پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاری .

پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاری .

خوای – سبحانه وتعالى – سەیری بەندەکان ناکات لەڕووی لاشەیان ئایە گەورەیی و بچوکیان یان لەش ساغی و نەخۆشیان .

وە سەیری شێوەی ڕوخساریان ناکات ئایە جوانە یان ناشرینە ؛ نەخێر ؛ ئەوشتانە هیچ نین لەلای خوا پەروەردگار .

وە هەروەها سەیری نەسەب و ڕەچەڵەکیش ناکات ئایە کەسێکی ڕەچەلەک بەرزە یان نزمە .

وە سەیری ماڵ و سامانیش ناکات ؛ هەرگیز سەیری هیچ شتێک لەمانە ناکات .

پەیوەندی لەنێوان خوا و بەندەکانی تەنها بەتەقوایە .

هەرکەسێک تەقوای زیاتر بێت ئەوە زیاتر لەخوا نزیکە ؛ وە لەلای خوا بەڕێزترە .

کەواتە شانازی مەکە بەماڵ و سامانت ؛ وە نە بەجوانیت ؛ وە نە بەلاشەت ؛ وە نەبەمنداڵەکانت ؛ وە نەبەخانو و کۆشکەکانت ؛ وە نە بە سەیارەکانت ؛ وە نەبەهیچ شتێک لەوشتانەی دونیا .

بەڵکو ئەگەر خوا مۆفەقی کردی بۆ تەقوا و چاکەکاری ئەوە فەزڵ و ڕەحمەتی خوایە بۆت و ئەوە سوودی بۆت دەبێت .

وەرگێڕ : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .

٢٣ / ١ / ٢٠٢٠ م

شرح كتاب رياض الصالحين – باب الصبر .

زانای پایە بەرز شێخ محمد بن صالح العثيمين .