چۆنیهتی حهج كردن به كورتی ...
((چۆنیەتی حەج کردن بەکورتی و بە تەرتیب ))
===========================
١- ئیحرام بەستن لە میقات . ٢- تەوافی قدوم و سەعی کردن لەنێوان سەفا و مەڕوە . ٣- بەیانی ڕۆژی ٨ هەشتەمی مانگی ذي الحجة چوون بۆ مینا و مانەوەی شەو لەوێ . ٤- ئینجا بەیانی ڕۆژی ٩ نۆیەمی مانگی ذي الحجة چوون بۆ عەڕەفە و ڕاوەستان و مانەوە لەوێ هەتا دوای خۆرئاوا بوون . ٥- ئینجا ڕۆیشتن بۆ موزدەلیفە و مانەی شەوی ١٠ی ذي الحجة لەوێ . ٦- ئینجا بەیانی رۆژی ١٠ی ذي الحجة کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژن رەجمی جەمرەت الععقبە دەکرێت وە حەیوانەکەی سەردەبرێت و سەری دەتراشێ . ٧- ئینجا دوبارە چوون بۆ مینا و ڕۆیشتن بۆ تەوافی ئیفاضە هەر لە ڕۆژی ١٠ی ذي الحجة . ٨- ئینجا دوای تەواف دووبارە ڕؤیشتن بۆ مینا و مانەوەی هەرسێ ڕۆژی جەژن ١١ و ١٢ و ١٣ ی ذي الحجة و ڕەجم کردنی جەمرەت الصغرى و الوسطى و الكبرى هەرسێ ڕۆژی جەژن . ٩- ئینجا لەدوای نیوەڕۆی ١٣ی ذي الحجة تەوافی وەداع دەکرێت . ١٠- ئینجا گەڕانەوەی حاجی بۆ ماڵەوەی .
==========================
نوسینی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .