فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی یه‌كه‌میان : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌ناو گه‌له‌كه‌یدا به‌كه‌سێكی ڕاستگۆ و ده‌ست پاك ناسراو بوو ؛ جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كات ئه‌وه بێگومان درۆ له‌گه‌ڵ خواش ناكات . دوه‌میان : ڕاستی هه‌واڵه غه‌یبیه‌كانی قورئان به‌ڵگه‌ن كه ئه‌م قورئانه له لای خوای په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه . سێیه‌میان : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار بوو و توانای خوێندنه‌وه و نووسینی نه‌بوو و له‌ڕابردوودا زانستی نه‌خوێندووه ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌خه‌ڵكی ده‌فه‌رموو پرسیارم لێ بكه‌ن له‌هه‌رشتێك بتانه‌وێت ؛ ئینجا به‌جوانترین و ڕاسترین شێوه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه ؛ پرسیاری زانستی جیاواز جیاوازی لێ ده‌كرا له‌كاتێكدا نه‌خۆی و گه‌له‌كه‌شی وه‌ڵامه‌كه‌یان نه‌ده‌زانی ! كه‌چی به‌ڕاست و ڕه‌وانی وه‌ڵامه‌كانی ده‌دایه‌وه ! ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه ئه‌م قورئانه له‌لای خوای زانا و شاره‌زا هاتووه . چواره‌میان : گشت ئه‌وشتانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم پێی هاتووه له‌وماوه‌ی 23 ساڵه‌دا هیچ جیاوازی و پێچه‌وانه‌یی تیادا نیه ؛ به‌ڵكو گشتی به‌ڕاست دانه‌ری یه‌كترین ؛ جا ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لای غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار هاتبا ئه‌وه جیاوازی و ناكۆكی زۆری تیادا ده‌بینرا . پێنجه‌میان : ئه‌گه‌ر قورئان له‌لای پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی الله علیه وسلم دانرابێت ئه‌وه گله‌یی و هه‌ڵه‌ی له‌نه‌فسی خۆی تیادا تۆمار نه‌ده‌كرد ؛ وه چه‌ند جارێك پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی خۆی تیادا نه‌ده‌كرد . شه‌شه‌میان : دواكه‌وتنی وه‌حی : له ڕوداوی بوهتان كردن به دایكه عائیشه ؛ وه ڕوداوی سوڵحی حوده‌یبیه ؛ وه چیرۆك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان خه‌وله و پیاوه‌كه‌ی ؛ له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله هلیه وسلم زۆر پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ڕوداوانه هه‌بوو ؛ جا ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه خۆی داینابێت ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ شتێكی ده‌وت و دوای نه‌ده‌خست . حه‌وته‌میان : مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له په‌رتووكی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو ؛ وه وێچوونی سیفه‌ته‌كانی به سیفه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی مژده‌ی هاتنی پێدراوه ؛ وه زانینی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌م سیفاتانه بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران هه‌بوبێت سه‌باره‌ت به‌م سیفاتانه ؛ گشت ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستكۆیهتی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم . هه‌شته‌میان : حاڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌وماوه‌ی 23 ساڵه‌دا ؛ ناكرێت بۆ ئه‌و ماوه‌یه زۆره به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی شتێك بكات كهڕاست نه‌بێت و ههڵبهستراوبێ و خه‌ڵكی كه‌شفی قسه ناڕاسته‌كانی نه‌كات ؛ وه ناكرێت بۆ بانگهشهكارێت ئارام له‌سه‌ر گشت ئه‌و ناخۆشیانه‌ی بگرێت ؛ وه ناكرێت له‌دوای به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و هه‌موو موڵك و ده‌سه‌ڵاته پاشان هیچی بۆخۆی هه‌ڵنه‌گرێت و نه‌یه‌وێت . ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستكۆیهتی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم . وصلی الله علی نبینا وسلم تسلیما كثيرا . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 13 / 6 / 2020 م په‌رتوكی : أفي النبوة شك ؟ د . سامية بنت ياسين البدري .
|