فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ڕۆژی عه‌ره‌فه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( إن الله يباهي بأهل عرفات أهل السما‌ء) . رواه أحمد وصحح إسناده الألباني . واته : خوای په‌روه‌ردگار شانازی بهحاجیهكانی عه‌ره‌فه ده‌كات له‌لای فریشته‌كانی ئاسمان - به‌باش باسیان ده‌كات - . وه فه‌رمویه‌تی : ( الحج عرفة ، فمن أدرك عرفة بليل قبل أن يطلع الفجر فقد أدرك الحج ) . صحيح . واته : حه‌ج كردن بریتیه له وه‌ستان لهعهڕهفه ؛ جا هه‌ركه‌سێك به‌شه‌و پێش به‌ره‌به‌یان بگات بهعهڕهفه ئه‌وه گه‌ییشتوه به‌حه‌ج و حه‌جه‌كه‌ی دروست و ته‌واوه . وه فه‌رمویه‌تی : (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ إِنِّي أحتسبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرُ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ ) صحيح الجامع : 3853 . واتە : بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە رەجام وایە خوای گەورە بیکاتە کەفارەتی گشت تاوانە (بچووکەکانی) ساڵی ڕابردوو و داهاتوو . وه فه‌رمویه‌تی : ( ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة) . رواه مسلم . واته : هیچ ڕۆژێك نیه زیاتر خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌كانی تیادا ڕزگار كردبێت له‌ئاگر وه‌ك ڕۆژی عه‌ره‌فه . وه فه‌رمویه‌تی : (خير الدعا‌ء دعاء يوم عرفة ) . صححه الألباني في كتابه السلسلة الصحيحة . واته : باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌یه . وه فەرمویەتی : (يوم عرفة ويوم النحر وأيام منى عيدنا أهل الإسلام ) رواه أبو داود وصححه الألباني . واته : ڕۆژی عەڕەفە و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان و ڕۆژانی مانەوە لەمینا جەژنی ئێمەی ئەهلی ئیسلامە . وه عبدالرحمن ی کوڕی یەعمەڕ _ ڕەزای خوای لێبێت _ فەرمووی : أن ناسًا من أهل نجد أتوا رسول الله ﷺ وهو بعرفة فسألوه، فأمر مناديًا فنادى( الحج عرفة ) . واته : خەڵکانێک لەئەهلی نەجد هاتنە لای پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەوکات لە عەرەفە بوو پرسیاریان لێی کرد ، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمانی بەکەسێک کرد لەناو خەڵکیدا دەنگ هەڵبڕێت و بڵێت : حەج واتە وەستان لە عەڕەفە . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 26 / 7 / 2020 |