مانگی محرم .
_ هۆکاری ناونانی بەم ناوەوە : بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە یەکێکە لەوچوارمانگەی شەڕی تیادا حەرام کراوە – جگە لەحالەتی بەرگری کردن - ؛ وە هەروەها پێی دەوترێت ( الشَهر الحرَام ) ئەم مانگە سەرەتایەمینی ساڵی کۆچیە .
_ لەم مانگەدا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەمەککەوە کۆچی کرد بۆ مەدینە ؛ بۆیە عومەری کوری خەتاب رەزای خوای لێبێت ئەم مانگەی کردە سەرەتای مانگی ساڵی کۆچی .
_ لەم مانگەدا فەزلی ڕۆژووی سونەت گەلێک زۆرە بەتایبەتی لەرۆژی نۆیەم و دەیەم کە پێی دەوترێت تاسوعا و عاشورا ؛ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ، وَأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ) رواه مسلم . .
واته : (أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (گه‌وره‌ترین ڕۆژو دوای ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مانگی (محرم)ه كه‌پێی ده‌وترێت (شهرالله المحرم) گه‌وره‌ترین نوێژیش له‌دوای نوێژه‌فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه .
_ وە سەبارەت بەفەزڵی بەرۆژووبوون لە رۆژی عاشورادا فەرمویەتی : (صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ ) رواه مسلم 1162.
واته : بەرۆژوو بوونی رۆژی عاشورا ئومێدم وایە ببێتە كه‌فاره‌تی گشت تاوانه بچووكه‌كانی ساڵی ڕابدوو .
_ وە هەروەها لەم مانگەدا خوای گەورە پێغەمبەر مو‌سا و قەومەکەی سەرخست و رزگار کرد لەدەست فیرعەونی کافر و ستەمکار .
✍️ مامۆستا هەڵگورد گەڵاڵەیی