فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایه كامه‌یان فه‌زڵی زیاتره ؟ ده‌ڕۆژی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان یان ده‌رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ؟ ئایه كامه‌یان فه‌زڵی زیاتره ؟ ده‌ڕۆژی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان یان ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ؟ پرسیار له شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه كرا – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – سه‌باره‌ت به فه‌زڵی زیاتری ده‌ڕۆژی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان و ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة فه‌زڵی زیاتره له ده‌ڕۆژی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان ؛ وه ده‌شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌زڵی زیاتره له ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة . (مجموع الفتاوى) : 154/25 . ئیمامی ئیبن و لقهییم – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – ئه‌فه‌رموێت : ئه‌م وه‌ڵامه‌ی شێخی ئیسلام وه‌ڵامێكی زۆر ڕاست و ته‌واوه ؛ چونكه له ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی حاجیان ڕۆژی عه‌ره‌فه و ڕۆژی قوربانی و رۆژی ته‌رویه هه‌یه ؛ وه له‌ده‌شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان شه‌وی قه‌در هه‌یه - كه فه‌زڵی كرده‌وه‌ی چاك تیایدا خێری زیاتره له هه‌زار مانگ - . (بدائع الفوائد) : 660 / 3 . وه ئیمامی ئیبن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رمویه‌تی : هۆكاری فه‌زڵی ئه‌م دهڕۆژهی مانگی حاجیان به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند عیباده‌تێكی گه‌وره‌یه تیایدا ؛ وه‌ك : نوێژ و ڕۆژوو و سه‌ده‌قه و حه‌ج ؛ ئه‌م عیباده‌تانه جگه له‌م ده‌ڕۆژه له هیچ كاتێكی تردا ئاوا كۆنابنه‌وه به‌یه‌كه‌وه . ( فتح الباري) :460 / 2 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌لگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 19 / 7 / 2020
|