ئایە لە چ کاتێکدا دروستە دز بکوژرێت ؟

 بێگومان مرۆڤ دەبێت بەرگری لەماڵی بکات ؛ ئەگەر کەسێک هات ویستی ماڵت ببات ؛ ئەوە تۆ بەرگری لەماڵت بکە ؛ جا ئەگەر ئەوکەسە دوورنەکەوتەوە تەنها بە کوشتن نەبێت لەوکاتدا بیکوژە ؛ بەڵام ئەگەر بەبێ کوشت دوورخرایەوە و رێگری لێ کرا ئەوکات مەیکوژە ؛ واتە ئەگەر تۆ لەو بەهێزتربووی و دەست و قاچەت بەستەوە و گرتت لەوکاتدا  مەیکوژە ؛ چونکە پێویست بەکوشتنی ناکات ؛ بەڵام ئەگەر ئەوە نەکراو شەری لەگەڵ کردی تۆش شەری لەگەڵ بکە ؛ وە ئەگەر ترسای دەست پێشخەری بکات لە کوشتنت لەوکاتدا بیکوژە و پێویست بەشەر لەگەڵ کردنی ناکات ؛ واتە ئەگەر بەچەکەوە بۆت هات لەوکات بیکوژە چونکە ئەگەر تۆ دەست پێشخەری نەکەی ئەوە ئەو تۆ دەکوژێت ؛ جا کاتێک کوشتت ئەو دەچێتە دۆزەخ ؛ وە ئەگەر ئەو تۆی کوشت ئەوە تۆ شەهیدی ؛ هەروەک لەفەرمودە هاتوە : هەرکەسێک لەپێناو بەرگری کردنی لەماڵی بکوژرێت شەهیدە ؛ وە هەرکەسێک لەپێناو پاراستنی خوێن و گیانی بکوژرێت شەهیدە ؛  وە هەرکەسێک لەپێناو دینی بکوژرێت شەهیدە ؛ ئەگەر کەسێک ویستی بەهۆی دینەکەتەوە تووشی کێشەت بکات و وە لەکەدارت بکات ؛ لەوکاتدا شەری لەگەڵ بکەی و جا کاتێک تۆ دەکوژێت ئەوە تۆ شەهیدی ؛ وە ئەگەر تۆ ئەوت کوشت ئەو دەچێتە دۆزەخ ؛ بۆیە زانایان فەرمویانە رێگری کردن لەکەسی دەستدرێژیکار ئەگەر سەربکێشێت بۆ کوشتنی دروستە ؛ ئەگەر هێرشی کردە سەرت و توانای ئەوت نەبوو بیکوژە بەڵام ئەگەر توانات هەبوو بەبێ کوشتن دووری بخەیتەوە لەوکاتدا مەیکوژە ؛ داواکارم لەخوای گەورە من و ئێوەش لە فیتنە و ئاشوبە دیار و نادیارەکان بپارێزێت .

وەرگێڕ : م هەڵگورد گەڵاڵەیی .

شرح كتاب الرياض الصالحين - كتاب الجهاد - الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله .

١ / ٢ / ٢٠٢٠ م