فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند سودێك له 10 ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی حاجیان چه‌ند سودێك له 10 ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی حاجیان 1_ ده‌رۆژی سه‌ره‌تای مانگی حاجیان – كه ده‌كاته سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة - له‌باشترینی ڕۆژه‌كانی دونیایه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك تیایدا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : (ما من أيام العمل الصالح فيهن أحب إلى الله من هذه الأيام العشر، قالوا: يا رسول الله ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجهاد في سبيل الله إلا رجل خرج بنفسه وماله فلم يرجع من ذلك بشيء) رواه البخاري : 969 . . واتە: هیچ ڕۆژانێك نیە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە . 2_ فه‌زڵ و پاداشتی نوێژكردن و به‌ڕۆژووبوون و خوێندنه‌وه‌ی قورئان و زیكر كردن و دوعاكردن و سه‌ده‌قه و باقی عیباده‌ته‌كان له‌م ده ڕۆژه‌دا زۆر خێرتر و به فهزڵتره له‌باقی رۆژه‌كانی ساڵ . 3_ فه‌زڵی كرده‌وه‌ی چاك له‌م ده ڕۆژه‌دا شه‌و و ڕۆژی ده‌گرێته‌وه ؛ به‌ڵام ده شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌زڵی زیاتره له ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة چونكه شه‌وی قه‌دری تێدایه ؛ وه ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة فه‌زڵی زیاتره له‌باقی ڕۆژه‌كانی تر چونكه ڕۆژی عه‌ره‌فه و رۆژی قوربانی كردنی تێدایه . 4_ ئه‌م ده ڕۆژه چه‌ند جۆره عیباده‌تێك له‌خۆده‌گرێت كه له‌رۆژه‌كانی تردا نیه ؛ وه‌ك : حه‌ج كردن ؛ وه قوربانی كردن ؛ له‌گه‌ڵ نوێژ و رۆژوو و سه‌ده‌قه و قورئان خوێندن و باقی عیباده‌ته‌كانی تریش . 5_ خوای په‌روه‌ردگار سوێندی به ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة خواردووه و فه‌رمویه‌تی : وَالْفَجْرِ (1) وَلَيَالٍ عَشْرٍ (2) . سورة الفجر : (1 – 2) . واته : سوێند به به‌ره به‌یان ؛ وه به ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة . تێبینی : ئه‌مه ته‌فسیری جومهوری زانایانه له‌ته‌فسیر كردنی ئه‌م ده شه‌وه به ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی حاجیان . تفسیر ابن كثير : 8 / 390 . و لطائف المعارف لابن رجب : 268 . 6_ له‌م ده رۆژه‌دا رۆژی عه‌ره‌فه هه‌یه كه به‌رۆژووبون تیایدا ده‌بێته كه‌فاره‌تی تاوانی ساڵێكی ڕابردوو و داهاتوو ؛ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ إِنِّي أحتسبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرُ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ ) صحيح الجامع : 3853 . واتە : بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە رەجام وایە خوای گەورە بیکاتە کەفارەتی گشت تاوانە (بچووکەکانی) ساڵی ڕابردوو و داهاتوو . 7_ وه له‌م ده‌ڕۆژه‌دا رۆژی نه‌حر هه‌یه كه ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ؛ له‌م رۆژه‌دا قوربانی ده‌كرێت و له‌گه‌وره‌ترین ڕۆژه‌كانه له‌لای خوای په‌روه‌ردگار ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : گه‌وره‌ترین رۆژ له‌لای خوای په‌روه‌ردگار رۆژی نهحره . رواه ابو داود : 1765 ؛ وصححه الالبانی . 8_ باشترین كرده‌وه له‌م ده ڕۆژه‌دا بریتیه له حه‌ج كردن به‌شێوه‌یه‌كی ڕیك و پێك و ته‌واو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : وَالحَجُّ المَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الجَنَّةَ . مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ . واتە : حەجێكی چاك پاداشتی نیە تەنها بەهەشت نەبێت . 9_ سونه‌ت وایه له‌م ده‌ڕۆژه‌دا ته‌كبیر لێ بدرێت : ( الله أكبر - الله أكبر - الله أكبر- لا إله إلا الله - الله أكبر - الله أكبر- ولله الحمد ) . ئیمامی بوخاری - ڕەحمەتی خوای لێبێت – فەرمویەتی : كَانَ ابْنُ عُمَرَ ، وَأَبُو هُرَيْرَةَ : يَخْرُجَانِ إِلَى السُّوقِ فِي أَيَّامِ الْعَشْرِ يُكَبِّرَانِ وَيُكَبِّرُ النَّاسُ بِتَكْبِيرِهِمَا : صحيح البخاري : 2/ 24 واتە : ئیبن عومەر و ابو هریرە ( رەزای خوایان لێبێت ) لە دە رۆژی سەرەتای مانگی حاجیان دەچونە بازار و تەکبیریان لێ دەدا و خەڵکیش بەتەکبیری ئەوان تەکبیریان لێ دەدا . 10_ به‌ڕۆژوو بوونى نۆ ڕۆژ له دهڕۆژهكانى سه‌ره‌تاى مانگى ( ذي الحجة ) سونه‌ته و فه‌رموده‌ی له‌باره‌وه هاتووه ؛ عن بعض أزواج النبي (صلی الله علیه‌وسلم) قالت : كان رسول الله (صلی الله علیه وسلم ) يصوم تسع ذي الحجة ....) صحيح سنن أبي داود : 2129. واته : هه‌ندێك له خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) فه‌رموويانه : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) نۆ ڕۆژه‌كانى مانگى ( ذي الحجة) به ڕۆژوو ده‌بوو . 11_ بازرگانیه‌كی به‌سوود و قازانج له‌م ده‌ڕۆژه‌دا هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له خه‌تم كردنی قورئانی پیرۆز به‌بیركردنه‌وه و تێرامان له‌مانای ئایه‌ته‌كان و كرده‌وه پێ كردنی ؛ به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌رپیتێك له پیته‌كانی قورئان له‌م ده‌ڕۆژه‌دا زیاتر له ده خێرت بۆ ده‌نوسرێت چونكه فه‌زڵی كرده‌وه‌ی چاك له‌م ده ڕۆژه‌دا زیاتره له ڕۆژه‌كانی تر . 12_ باشترین نوێژ له‌دوای نوێژه فه‌ڕزه‌كان بریتیه له شه‌و نوێژ كردن ؛ بۆیه له‌م دهشهوهی سه‌ره‌تای مانگی حاجیان فه‌زڵ و پاداشتی شه‌و نوێژ له‌ده‌ست مه‌ده . 13_ خۆشه‌ویسترین كرده‌وه له‌لای خوای په‌روه‌ردگار بریتیه له دڵخۆشكردنی موسڵمانان ؛ جا چ به سه‌ردان كردنیان بێت یان به‌خێر و سه‌ده‌قه و یارمه‌تی دانیان بێت . 14_ له عیباده‌ته گه‌وره‌كانی ئه‌م ده رۆژه بریتیه له نوێژی جه‌ژن ؛ پاشان قوربانی كردن ؛ بۆیه موسڵمان هه‌تا بتوانێت نابێت ئه‌م عیباده‌ته گه‌وره‌یه له‌ده‌ست خۆی بدات . 15_ هه‌ركه‌سێك نیازی قوربانی كردنی هه‌بێت له‌سه‌ره‌تای مانگی حاجیانه‌وه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی قوربانیه‌كه‌ی ده‌كات نابێت موو و نینۆكی بكات ئه‌مه‌ش عیباده‌تێكه له‌عیباده‌ته‌كان و ملكه‌چ بوونه بۆخوای په‌روه‌ردگار . نوسینی : الشیخ محمد صالح . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 15 / 7 / 2020 |