منداڵه‌كانمان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

 

 

 

 

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

وه‌ درود و سڵاو له‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم 

هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی له‌ناو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك به‌كاردێنین كه‌ واده‌زانین زۆر گونجاوه‌ بۆمان .

كه‌چی له‌ڕاستیدا ئه‌م هۆكارانه‌ ئامرازێكن بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنمان و گۆڕینی شێوازی ژیانمان .

به‌داخه‌وه‌ ئێستا پێشبركێیه‌كی گه‌رم و گوڕ هه‌یه‌ له‌نێوان گه‌وره‌ و بچووك بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین شوهره‌ و ناسراوی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .

وه‌ چاوه‌روانكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین لایك و كۆمێنت و بینه‌ر .

زانایان ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌یان ناوناوه‌ به‌ گیرۆده‌بوانی جیهانی ژماره‌یی .

لێكۆڵه‌ران وتویانه‌ له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا ده‌ماغی منداڵه‌كان لاڕێ نه‌كراوه‌ و تێك نه‌دراوه‌ وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌ی ئێستا !

جا ئایه‌ له‌سه‌ر دایكان و باوكان چی واجبه‌ به‌ رامبه‌ر به‌ منداڵه‌كانیان بۆ پاراستنیان له‌م كێشه‌یه‌ ؟

یه‌كه‌میان : پێشه‌نگی باش .

پێویسته‌ منداڵه‌كان دیكان و باوكانیان به‌ پێشه‌نگی باش ببینن له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان.

ئه‌مه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :

دوورخستنه‌وه‌ی ئامێره‌ زیره‌كه‌كان له‌ كاتی دانیشتنی خێزانی .

خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووكی به‌سوود و سه‌رقاڵ نه‌بوون به‌ مۆبایل .

زۆر به‌كارنه‌هێنانی مۆبایل بۆ یاری و گه‌مه‌ی بێ سوود .

دووه‌میان :

ڕێكخستنی كه‌سی .

ئه‌مه‌یان بنچینه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ بۆ دروستكردنی جۆرێك له‌ هاوسه‌نگی ...

له‌نێوان واجباته‌كان و په‌رپرسیاریه‌كان و پێویستیه‌كان ..

ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت  منداڵ فێربكرێت كه‌ مۆبایل هۆكاره‌ نه‌ك مه‌به‌ست .

وه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دانیان به‌ به‌كارهێنانی ئامێره‌ په‌یوه‌ندیان له‌كاتی ده‌رفه‌تی خوێندن .

دانانی پلان بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی و ده‌ست پێوه‌گرتنی .

سه‌رقاڵ كردنیان به‌شتێكی به‌سوود وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووكی به‌سوود یان خوێندنه‌وه‌ی قورئان .

سێیه‌میان :

په‌یوه‌ندی پته‌وی خێزانی .

ئه‌مه‌یان یاسایه‌كی زێڕینه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی له‌ناو خێزاندا ؛ ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت له‌ منداڵ نزیك بیته‌وه‌ و خۆشه‌ویستی و گرنگی زۆری پێ بده‌ی .

چواره‌میان :

سووربوون له‌سه‌ر چاودێری كردنی .

واجبه‌ گرنگی زۆر بدرێت به‌چاودێری كردنی منداڵ له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت له‌وپه‌ڕانه‌ی سه‌یریان ده‌كات .

وه نه‌كرینی شت بۆ منداڵ له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه .‌

وه‌ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ خراپه‌كانی ناو ئه‌نته‌رنێت .

پێنجه‌میان :

دوعاكردن و چاكه‌كردن .

بێگومان باشبوونی منداڵ گرێدراوه‌ به‌ هیدایه‌تی خوای په‌روه‌ردگار پاشان باشی دایك و باوك .

وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی .

وه‌رگیراوه‌ له‌ په‌رتووكی : أولادنا ووسائل التواصل الاجتماعی . د : عبدالكریم بكار .

7 / 6 / 2020 م