْقَائِمِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ ) . الحج :٢٦ . (واتە : کاتێك شوێنی که‌عبه‌مان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم ( دوای ته‌واوبوو‌نی، فه‌رمانمان پێدا) که هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ بڕیار نه‌ده‌یت و (بیکه به بنکه‌ی یه‌کخواناسی) و ماڵی من پاك بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، یاخود به پێوه‌ن یان له کڕنووش و سوژده بردندان . وە لەتەنیشت ( مسجد الحرام ) چیای سەفا و مەروە هەیە . وە چەند شوێنەوارێکی ئایینی تێدایە وەک : ئاوی زمزم ؛ وە شوێن پێی پێغەمبەر ابراهیم – علیه السلام - ؛ وە بەردە ڕەشەکە ؛ و حیجری اسماعیل . وە لەتایبەت مەندیەکانی ( مسجد الحرام ) ئەوەیە کە : تاکە مزگەوتە لەسەر زەویدا حەجی تیادا دەکرێت ؛ وە هەرکەسێک بچێتە ناویەوە لە ئەمن و ئاساییش دایە ؛ وە پاداشتی نوێژ تیایدا بە سەدهەزار نوێژە . خوای گەورە فەرمویەتی : ( فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ ۖ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا ۗ وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ۚ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ ) . (آل‌عمران) : ٩٧ . واتە : له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بچێته ناوی پێویسته ئه‌مین و ئاسوده‌بێت ، له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ک ، جا خوای گه‌وره‌ش بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌ڵکی حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن به ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه ، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نه‌هێناوه ، ئه‌وه با بزانێت به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکی (پێویستی به چاکه و په‌رستنی که‌س نیه) . وەرگێڕ : مامۆستا هەڵگورد گەڵاڵەیی . ١٣ / ١ / ٢٠٢٠ م
|