بۆچی تانه‌ له‌ هاوه‌ڵی به‌رێز ئه‌بوهوڕه‌یڕه‌ و ئیمامی بوخاری ده‌درێت ؟! - خوا لێیان ڕازی بێت -

کاتێک هەندێک کەس هەوڵی لەناوبردنی سوننەت دەدەن ..

  دێن بە عەمدی تانە لەدوو پێشەواوی گەورە دەدەن ( هاوەڵی بەرێز أبو هورەیرە ) وە (پێشەوای فەرموودەناس  ئیمامی بوخاری ) ..

لەکاتێکدا زۆرێک لەو فەرمودانەی ئەبو هورەیرە گێراویەتەوە جگە لەویش لەهاوەڵان گێڕاویانەتەوە !

وەزۆرێک لە فەرمودەکانی بوخاری زانایانی تریش ریوایەتیان کردووە و لە پەرتوکەکانیان کۆیان کردۆتەوە !

بوخاری هیچ فەرموودەیەکی لەخۆوە دانەناوە و کۆنەکردۆتەوە بەڵکو هەستاوە بە هەڵبژاردنی ڕاسترینی فەرموودەکان کە بەدەیان زانای تر لەپێش ئەودا ئەم فەرموودانەیان کۆکردۆتەوە !

پاشان هەستاوە بەرێکخستنی ئەم فەرموودانە لەناو پەرتووکەکەیدا لەگشت بوارەکانی دیندا لەعەقیدە و فیقهدا ئەوەی موسڵمانان پێویستیان پێیەتی ..

زۆر پەرتووکی فەرموودەهەن بەڵام ئایە بۆچی کتابی بوخاری ناوبانگ و متمانەی بەدەست هێناوە  ؟!

وەرن بابەیەکەوە سەیری کۆمەڵگەی ئەکادیمی ئەمڕۆ بکەین ..

ساڵانە بەهەزاران لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی پێش کەش دەکرێت لەهەموو بوارە جیاوازەکانی زانستدا ..

جا ئەگەر هاتوو لەناو ئەو ئەم لێكۆڵێنه‌وانه‌دا پەرتووکی زانایەکی ناسراو هەبوو ئەوە بێگومان نووسین و دانانێکی تایبەت بۆ پەرتووکەکەی هەیە ...

جا کاتێک کەسانی تایبەت و شارەزا سەیری پەرتووکەکەی دەکەن بۆیان دەردەکەوێت کە بەباشترین شێوە نوسیویەتی و راست و جێگای متمانەیە ..

شایەتی دانیان بۆی پلەی پەرتووکەکەی بەرز دەکەنەوە بەرامبەر بە پەرتووکەکانی کەسانی تر ...

بەهەمان شێوە ئەمە روویداوە بەرامبەربە ئیمامی بوخاری لە زانستی فەرموودەدا ..

ئیمامی بوخاری هەر لەتەمەنی دە ساڵیەوە دەستی کردوە بە زانستی فەرموودە ..

لەسەر دەستی چەندین زانای شارەزاو ناسراو لەو زانستەدا ..

وە تەمەنی لەچەندین شار و وڵاتدا بەسەر بردووە بۆ بەدەستی هێنانی ئەم زانستە و لە هەزار و هەشتا شێخەوە ئەم زانستە نەقل بکات و بنوسێتەوە ...

ئیمامی بوخاری بەهۆی تایبەتمەندی بەزانستی فەرموودەوە هەستاوە بەدانانی چەند مەرجێکی قورس بۆ وەرگرتنی فەرموودە راستەکان و کۆکردنەوەیان لەپەرتووکەکەی ..

ئەو پەرتووکەی لەماوەی شازدە ساڵدا کۆکردۆتەوە ...

بەڵام لەسەرخۆ ... ئایە لەگەڵ ئەوەشدا زانایان فەرمودەکانی بوخاریان تاقی کردۆتەوە و بەدواداچوونیان بۆ کردووە ؟...

بەڵێ ...

هیچ زانایەک نیە مەعصوم بێت لەهەڵە ..

یەکێک لەوزانا ناسراوانەی بەدواداچوونی بۆ فەرموودە سەحیحەکانی بوخاری کردووە بریتیە لە ئیمامی دارە قوتنی ؛ پاشان زانایان زۆرینەی فەرموودەکانی بوخاریان بەراست داناوە و بە راسترینی فەرموودەکانیان داناوە ..

ئا لێرەوە سەحیحی بوخاری متمانە و ناوبانگی لەناو ئوممەتی ئیسلامدا بەدەست هێناوە ..

وە بەدەیان شەرح لەسەر ئەو پەرتووکە نوسراوەتەوە ...

وە بەدەیان رەدد و بەرگری لەم کتابە نوسراوە دژ بەرۆژهەڵاتناسەکان و جگە لەوانیش ..

وەرگێڕ : م هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .

11 / 12 / 2019 م