ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرشتی بۆ دەرخستین !

ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرشتی بۆ دەرخستین !



١_ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆی دەرخستین کە ئەتوانین بەبێ ململانێکردنی یەکتری بەهۆی سەیرکردنی یاری تۆپی بژین !

 

٢_ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆی دەرخستین ئەوانەی ئەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن ئەتوانن بەبێ کۆبوونەوەی نامەحرەمەکان لە هۆڵ و پارکەکان ئەم پرۆسەیان جێ بەجێ بکەن !

 

٣_ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆی دەرخستین ئەوانەی شەوانە کاتەکانی خۆیان لەگازینۆ و کافتریا و قومارخانەکان بەڕێ دەکرد ئەتوانن لەماڵەوە بن و ئاگایان لەخێزان و منداڵەکانیان بێت .

 

٤_ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆی دەرخستین ئەوانەی نوێژ ناکەن ئەوە ئێستا تەنها لەماڵەوە دەرفەتیان بۆ هەیە تەوەبە بکەن و نوێژەکانیان بکەن چونکە ڕۆژێکدا دێت ئەو دەرفەتەشیان بۆ نامێنێت کە کاتی مردنە .

 

٥_ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆی دەرخستین ئەوکەسانەی توانای چوونە حەج و عومەریان هەیە و ناشچن ئەکرێت کە بەساتێکی زۆرکەم ئەم دەرفەتەیان لەدەست بچێت جا بەمەردبێت یان هەرشتێکی تر !

 

٦_ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆی دەرخستین کە گۆرانی بێژ و دەرهێنەرە خراپەکان هیچ سودێکیان نیە بۆ کۆمەڵگا و خەڵکی ئەتوانن بەبێ ئەوان ژیانێکی دوور لەتاوان و خراپە بەسەر بەرن !

 

٧_ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەموو دەوڵەمەندێکی دەرخست کەچەندە دەوڵەمەندبێ ماڵەکەی سودی پێ ناگەیەنێت کاتێک نەخۆشیەکی کوشندە – یان مردن – ی پێ دەگات و لە دونیا و خۆشیەکانی جیا دەکاتەوە !

 

٨_ ڤایرۆسی کۆرۆنا پێمان دەڵێت بەتەمەنەکانمان بێ توانان و پێویستە لەسەرمان یارمەتیان بدەین و ئاگامان لەتەندروستیان بێت !

 

٩_ ڤایرۆسی کۆرۆنا – جوانی و پاکی ئیسلامی - بۆی دەرخستین کە پاک و خاوێنی نیوەی ئیمانە و شتێکی بەردەوام پێویستە .

 

١٠_ ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆی دەرخستین کە مرۆڤ لاوازە و بەردەوام پێویستی بەخوایە و دەبێت هەر بۆلای ئەو بگەرێتەوە و لێی بپارێتەوە و بیپەرستێت .

 

١١- ڤایرۆسی کۆرۆنا ترس و بەڵایەکە ناخۆشیەکانی ڕۆژی دواییمان بیردێنیتەوە بۆ ئەوەی تەوبە بکەین و بگەڕێینەوە بۆلای خوای پەروەردگار .

 

خوایە ئەوانەی تووشی بەڵاو ناخۆشی بوونە رەحمیان پێ بکە و رەحم و بەزەیی خۆت بەسەریاندا بڕژێنە .

خوایە بمانپارێزە و لێمان خۆشبە و کۆتاخێرمان بکە .

وصلى الله على نبینا محمد و على آله وصحبه وسلم

نوسینی : نصرالدین لصفر .

وەرگێڕانی : مامۆستا هەلگورد مستەفا گەڵاڵەیی .

٢٨ / ٣ / ٢٠٢٠