وته‌ و كرده‌وه‌كانی ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان حیسابه‌ له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

پێویستە لەسەر هەموومان بزانین کە هۆکارەکانی پەیوەندی لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان .

غەیبەت کردن تیایدا غەیبەتە ؛ وە دوو زمانی کردن تیایدا نەمیمەیە .

وە بوهتان کردن تیایدا بوهتانە ؛ وە لەکەدارکردن تیایدا لەکەدارکردنە .

وە جنێودان تیایدا جنێودانە ؛ وە ئاژاوە نانەوە تیایدا ئاژاوەیە .

تەقوای خوا بکەن ئەی بەندەکانی خوا .

وە بزانن کە ئەم هۆکاری تۆرە کۆمەڵایەتیانە جانتای سەفەرەکەتانە .

سەیر بکەن و بزانن چی تیادا دەکەن .

ئەم هۆکاری پەیوەندیانە کردەوەکانتانن .

ئەم هۆکاری پەیوەندیانە کردەوەکانتانن لەبەردەستان لەژیانی دونیا .

وە لەرۆژی دوایی پێتان دەگاتەوە و دەیبیننەوە .

ئەگەر چاکەبوو چاکەتان بۆ هەیە ؛ وە ئەگەر خراپە بوو ناخۆشیتان بۆ هەیە .

(( قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا . وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا )) . الشمس : ٩ – ١٠ . 

واتە : به‌ڕاستی ڕزگاری بوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌ نه‌فسی خۆی پاک کرده‌وه‌ ؛ وە بێگومان نا ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌ نه‌فسی خۆی(به‌ گوناه) ون و تاوانبار کرد .

توخوا چەندین کەسی موفلیس هەیە بەهۆی ئەم تۆرە کۆمەڵایەتیانە ؟!

بەڵێ ئەمە گەورەترین هۆکاری موفلیس بوونە .

وە گەورەترین شاهید لەسەر موفلیسەکانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بریتین لە :

خوێنەران و بینەران ؛ ئەوان ده‌بن به‌ شاهید لەسەریان .

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ئێوە شاهیدی خوان لەسەر زەوی .

وەرگێڕانی : م هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .

١٢ / ١٢ / ٢٠١٩ م