چۆنیه‌تی ماره‌بڕین وگواستنه‌وه‌ له‌ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه

چۆنیه تی ماره بڕین وگواستنه وه له ڕوانگه ی شه رعه وه

الحمدلله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين، ومَن تَبِعَهُم بإحسانِ إلى يوم الدين:

له دواى سوپاس و ستايش بۆ ئه و خودايه ى كه په روه ردگارى هه موو جيهانيانه ، وه دروودو سه لام بڕژێت به سه ر پێغه مبه رى خۆشه ويستمان(صلی الله علیه وسلم) ، وه خزم و نزيكه كانى، وه هاوه ڵه به ڕێزه كانى ، وه گشت ئه و كه سانه ى شوێن هاوه ڵه به ڕێزه كانى ده كه ون به چاكه تا ڕۆژى دوايى.يه كێك له و شتانه ى لێمان شاراوه نيه و به چاوى خۆمان ده يبينين بريتيه له دوور كه وتنه وه ى زۆربه ى خه ڵكى له ڕێبازى شه ريعه تى ئيسلام له كاتى موناسه باته خۆشيه كان، وه كو موناسه به ى ژن ماره كردن و گواستنه وه ، ده بينين موسوڵمانان به ئاشكرايى له ناو ئه و موناسه به دا سه رپێچى خوداى په روه ردگار ده كه ن ، وه شوێن جووله كه و نه صرانيه كان ده كه ون له داب و نه ريتدا ، به ڕاستى ئه و موخاله فه شه رعيانه ى ده كرێت له ناو موسوڵمانان له گه ڵ دين و ئه خڵاقى مرۆڤى موسوڵمان ناگونجێت، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت: (إِنَّ لِكُلِّ دِينٍ خُلُقًا ، وَخُلُقُ الإِسْلاَمِ الْحَيَاءُ) رواه ابن ماجه و صححه الالباني . . واته : به ته ئكيد بۆ گشت دينێك له دينه كانى پێش ئيسلام ڕه وشت جوانى هه يه ، وه ڕه وشت جوانى ئاينى ئيسلام شه رم و حه يايه .

به ڕاستى ئه و شتانه ى له كاتى ماره بڕين و گواستنه وه ده كرێت له نێوان پياوان و ئافره تان دووره له ڕه وشت جوانى ، وه دووره له ڕه زامه ندى خوداى په روه ردگار ، جا هه ر كاتێك شه رم و حه يا نه ما زۆر به ئاسانى پياوان و ئافره تانى نامه حره م تێكه ڵى يه كترى ده بن و سه يرى يه كترى ده كه ن و جلى ته نك و ڕووت له به ر ده كه ن و گوێ ده گرن له مۆسيقا و گۆرانى، ئينجا ده ستى يه كتر ده گرن و ڕه شبه ڵه ك ده كه ن تاوه كو شه يتان لێيان ڕازى ده بێت، وه خوداى په رروه ردگار لێيان توڕه ده بێت، پاشان ئه گه ر لێيان بپرسيت ئايه ئێوه بۆ ئه و كاره بێ شه رعيه ده كه ن، له وه ڵامدا ده ڵێن: به ڕاستى ئه وه خۆشيه كه و هه ر جارێكه ڕووده دات و پێويست ناكات زۆر له سه ر خه ڵكى تووند بكرێت، به ڕاستى ئه م جۆره كه سانه بێ ئاگان له وه ى كه ده بێت موسوڵمانى ڕاست و ته واو له كاتى خۆشى و ناخۆشيه كانى له سنورى شه ريعه تى ئيسلام ده رنه چێت ، دينى ئيسلام ڕێگرى نه كردووه له ده ربڕينى خۆشى له كاتى ماره بڕين و گواستنه وه ، به ڵكو ئه مرى كردووه به ئاشكرا كردنى ماره بڕين له ناو خه ڵكيدا به ڵام به شێوه يه كى شه رعى ، وه ئه مرى كردووه به ده عوه ت كردنى خه ڵكى بۆ نان خواردنى (وه ليمه ) ، وه ئه مرى كردووه به لێدانى ده ف وه ووتنى سروود به ڵام دوور له ووشه ى حه رام له لايه ن ئافره تانه وه به ته نها دوور له ئاماده بوونى پياوان ، به ڵام نه هى كردووه له ووتن و گوێگرتن له گۆرانى و مۆسيقا كه نيفاق له ناو دڵى مرۆڤ ده ڕوێنێت ، هه روه كو عبدالله ى كوڕى مسعود ڕه زاى خوداى په روه ردگارى لێبێت ، ده فه رموێت: (الْغِنَاءُ يُنْبِتُ النِّفَاقَ فِي الْقَلْبِ) واته : گۆرانى نيفاق له ناو دڵدا ده ڕوێنێت.كه واته پێويسته به دواى ڕه زامه ندى خوداى په روه ردگار بگه ڕێين ، نه ك به دواى ڕه زامه ندى و لاسايى كردنه وه ى خه ڵك بگه ڕێين، زۆر كه س هه يه ده ڵێت باشه ئێمه چيمان له فڵانه كه س كه متره ئێمه ش وه كو ئه و مه راسيمى بووكه كه مان ده كه ين، ئه گه ر چى بێ شه رعى خوداشى تيا بێت، يان هه ندێك كه س كاتێك ژن ده هێنێ حه ز ده كات خۆى به سه ر خه ڵكى هه ڵبكێشێت، جوانى و ده وڵه مه ندى خۆيى و خێزانه كه ى نيشانى خه ڵك بدات، به ڕاستى ئه م جۆره ژن هێنانه به ڵگه يه له سه ر دڵ ڕه قى و ئيمان لاوازى خاوه نه كه ى، هه ر كه سێك پرسيار له نه فسى خۆى بكات ده زانێت ئه م كردارانه حه رامن و بێ شه رعين، كه واته پێويسته له خوداى په روه ردگار بترسين و بگه ڕێينه وه لاى ئه و، پێش ئه وه ى مردنمان پێ بگات و كۆچ بكه ين له م دونيايه بۆ ناو گۆڕ، پاشان بۆ ساحه ى مه حشه ر و وه رگرتنه وه ى كتێب به ده ستى ڕاست، يان به ده ستى چه پ.

چۆنيه تى ماره بڕين و گواستنه وه له شه ريعه تى ئيسلام دا به م شێوه يه ى خواره وه يه :

1- هه ر يه ك له بوك و زاوا ده بێت به يه كتر ڕازى بن .

2- ده بێت باوكى ئافره ته كه له كاتى ماره بڕين دا ئاماده بێت، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت: (لَا نِكَاح إِلَّا بولِي) صححه الالباني . ، واته : ماره بڕين نابێت ئيلا به ئاماده بوونى باوكى ئافره ته كه ، يان براى ، يان مامى ، يان باپيرى ، كه واته ئافره ت ناتوانێت به بێ وه لى ئه مر خۆى به مێرد بدات .

3- ئاماده بوونى دوو شاهيدى موسوڵمان ، وه ده بێت هه ردووكيان باڵغ بن ، وه ديندار و دادپه روه ر بن .

4- ئاماده بوونى بووك و زاوا ، وه جائيزه ئه گه ر زاوا ئاماده نه بوو كه سێك به وه كيل له جياتى ئه و بچێت .

5- باوكى كچه كه به زاوا ده ڵێت: (زوجتك ابنتي على مهر كذا) واته : كچى خۆم دا به تۆ له سه ر ماره يى ئه وه نده ، ئه و ووشه يه جائيزه به كورديش بووترێت ئه گه ر باوكى كچه كه نه يزانى به عه ره بى بڵێت .

6-پاشان زاوا ده ڵێت: (قبلت زواج ابنتك على ما ذكرت) ، واته : قه بوڵم كرد و ڕازى بووم به ماره كردنى كچى تۆ له سه ر ئه و ماره يه ى باست كرد .

7- ده بێت ماره يى ئافره ته كه له ناو گرێبه ستنه كه دا بووترێت ، ديارى بكرێت كه چه نده بۆ ئه وه ى له دواڕۆژدا كێشه ى لێ نه كه وێته وه ، وه جائيزه ماره يه كه به يه كجارى گشتى بدرێته ئافره ته كه ، وه جائيزيشه هه ندێك دوا بخرێت بۆ كاتێكى دياريكراو پاشان پێى بدرێت ، وه سوننه ته ماره يه كه كه م بێت ، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت: (مِنْ يُمْنِ الْمَرْأَةِ تَسْهِيلُ أَمْرِهَا ، وَقِلَّةُ صَدَاقِهَا) حسنه الالباني في الارواء برقم (1994). ، واته : له به ره كه تى ئافره تدايه ، كاتێك كار ئاسانى ده كرێت له كاتى داخوازيدا ، وه به ره كه ت له و ئافره ته دايه كه ماره يى كه م بێت، به ڵام زانايان ده ڵێن: ئه گه ر زۆريش بێت حه رام نيه ، به ڵام باشتر وايه كه م بێت .

8-پاشان كه ماره كردنه كه ته واو بوو سوننه ته ئه م ماره كردنه به ناو خه ڵكيدا به شێوه يه كى شه رعى بڵاو بكرێته وه ئه گه ر كرا ، وه سوننه ته ده ف لێبدرێت له لايه ن ئافره تانه وه به مه رجێك پياوان ئاماده نه بن له و شوێنه ، پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت: (ﻓَﺼْﻞُ ﻣَﺎ ﺑَﻴْﻦَ ﺍﻟْﺤَﺮَﺍﻡِ ﻭَﺍﻟْﺤََﻼﻝِ : َﺍﻟﺼﱠﻮْﺕ ، وﺍﻟﺪﱡﻑ في النكاح) حسنة الالباني. ، واته : جياوازى له نێوان به يه ك گه يشتنى حه رام و حه ڵاڵ باس كردن و بڵاوكردنه وه ى ماره كردنه كه يه به نێو خه ڵكيدا ، وه لێدانى ده فه له كاتى ماره بڕيندا .

9- نابێت پياوان و ئافره تانى نامه حره م تێكه ڵى يه كتر بكه ن ، ئه مه له شه ريعه تى ئيسلامدا ڕێپێدرا و نيه ، چونكه ده توانن هه ريه كه يان به جيا له شوێنێك كۆ ببنه وه .

10- له دواى ته واو بوونى ماره بڕين زاوا هه ر كاتێك بيه وێت ده توانێت خێزانه كه ى بهێنێته ماڵه وه ى ، جا چ به خۆى بچێت بيهێنێت ، چ دايكى يان خوشكى بچێت بيهێنێت ، وه چ شه و بێت چ ڕۆژ بێت ، وه هه ر ڕۆژێكيش بێت دروسته .

11-پاشان له دواى گواستنه وه ى خێزانه كه ى بۆ ماڵه وه ى سوننه ته خواردنێك ئاماده بكات ده عوه تى خزم و دۆستانى بكات ، ئه م نان خواردنه له شه ريعه تى ئيسلام دا پێى ده وترێت: (الوليمه ) واته : ئه و خواردنه ى بۆ بووك گواستنه وه ئاماده ده كرێت ، پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
به عبدالرحمن ى كورى عوفى فه رموو كاتێك ژنى هێنا (أولم ولو بشاة). رواه مسلم (1427). واته : خواردنێك ئاماده بكه ئه گه ر مه ڕێكيش بێت .وه هه ره وه ها خواردنى وه ليمه مه رج نيه گۆشتى له گه ڵ بێت ، هه ر كه سه ى به گوێره ى فه قيرى و ده وڵه مه ندى خۆى ئه م خواردنه ئاماده ده كات ، چونكه له فه رمووده يه كدا هاتووه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)به دوو مشته جۆ خواردنى وه ليمه ى ئاماده كردووه ، له كاتى ماره كردنى هه ندێك له خێزانه كانى ، وه ئه و كه سه ى ده عوه ت ده كرێت بۆ ئه م خواردنه واجبه له سه رى بچێت بۆ ئاماده بوونى ئه م ده عوه ته ، به ڵام به مه رجێك له م ده عوه ته دا ئافره ت و پياو تێكه ڵ نه بن ، وه گۆرانى و مۆسيقاى تيا نه كرێت ، واته هه ر سه ر پێچيه ك له سه ر پێچيه كانى خوداى په روه ردگارى تيا بكرێت له م كاته دا جائيز نيه وه ڵامى ئه م ده عوه ته بدرێته وه ، وه هه روه ها كاتى ئاماده كردنى خواردنى وه ليمه باشتر وايه له دواى گواستنه وه بێت چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)له دواى گواستنه وه وه ليمه ى كردووه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه : (اصبح (صلی الله علیه وسلم)ﻋَﺮُﻭﺳًﺎ ﺑِﺰَﻳْﻨَﺐَ ﺑِﻨْﺖِ ﺟَﺤْﺶٍ ، ﻭَﻛَﺎﻥَ. ﺗَﺰَﻭَّﺟَﻬَﺎ ﺑِﺎﻟْﻤَﺪِﻳﻨَﺔِ ، ﻓَﺪَﻋَﺎ ﺍﻟﻨَّﺎﺱَ ﻟِﻠﻄَّﻌَﺎﻡِ ﺑَﻌْﺪَ ﺍﺭْﺗِﻔَﺎﻉِ. ﺍﻟﻨَّﻬَﺎﺭِ) متفق عليه . .واته : پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)بوو به زاوا به زينب ى كچى جحش ، پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)له (مدينه ) زينب ى خواست ، ئينجا بانگى خه ڵكى كرد بۆ نان خواردن له دواى به رز بوونه وه ى ڕۆژ .وه هه روه ها جائيزه له دواى ماره كردن ئه م ده عوه ته بكرێت ، يان ڕۆژى گواستنه وه ، به ڵام باشتر وايه و سوننه ته له دواى گواستنه وه بكرێت ، واته ڕۆژێك دواى گواستنه وه ، يان چه ند ڕۆژێك دواى گواستنه وه . وه هه روه ها سوننه ته له دواى ماره كردن ، پيرۆزبايى و دوعاى خێر بۆ بووك و زاوا بكرێت ، به م شێوه يه : (بارك الله لك وبارك عليك ، وجمع بينكما في خير) متفق عليه . واته : خوداى په روه ردگار به ره كه تت تيا بخات ، وه به ره كه تت به سه ر دا بڕژێنێت ، وه كۆتان بكاته وه له ناو خێر و چاكه .

موسوڵمانى به ڕێز ماره كردن و گواستنه وه له شه ريعه تى ئيسلام دا به م شێوه يه يه كه باسم كرد ، كه واته نابێت مرۆڤى موسوڵمان تاوان و لاسايى كردنه وه ى كافران له گه ڵ شه ريعه تى ئيسلام تێكه ڵ بكات ، به ڵكو ده بێت هه رده م به دواى ڕه زامه ندى خوداى په روه ردگار دا بگه ڕێين و شوێن سوننه تى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
بكه وێت له هه موو كاروبارى ژيانيدا ، والله أعلم .

ئه و تاوان و خراپانه ى ئه نجام ده درێت له كاتى ماره كردن و گواستنه وه دا .

1- ئه ڵقه له په نجه كردن ، له په نجه كردنى ئه ڵقه له كاتى ماره يى دا جائيز نيه ، چونكه ئه م كاره له كاتى ماره كردن له دينى ئيسلام دا نيه و پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)وه هاوه ڵه كانى ئه م ئه ڵقه يان له په نجه نه كردووه ، به ڵكو له په نجه كردنى ئه م ئه ڵقه يه خۆ شوبهاندنه به كافره كان ، وه خۆ شوبهاندنيش به كافره كان جائيز نيه ، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت: (مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ) رواه ابو داود بسند حسن . واته : هه ر كه سێك خۆى به قه ومێك بچوێنێت ئه وه له وانه .

2-زياده ڕه وى كردن و ئيسڕاف كردن له ته وزيع كردنى كارتى ده عوه ت كردن .

3-هێنانى گۆرانى بێژ و تيپى مۆسيقا ، يان دۆڵ و زوڕنا .

4- ده رچوونى بووك و زاوا له گه ڵ كۆمه ڵێك سه ياره بۆ ده ره وه ى شار ، ئينجا دانيشتن له سه ر كورسى و سه يركردنيان له لايه ن خه ڵكى نامه حڕه مه وه ، وه پاشان ته وقه له گه ڵ كردن و وێنه له گه ڵ گرتنيان .

5-تێكه ڵ بوونى ژنان و پياوان .

6-ڕه قص و هه ڵپه ڕكێ و ڕه ش به ڵه ك .

7- جل ته نكى و سه ركۆتى و بۆن له خۆدان
له لايه ن ئافره تانه وه بۆ ناو پياوانى نامه حڕه مه وه .

8-ڕيش تاشين و تێكه ڵ بوون و نه زه ر كردن له لايه ن پياوه كانه وه .

9-چوونى بووك بۆ ساڵۆن و سه ركۆت كردن و برۆكردن و جل ته نكى بۆ ناو پياوى بێگانه

10-هێنانى كاميره ى ڤيديۆ ، وه وێنه گر .

11-وه زۆر تاوانى تر...............

موسوڵمانى به ڕێز: هه ر يه ك له م تاوانانه ى باسم كردووه به ڵگه ى قورئان و فه رمووده ى له سه ره كه حه ڕامن ، به ڵام له به ر درێژ بوونه وه ى بابه ته كه ناتوانم به ڵگه بۆ گشتيان بنوسم ، له كۆتاييدا داواكارم له خوداى په روه ردگار وامان لێبكات هه ر كاتێك گوێمان له حه ق بوو ، يان حه قمان به ر چاو كه وت ، يان حه قمان له كتێبێك يان ته نانه ت له ناميلكه يه كدا خوێنده وه ، ملكه چ بين بۆى و گوێڕايه ڵى بكه ين ئامين .

تێبينى: له كاتى نوسينى ئه م ناميلكه يه سوودم وه رگرتووه له م كتێبانه ى خواره وه .

1.فتاوى اللجنة الدائمة – برئاسة شيخ ابن باز رحمه الله .

2.الفقه الميسر في ضوء الكتاب والسنة – مجموعة من المؤلفين .

3.بدع و منكرات الأفراح – ندا أبو أحمد .

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين

اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم

وتب علينا إنك أنت التواب الرحيم

ئاماده کردنی مامۆستا هه ڵگۆردمصطفی گه ڵاڵی

زنجیره ڕێنماییه کانی دێرین له سۆران

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude%2022.gif