فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - ناسینی عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ڕه‌زای خوای لێبێت – نه‌وه‌ی عاصمی كوڕی عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه - ڕه‌زای خوایان لێبێت - ؛ له گوندێك به‌ناو حلوان له میصر له‌دایك بووه ؛ باوكی ئه‌میری ئه‌م شوێنه بووه ؛ وه زانستی شه‌رعی وه‌رگرتووه له سه‌حابه و تابیعین له‌وانه ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك و سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب و زۆرێكی تر – ڕه‌زای خوایان لێبێت - ؛ وه له حمص له‌ته‌مه‌نی 39 ساڵی به‌ژه‌هر وه‌فاتی كرد . تاریخ الخلفاء : 246 .
عیباده‌تی عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز : موغیره‌ی كوڕی حه‌كه‌م – ره‌زای خوای لێبێت فه‌رمووی : فاتیمه‌ی كچی عبدالملك پێی فه‌رمووم : ئه‌ی موغیره ؛ له‌وانه‌یه زۆر كه‌س هه‌بێت نوێژ و رۆژووی له‌عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز زیاتر بێت ؛ به‌ڵام كه‌سم نه‌بینیوه وه‌ك ئه‌و له‌په‌روه‌ردگاری بترسێت ؛ كاتێك چوبایه ماڵه‌وه ده‌چوه ژووری عیبادهت كردنی ؛ به‌رده‌وام ده‌گریا و ده‌پاڕایه‌وه هه‌تا خه‌و به‌سه‌ر چاوه‌كانی داده‌هات و ده‌خه‌وت ؛ پاشان دوای خه‌به‌ر بوونه‌وه شه‌وتا به‌یانی ده‌ستی ده‌كرد به‌گریان و نزا و پاڕانه‌وه له‌خوای گه‌وره . حلية الاولياء : 5 / 260 . عه‌تائی كوری ڕه‌باح – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : فاتیمه‌ی خێزانی عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز بۆی گێڕامه‌وه و فه‌رمووی : چوومه ژووری نوێژكردنی عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز بینیم ده‌ستی له‌سه‌ر كوڵمه‌ی روخساری بوو و فرمێسكی ده‌سڕیه‌وه ؛ وتم : ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران چی ڕویداوه ؟ فه‌رمووی : ئه‌ی فاتیمه : من كار و باری ئوممه‌تی موحه‌ممه‌دم صلی الله علیه وسلم خستۆته ئه‌ستۆم ؛ بیرم له هه‌ژارانی برسی كرده‌وه ؛ وه له‌نه‌خۆشانی نادیار ؛ وه له‌كه‌سانی رووت و ماندوو ؛ وه له‌كه‌سانی سته‌ملێكراو ؛ وه له‌كه‌سانی نه‌ناسراو و به‌ندكراو ؛ وه له‌كه‌سانی به‌ساڵاچوو و خاوه‌ن منداڵ ؛ جا بۆم ده‌ركه‌وت كه خوا پرسیاری ئه‌وانم لێ ده‌كات ؛ ده‌ترسم مافی ئه‌وانم پێ جێ به‌جێ نه‌بێت بۆیه به‌زه‌ییم به‌خۆمدا هاته‌وه و گریام . سیر أعلام النبلا‌ء : 5 / 131 / 132 . قه‌تاده - ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پیاوێك به‌ناوی ئیبن و لئههتهم هاته‌لای عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ڕه‌زای خوای لێبێت – ئه‌م پیاوه به‌رده‌وام ئامۆژگاری عومه‌ری كوڕی عبدالعزیزی ده‌كرد هه‌تا عومه‌ر ده‌ستی كرد به‌گریان و پاشان كه‌وته خواره‌وه و بێ هۆش بوو . سيرة ومناقب عمر بن عبدالعزيز لابن الجوزي : 213 . ........... وته و ئامۆژگاریه‌كانی عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – ( باشترین عیبادهت ) عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : باشترین عیبادهت بریتیه له جێ به‌جێ كردنی فه‌رزه‌كان وه دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه كراوه‌كان . سيرة عمر بن عبدالعزيز لابن الجوزي : 169 . ( دادپه‌روه‌ری ) مه‌یمونی كوڕی میهران – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمووی : عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – منی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سانێكه‌وه كرد به كاربه‌ده‌ست ؛ پاشان پێی فه‌رمووم : ههرنامهیهكی منت بۆ هات و زانیت نامه‌كه حه‌ق نیه ئه‌وه بیكێشه به‌ئه‌رزا و كاری پێ مه‌كه . البداية والنهاية : 9 / 225 . ( هیچ نه‌خۆشیه‌ك پیستر نیه له‌تاوان ) عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : ئه‌ی خه‌ڵكینه ئه‌وكاته داوای پزیشك ده‌كرێت كه ئازارێكی زۆر له‌لاشه‌دا هه‌بێت ؛ جا ئاگاداربن و بزانن كه هیچ ئازارێك له نه‌زانین كوشنده‌تر نیه ؛ وه هیچ نه‌خۆشیه‌ك له‌تاوان پیسترنیه ؛ وه هیچ ترسێك له‌مردن مهترسیدارترنیه . سيرة عمر بن عبدالعزيز لابن الجوزي : 177 . ( زانابه یان قوتابی به ) عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر بتوانی ببه به‌زانا ؛ ئه‌گه‌ر نه‌توانی ئه‌وه ببه به‌قوتابی ؛ وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت نه‌توانی ئه‌وكات ئه‌وانت خۆش بوێت ؛ وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت نه‌توانی ئه‌وه ڕقت لێیان نه‌بێت . ابن عبدالحكم : 113 . ( گێلترینی خه‌ڵكی ) عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – به‌چه‌ند كه‌سانێكی ده‌وروبه‌ری فه‌رموو : پێم بڵێن گێلترین كه‌س كێیه ؟ وتیان : كه‌سێكه دواڕۆژی به‌دونیای فرۆشتووه ؛ عومه‌ر فه‌رمووی : ئایه پێتان بڵێم كێ لهوگێلتره ؟ فه‌رمویان : به‌ڵێ پێمان بڵێ ؛ فه‌رمووی : كه‌سێكه دواڕۆژی به‌دونیای جگه له‌خۆی فرۆشتووه . حلية الاولياء : 5 / 325 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 12 / 7 / 2020
|