سحر و فێڵی تیخ بازی و شمشێر بازی دەروێشەکان ...
تیخ بازی و شمشێر بازی دەروێشەکان ...
ئەگەر فێڵ و سحر لەچاوی خەڵک نەبێت ...
بۆچی سەحابە بەڕێزەکان تیر و شمشێر کاری تێدەکردن و دەمردن و چاک نەدەبوونەوە بەڵام کاکی دەروێش چاک دەبێتەوە !
ئایە کامیان تەقواتر و لەخوانزیکترن ؟
سەحابە بەڕێزەکان یان دەروێشەکان ؟
ئەگەر بڵێن کاکە دەروێش بەزیکر و حاڵ ئەوکارە دەکات !
ئەڵێین بۆ ئیمامی عومەر لەناو زیکر و نوێژ نەبوو کاتێک بەخەنجەر لێی دراو چاک نەبۆوە و مرد و شههید بوو ؟!
ئەی ئیمامی حەمزە لەناو عیبادەتی جیهاد نەبوو ڕەمحی بەرکەوت و چاک نەبۆوە و مرد و شههید بوو ؟!
ئەی ئیمامی عوسمان لەکاتی قورئان خوێندنەوە شمشێری لێ نەدراو چاکیش نەبۆوە و مرد و شههید بوو ؟!
ئەی ئیمامی عەلی لەڕێگای چونی بۆ نوێژی بەیانی شمشێری لەسەر نەدراو چاکیش نەبۆوە و مرد و شههید بوو ؟!
بۆ سحابە و تابیعین ئەمکارەی دەروێشەکانیان نەکردوە لەکاتێکدا وەلی خوابوون و تەقواداربوون ؟
بۆیە نەیانکردووە چونکە ئەمکارە لەقورئان و سوننەتدا نەهاتووە و بیدعەیەکی داهێنراوە و لە هیندۆس و بوزا پەرست و گا پەرستەکان وەرگیراوە و فێڵ و جادووی ئەوانە دووبارە دەکرێتەوە بەیارمەتی شەیاتینەکان ، شەیاتینەکان ئامادەن یارمەتی گشت ئەوکەسانە بدەن کە شەریک بۆخوا دادەنێن و سوجدە و کڕنۆش بۆ شێخ و قەبر و دار و بەرد دەبەن .
ئەگەر دەروێشەکان ڕاست دەکەن بەحاڵ و زکر ئاوایان لێدێت و هیچ شتێک کاریان تێ ناکات بۆ نەدەچوونە بەرەکانی جەنگ بۆ ئەوەی بەبێ زیانی گیانی دوژمنانی وەک داعش ڕاوبنێن ؟!
یان ئەگەر ڕاست دەکەن بابێن خەنجەر و تیخەکەیان بدەن بەکەسێکی تر با ئەوکەسە خەنجەرەکە بدات لەسەر دڵیان بزانن ڕۆح لەلاشەیاندا دەمێنێت ؟
داواکارم لەخوای پەروەردگار هیدایەتیان بدات بۆ ڕێگا ڕاستەکەی ئیسلام .
وصلى الله على نبينا محمد و آله وصحبه وسلم .
نوسینی : مامۆستا هەڵگورد گەڵاڵەیی .
١٤ / ٧ / ٢٠٢٠