نوێژ ڕووناکیە ...

نوێژ نور و ڕووناکیە .

 ڕووناکیە بۆ دڵی بەندە .

وە ڕووناکیە بۆ روخساری .

وە ڕووناکیە بۆ گۆڕەکەی و رۆژی مەحشەری .

بۆیە زۆرترینی ئەوکەسانەی ڕووناکی لەروخساریان دەبینرێت ئەوانەن لەهەموو کەس زیاتر نوێژ دەکەن .

وە لەهەموو کەس زیاتر بەخشوع و ملکەچی نوێژەکانیان بۆ خوای – عز وجل – دەکەن .

وە هەروەها ئەبێتە هۆکاری نوور بۆ ئینسان لەناو دڵیدا .

بەهۆیەوە دەرگای ناسینی خوای بۆ دەبێتەوە .

وە دەرگای ناسینی ئەحکامە شەرعیەکانی خوای بۆ دەبێتەوە .

وە دەرگای ناسینی کردار و ناو و سیفاتە بەرزەکانی خوای بۆ دەبێتەوە .

نوێژ نوورە لەناو گۆڕی مرۆڤدا ؛ چونکە نوێژ کۆڵەکەی ئیسلامە ؛ ئەگەر کۆڵەکەکە وەستابێت بینایەکەش وەستاوە ؛ وە ئەگەر کۆڵەکەکە نەوەستابێت ئەوە بیناکە بوونی نیە .

نوێژ ڕووناکیە بۆ گۆڕی مرۆڤ .

وە هەروەها نوورە بۆ حەشری لەرۆژی دواییدا .

هەروەک پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم هەواڵی لەبارەوە داوە و فەرمویەتی : هەرکەسێک پارێزگاری لەنوێژەکانی بکات بۆی دەبێت بەنوور و بەڵگە و ڕزگارکەر لەرۆژی دواییدا .

وە هەرکەسێک پارێزگاریان لێ نەکات ئەوە هیچ نوورێکی بۆ نیە ؛ وە بەڵگە و رزگاربوونیشی بۆ نیە لەرۆژی دواییدا .

وەلەگەڵ فیرعەون و هامان و قارون و ئوبەی کوڕی خەلەف حەشر دەکرێت لەرۆژی دواییدا .

نوێژ نوورە بۆ مرۆڤ لەهەموو حالەتێکی ؛ بۆیە پێویستە مرۆڤ پارێزگاریان لێبکات ؛ وە سووربێت لەسەر جێ بەجێکردنیان ؛ وە زۆر ئەنجامی بدات ؛ بۆ ئەوەی نوور و زانست و ئیمانی زۆربێت .

زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثيمين ( ڕەحمەتی خوای لێبێت ) .

شرح رياض الصالحين - باب الصبر .

وەرگێڕ : م هەڵگورد گەڵاڵەیی .

١٨ / ١ / ٢٠٢٠ م